میلەت متمانەی پێتە پیاوی رۆژە سەختەکان بۆ پێشەوە بەرەو کوردستانێکی بەھێز باوەڕ بەخۆبون جەنگێکە هەموو خالە لاوازەکانی سەرنەکەوتن لەگۆڕ ئەنێ ......
May 26, 2020
وتار و بیروڕا
وتارە مێژویەکەی سەرۆکی حکومەت زۆر ڕاستگۆیانەو باوەڕ بەخۆبونی پێوە دیاربوو ، چونکە پەنجەی خستە سەر کەموو کوڕی و شەفافانە کێشەکانی باسکرد ، لە ڕۆژێکی وەک ئەم ڕۆژانە کە هەموو جیهان لە کێشەی کۆڕۆناو کێشەی ئابوریدایە هەرێمی کوردستانیش بەدەرنیە لەم کێشەو ئالۆزیانە سەرەڕای تەمومژی حوکمرانی بەغداو مەترسی تیرۆر ، لەوانەیە هەموو سەرکردەیەک لەم بارودۆخە نەتوانی وتارێکی بەم شێوەیە بدات ، تەنها ئەوانە نەبن کە متمانەیان بەخۆیان هەیە ، هەروەک ئەدیب و دیرۆک زانی لوبنانی ئەمین ڕەیحانی ئەلێ باوەر بەخۆبون بەرهەمی چاندنی ڕاستگۆیی و هۆشیاریە ، بۆیە جەنابی سەرۆکی حکومەت ڕاستگۆیە لەگەل خەلکی کوردستان وەهەروەها زۆریش هۆشیارە لەگەل پێشهات و ڕوداوەکان بۆیە ئێستا بوەتە جێگای متمانەی خەلکی کوردستان.
نوسەری بەناوبانگی ئەمریکیش ئەنایس نین ئەلێ : باوەڕ بەخۆبون جەنگێکە هەموو خالە لاوازەکانی سەرنەکەوتن لەگۆڕ ئەنێ.
باوەڕبەخۆبونی سەرۆکی حکومەت پێمان ئەلێ دلنیابن هیچ شتێک نیە بەناوی سەرنەکەوتن ، ئێمەیش باوەڕمان بەسەرۆکی حکومەتی خۆمان هەیە بۆیە ئایندەیەکی گەش چاوەڕێمان ئەکات ، ئەو تونێلە تاریکەی تێی کەوتوین هۆشیاری و دلسۆزی بەڕێز سەرۆکی حکومەت چرایەکە ڕێگای ڕاستەقینەکەمان نیشان ئەدات بەرەو دەرگای ڕوناکی.