بە هێز کردنی ژێرخانی مەعنەوی و پێکهێنانی بەرەیێکی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان

بە هێز کردنی ژێرخانی مەعنەوی و پێکهێنانی بەرەیێکی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان


ئێمە بەردەوام وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی داوای یەکڕیزی و یەک هەڵوێستیمان کردووە لە نێوان بیرو بوچونە سیاسیەکانی کوردسناندا

چونکە هەر کات ئاوڕێک لە مێژوی سیاسی خومان دەدەینەوە
دەبینین پەرتەوازەیی نێو ماڵی کوردی هوکاری سەرەکی دوا کەوتنی دوزی ڕەوای گەلەکەمان بووە لە ئامانجە پیروزەکەی


گەلی کوردستان سەدان ساڵە بە دەست زوڵم و ستەمی داگیرکاران و نەیارانەوە دەناڵێنێت


دوژمنە سەرسەختەکانمان بە ئاسانی لە دەرگاوە هاتونەتە ژورەوە

ئەو درزو بوشاییە سیاسیەی نێوان لایەنەکانی کوردستانیان قوستوتەوە

بو لێدانی ئەو ئامانجەی کە گەلی کوردستان خەباتی بو دەکات و قوڕبانی بو دەدات


بێجگە لە پەلاماردانی سەربازی

ئامرازی سیاسی و ،دیبلوماسی،ئابوری فەرهەنگی تاد...بە کاریان هێناوە

تاکو کورد لە بەرەوە پێشڤە بردنی دوزە ڕەواکەی بە کەناری ئارام نەک هەر ڕابگرێت
بەڵکو لەناو قەلەمڕەوی حوشیاندا بتوێننەوە

چ لە ژێر پەردەی ناسیونالیزمی سەدەستی عیلمانی دا بێت یانیش بیری ئیسلامی سیاسی دا.

یەکێک لە مەترسیە هەرە گەورەکان بوسەر کیانی سیاسی هەرێمی کوردستان ئەمڕو لایەنی کولتوریە

ناوچەی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیێکە هزری توندئاژوو تێیدا زاڵە بەسەر بیری لێبوردەیی و یەکتر قەبوڵکردن
ئەم ئەویتر ڕەتدەکاتەوە و ئەم خوی بە ڕاستتر و باڵاتر دادەنێت لە سەر ئەوانیتردا

ئەم جه شنە کولتورە ئیدولوژیە بە داخەوە کاریگەری بەسەر بەشێکی زوری حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستاندا داناوە و تاکو ئێسناش زیانێکی زوری بە مەسەلەی دیموکراسی و نەتەوایەتیمانی گەیاندووە و

بووەتە ڕێگر لە بەردەم پێشکەوتنەکانی کورد دا بەرەو سەرکەوتن

کەواتە ئێمە تەنها لە ڕوبەڕو بونەوەی مەترسی سەربازی دانین
بەڵکو لایەنی مەعنەویش هەیە دوژمنان کاریان بو کردووە بو تێکدان و شکەست هێنانی ئەزمونی ئێستای کوردستان

هزری ئانارشیستی و پوپولیستی لە تەشەنە کردندایە

جونکە هندێ لایەنی سیاسی گەشە کردن و مانەوەی خویان لە فەوزا دا دەبیننەوە

لە کاتێکدا ئەمڕو کورد پێویستی بە ته بایی و کودەنگی سیاسی هەیە زێاتر لە هەر ئان و ساتێکی دیکە

فەوزای سیاسی ئامانجی دوژمنان و داگیرکارانە جونکە دروست بونی فەوزا نەخشەی داڕێژراوی داگیڕکارانە و بەرەی پوپولیستیش جێ بە جێکار

بویە لێرەوەیە دەگەینە ئەم ڕاستیە و زور جاری تریش ئاماژەمان پێداوە
کە جارەسەری ئەم دوخە دەگەڕێتەوە بو پێکهێنانی بەرەیێکی نیشتیمانی و هەروەها هەوڵدان بو بە هێز کردنی لایەنی مەعریفی و مەعنەوی لە هەمو ڕویێکەوە

بە شێوەیێک کە گونجاو بێت لە گەڵ پڕوسەی سیاسی هەرێمی کورددستان بە تایبەت لە ڕوی دیموکراسیەتەوە.
Top