سەرۆکوەزیرانێک گەورەتر لە قەیرانەکان

سەرۆکوەزیرانێک گەورەتر لە قەیرانەکان

‏کەمترن ئەوانەی دەتوانن لە قەیراندا سەرکردایەتی بکەن بەلام جیاوازتر لە کابینەکانی پیشوتر سەرۆک وەزیران ھات راستەیەکانێ پێ وتین کە ئەو کابینەیکی وەرگرتوە کۆمەلێک قەیران دەوری داوە بەلام چونکە ئەزمونیکی توندتۆلی لە حوکمرانی ھەیە بی ھیچ ترسێک ھات شانی دایە بەر قەیرانەکان و ووتی ئێمە لە قەیرانی زۆرداین بەلام ئەوە کۆتایی ریگاکە نیە من گوێ لە ھەمووتان دەگرم و بە ھیمەتی ھەموان دەتوانین تێپەرێنین.

‏ئێستا سەرۆکی حکومەت دەستیکردووە بە چاکسازی، دیارە ئەو چاکسازییە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندایە، ئەو ھەنگاوە گەورەش بەشیکی بۆ ئەوەیە تا بتوانێت متمانە بۆ دامەزاوە حکومیەکان بگرینیتەوە لە رووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتێکی گەورە ھەیە بۆ ئەو ھەنگاوانە چاوی ئومێدەکان لەسەر خودی مەسرور بارزانیین، ئەو شەو و رۆژ خستۆتە سەر یەک بۆ ئەوەی لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە خەڵکی کوردستان سوودمەندبن.

‏راستە ھەرێم لە چەند رووێکەوە بە قۆناغێکی تازەو سەختەدا تێدەپەڕێت و ئەرکی ھەموومان گرانترە، گرنگە ئێمە ھەموومان هاوکار بین و لە ئاست راپەڕاندنی ئەو ئەرکە دابین کە ئەو قۆناغە نوێیە سەختە لێمان دەخوازێت . پێویستە بە یەک تیم و ڕۆحی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بە وزەو توانای سەردەمە سەختەکانی رابردوو ھاوشانی سەرۆکوەزیران رووبەروی قەیرانەکان ببینەوە بۆ زیاتر پاراستن و پێشخستنی ھەرێمەکەمان و دابینکردنی ژیانێکی تەندروست ئارام و سەربەرزانە بۆ هاووڵاتییان،

‏مەسرور بارزانی لای ھەموو کوردێک ئاشکرایە نەوەی بارزانی نەمرەو لەسەر رێچکەی باوک و باپیری بەردەوامە وەک چۆن ئەوان پاریزەرو خەمخۆر بوون ئەویش بە ھەمان ریگاو پلان ھەموو ھەولێکی بۆ پێشخستنی ھەرێمەکەمانە ئەوەی ماوتەوەش ئەوەیە پشتگیر و پاڵپشتی بەرێزیان بین بۆ ئامانج و مەبەستە پیرۆز و مەزنەکان.
Top