شوڕشی گۆڵانی پێشکەوتنخواز بەردوامیدان بە شوڕشی ئەیلوولی مەزن و بەھێزکردنی پێگەی درەخشانی کورد

شوڕشی گۆڵانی پێشکەوتنخواز بەردوامیدان بە شوڕشی ئەیلوولی مەزن و بەھێزکردنی پێگەی درەخشانی کورد
لە یادی ۲٦ی گوڵانی پێشکەوتنخواز، درێژەدەری خەباتی پیرۆزی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بە رابەرایەتیی باوکی نەتەوی کورد و ھەمیشە زیندوویاد بارزانی-ی نەمر و ھەڵگێرسانی ئاگری قارەمانەتی تفەنگی پڕ لە کەرامەت و نیشانەی جەسارەتی پێشمەرگە قارەمانەکانی پارتی و وەفادارنی بەئەمەکی بارزانی، دیسانەوە خەبات و تێکۆشین و قوربانیدان بۆ گەیشتنی گەلی کورد بە ئاسووی ڕووناکی رزگاری و سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر دوژمنانی کورد و کوردستاندا چەخماخەی لێ دا، ھەر ئەو ھێزە نەتەوەییەش سوپای داگیرکەری بە دەیان جار تێکشکاند.
رێکخستنەوەی پێشمەرگە دێرینیەکانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و سەرپەرشتیی پلان و تاکتیکی سەربازی لە ناوەو و لە دەرەوە و نێزیککردنەوەی برا پێشمەرگەکانمان و خانەوادەکانیان لە شارە جیاجیاکانی ئێران و کشانەویان بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و یەکخستن و رێکخستنیان، نموونەی کار و خەباتی پیرۆزی ئەندازیاری بەجەرگی پارتی و سەرکردەی مەزن، کاک ئێدریس-ی جوانەمەرگ و ھەمیشە لە یاد بوو. رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی جەنابی ئیدریس بارزانی لە شۆڕشی گوڵان و گشت ڕۆژانی سەختی خەباتدا ھەرگیز فەراموش ناکرێت. رۆڵ و جێدەست و بەرھەمی ھزری ئەو سەرکردە ھەمیشە زیندووە، لە مێژوو و دەفتەری خەبات و قوربانیدانی رێگای رزگاریخوازیی گەلی کورد ھەردەم بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە.
لە ھەڵگیرساندنی شۆڕشی پڕ لە خەبات و ئازایەتیی ۲٦ی گوڵانی پێشکەوتنخواز، کە گەیشنی گەلی کوردی بە ئەزموونی حوکمڕانیی خۆماڵی مسۆگەر کرد و، لە ناوچەکە و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پێگەی پۆڵایینی بۆ گەلەکەمان نەخشاند، خەبات و دڵسۆزی و سیاسەتی حەکیمانە و بێ وێنەی پێشمەرگە و سەرۆکی خۆبەخاوەنزانی گەلی کورد، رێزدار کاک مەسعود بارزانی، بەرگێکی درەخشانی مێژووی کوردە و حەق وایە تاک بە تاکی کورد نەقشەڕێگە و دەستکەوتە نەتەوەییەکانی ئەو ڕابەرە نەتەوەییەمان لەبەرچاو بگرن.‌
لە کۆتاییدا ھەزاران سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی پاکی ھەموو شەھیدانی رێگای رزگاریخوازیی کوردستان و سەروەریی نەتەوەییمان بارزانی-ی باوک و شەھیدی جوانەمەرگ کاک ئێدریس بارزانی. سڵاو لە ھەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و ھەموو کەسوکاری شەھیدانی سەربەرزمان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم کادیرانی دڵسۆز و وەفاداری پارتی و بارزانی.
خوای گەورە پشتیوان بێت، بە ھیوای بەردەوامیی خەبات و بەرگری لە خوێنی شەھیدان و کوردستانی خوشەویستمان دەبین و ھەروەھا گەیشتنی گەلی کورد بە ئاواتی دێرینەی، کە دامەزرانی دەوڵەتی کوردستانە لە سەر دەستی موبارەکی پێشمەرگە و رابەر و مەرجەھی باڵای کورد رێزدار کاک مەسعود بارزانی.
*کادیری دەستەی چاودێری و بەدواداچون / بەشی یاسایی ـ سەر بە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
Top