شۆرشی گوڵان سەلماندی گەلی كوردستان بەپیلانگێری وناپاكی وئاگروئاسن لەناوناچێت
May 25, 2020
وتار و بیروڕا
خەبات وقوربانی دانی گەلی كوردستان لە پێناو ئازادی وسەربەخۆیی مێژووێكی دوورودرێژی هەیە كە هەمیشە ویستوێتی وەكو گەلانی دونیا هەست بەبوونی خۆی بكات،لەم پێناوەشدا چەندین شۆرش وراپەرینی بەرپاكردووە كە دیارترینیان هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بوو بەرابەرایەتی بارزانی نەمر كە وەرچەرخانێكی مێژویی و یەكلاكەرەوە بوو لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بۆ دوژمنانی سەلماند كە تاكی كورد هەمیشە لەبەرامبەر داگیركاری وناحەقیدا ناوەستێ كە سەرئەنجام رژێمی ئەوكاتی عیراقی ناچار كرد دان بە مافەرەواكانی گەلی كوردستاندا بنێت ورێكەوتنامەی 11ی ئاداری مۆر كرد كە ئەمەش یەكەم جار ەلەمێژووی كوردا شۆرشێك حكومەتی عیراق ناچار بكات دان بەمافەراوەكانی كورد بنێت ،بەلام سەرئەنجام رژێم لە بەلێنەكانی پاشكەزبوویەوە پیلانێكی نێودەولەتیان گێرا بۆ ماوەێكی كورت شۆرش وەستێندرا بەلام لەگەل ئەمەشدا دوژمنان نەیانتوانی ئیرادەی ئازادیخوازی كورد لە ناوبەرن بۆیەش بەهەمان رۆحیەت وبیروباوەری كوردانەی سەردەمی شۆرشی ئەیلوول وەك ولامدانەوەیەك بۆ پیلانی دوژمنان لەسەر دەستی رێبوارانی رێبازی بارزانی نەمر شۆرشی گولانی پێشكەوتنخوازهەڵگیرسایەوە بەمەش بۆ هەموو لایەك سەلمێندرا كە گەلی كوردستان بەپیلانگێری وناپاكی وئاگروئاسن لەناوناچێت بۆیەش شۆرشی گولان ئومێدی لەناخی تاكی كوردبەزیندوویی ھێشتەوەو قۆناغێكی گرنگی بەرخودانی پێشمەرگەی دەست پێكردەوە بەجۆرێك بووە شۆرشی ھەلسانەوەی گەلی كوردستان دژی ستەمكاری ودەریخست ھیچ كات گەلی كوردستان بەپیلانگێری لەناوناچێت وەبووەتەواوكەری شۆرشی ئەیلوول بەهەمان فكرو بەرنامەوستراتیژیەتی رێبازی بارزانی درێژەی دا بەخەبات وتێكۆشان و مێژووێكی پر لەسەروەری وبەرخودانی تۆماركرد بۆ بەرگری لە بوون ومانی كورد كەسەداو دەنگدانەوەێكی گەورەی هەبوو تەنانەت لەمیانەی هەوالێكیدا ئەوكات رادیۆی (بی بی سی) بەبۆنەی هەڵگیرساندنەوەی شۆرشی گولان بلاوی كردەوە گوتی (تازە مەحالە كورد لە ناوبچێ) شۆرشی گولان بە ئیلهام وەرگرتن لە رێبازی بارزانی نەمرجارێكی ترئیرادەوھیوای بۆكوردستانیان دروست كردەوەدەریخست كەھیچ ھێزێك ناتوانن ئیرادەی شۆرشگیری كورد رابگرن .كەسوپاس بۆخوای گەورەسەرئەنجام شۆرشی گولان بەرھەمی گەورەی لێ كەوتەوەلەسایەی دا راپەرینی خەلكی كوردستانی لێ هاتە ئاراكە بەھۆیەوەگەلی كوردستان بووە خاوەن دامەزراوەو موئەسەساتی خۆی بۆیەكەم جاركوردحكومی خۆی كرد.
گرنگەلەگەل یادکردنەوەی سالیادی ھەلگیرساندنی شۆرشی گولان داھەلوەستەێك لەھەمبەرئەوراستیەیە بكەین كەلەپێناوھێنانەدی خەون وئاواتی گەلی كوردستان بۆگەیشتن بەمافەكانی ھەنگاوی مەزن ھاوێشتراون کە دیارترینیان ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو کە زۆرینەی کوردستانیان بە بەلێ دەنگیان بۆ دا بۆ ھەتا ھەتایەش بووە سەنەدێکی نەتەوەیی لەبەرامبەر ھەموو دونیا کە دەریخست گەلی کوردستان سەربەخۆیی دەوێت کە گەورەیی و شانازیەکی مێژوویی سەرۆك بارزانی وگەلی كوردستانە ...
ھەرچەندەبەداخەوەخیانەتەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەركەلێنێكی گەورەی لەبەردەم خواستی زۆرینەی كوردستانیان دروستكردبەلام لەئاییندەدالەسەردەرەنجامەكانی ریفراندۆم دادەولەتی سەربەخۆی كوردستانی بنیاددەنرێت..
سلاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆرشی گولان کە شکستیان بە خەونی دوژمنان ھێنا....
سلاودروودبۆگیانی پاكی شەھیدسەیدعبداللەحاجی ئۆمەرانی کەیەکەم شەھیدی شۆرشی گولان بوو.
سلاو لە رێبەری مەزنی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کوردستان بارزانی نەمر.
سلاو لە سەرۆک مەسعود بارزانی كە
58 ساڵە لە خەباتی بەردەوام دایەلە پێناو گەیاندنی گەلی كوردستان بە کەناری ئارامی.
هەربەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی شۆرشی گولان....