داننان بە ھەڵە و گۆڕینی ستراتیژیەت چارەسەری ریشەیی و بنەڕەتی کێشەکانە

داننان بە ھەڵە و گۆڕینی ستراتیژیەت چارەسەری ریشەیی و بنەڕەتی کێشەکانە

ئێمە گەلێکی خێر نەدیوین، ھەمیشە بەدەست شەڕ و نەھامەتی و قەیران دەناڵێنین، نەبوونی یەکڕیزی و تەبایی بەھۆی بەرژەوەندی کەسی لەنێو حزبەکاندا، نەمان توانیوە خواست و ویستی خەڵکە دڵسۆزەکەی کوردستان وەک حکومەت بەدی بھێنین، کە بەو ھۆیانەی ئاماژەم پێ داوە حکومەت ناتوانێت ھەنگاوی باش لە بنەرەتەوە بنێت، پێش ئەوەی بچمە ناو باسەکە دەمەوێ ئاماژە بەشتێک بکەم ئەوانەی دژی گەندەڵین و لەگەڵ چاکسازین زۆرترن، بۆیە سەرجەمی حزبەکان دەبێت لە پێناوی کەمینە زۆرینەکانیان لەدەست نەدەن، ھەروەھا راستیەکی تریش ھەیە مرۆڤی پاک لە ئەرک و گوفتار دەبێت پەروەردەیەکی تەندرووست کرابێت بۆ ئەوەی خاڵی بێت لەھەرچی خراپی ھەیە، لێرەدا من زۆر دڵخۆشم بە وتارە راستبێژ و ڕوونەکەی سەرۆکی حکومەتمان ئەوەی داواشی کرد تەنیا پشتیوانی بوو، بەو پشتیوانییە ھیچ زەرەرێک ناکەین بەڵام زۆر شت بەدەست دەھێنین، بوونی قەیرانێکی جیھانی بە دڵنیاییەوە ئێمەش دەگرێتەوە، خۆ ئێمەی کورد لەسەر ھەسارەیەکی تر نین، داننان بە ھەڵە و گۆڕینی ستراتیژیەت و پشت بەستن بۆ ھەر بوارێک چارەسەری ریشەیی و بنەرەتی کێشەکانە، تەنانەت ڕەنگە ببێتە دەرچوونمان لە ھەموو لاوازییەکان، لێرەدا بە پێویستی دەزانم بڵێم ھەر شتێک دەتەوێ و ئامانجتە دەبێت ھەوڵی بۆ بدەی و نابێت تەنیا بە قسە دژی بارودۆخێک بیت، بەڵکو دەبێت دوو ھەنگاوی سەرەتایی بنێی یەکەم لە خۆت دا خاڵی بکەیتەوە و دووەم لەسەرخۆت قبوڵی نەکەی، یاخود بینیت بە کردار دژی بیت بەم شێوە ھەر کەس لە ئاستی خۆی دەتوانێت ھاوکار بێت، جگە لە پشتیوانیەکە، من لێرەوە زۆر سوپاسی ھەوڵ و ماندوو بوونەکانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەم، بەھیوام کەلێن و درزەکانی حوکمڕانی لەھەرێم بدۆزنەوە و پێی بگەن، چونکە نەگەیشتن پێیان دەبێتە شکست، بە درێژایی ماوەی حوکومڕانی ھیچ سەرۆکایەتیەکی حکومەت لەھەرێم حەزی بە گەندەڵی نەبووە، چونکە دەزانن ھۆکاری شکستە، بەڵام ئەو خراپیانەیان پێ نەگەیشتووە کە لە خواروودا کراوە لە بازنەی گەیشتن پێیان پەردە پۆش کراوە، بۆیە دەبێت ئەو گرێیانەی دەبنە بەربەستی گەیشتن بە ھۆکار و ھەڵەکان بدۆزرێنەوە و بکرێنەوە، بەھیوای سەرکەوتن بە پشتیوانی خودا و سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت و خەلکی دڵسۆز.
Top