گەلی كورد بە متمانەی تەواو دەروانێتە هەنگاوكانی حكومەتی كوردستانە بۆ گەیشتن بە كەنارٍی دڵنییایی..
May 25, 2020
وتار و بیروڕا
خەسڵەتی نەیارانی گەلەكەمان و كۆیڵەكانیان ئەوەیە ، هەر كاتێك گەلی كورد و حكومەتی كوردستان چووە نێو قۆناغێكی هەستیاردا ، ئەوا خەنجەری ژهراویان لە پشتی كوردستان دەدەن ، بەڵام ئێمەی خاوەن كوردستانێكی بەهێزین ، خاوەن رابەرایەتییەكی كارێزما و پێشمەرگەین ..
ئێمەی كورد ، بەدرێژایی چەندین ساڵی خەبات شاخ و ئینجا ئاوەدانی توانیویمانە ، رووبەرووی رٍەشەبا و پیلانگێری نەیارانمان بوەستینەوە ..
ئەمرٍۆ سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان سەرٍەرایی هەموو كۆسپ و تەگەرەكانی سەر رێگەی جێبەجێكردنی ستراتیژ و پلانە گشتگیرەكانی كە پێشتر بەڵێنی دابوو ، بەردەوامە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ دابینكردنی مووچە و بودجە بۆ كوردستان ..
ئەوەی جێگەی شەرمەزارییە ، دهۆڵ كوتان و هەندێك تاقم و كەسی نابەرپرس و داردەستی ناحەزانە ، كە دوور لە هەموو بەها نیشتیمانی و نەتەوەییەكان لە پێناو بەرژوەندی تایبەتی و پارەیەكی كەم ، ئەوا نهێنی و سەروەرییەكانی گەل و وڵاتەكەیان دەخەنە بەردەستی نەیارانمان ..
بەدڵنییاییەوە، ئێمەی گەلی كورد و سەركردایەتیی كوردستانیش ئەزموونی زۆرمان لەگەڵ پیلانگێریی و چەواشەكارییەكان هەیە ،ئەو سەردمانەش بە سەرچوون كە جارێكی تر گەلی كورد وەك هاوڵاتی پلە دوو و پاشكۆ مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و دەسەڵاتدارانی بەغدا و ئەوانەی كە بەردەوام بیر لە ژێر دەستكردنی كوردستان دەكەنەوە دەبێت ئەو راستییە بزانن كە ئیتر كوردستان خاوەن شكۆ وسەروەری خۆیەتی لە ژێر هیچ گوشارێكی ئابووری و سیاسی رێگەنادەین ئیرادەمان لاواز بكرێت .
هەروەها ئەگەر بەغدا رازییە بە جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكان ئەوا سەركردایەتیی سیاسی كوردستانیش هەمیشە هەنگاویی هاویشتووە و دەستپێشخەر بووە و ئەگینا رێگەچارەسەریمان هەیە و چونكە ئێمە خاوەن وڵاتێكی دەوڵەمەندین و دەتوانین بە سەربەخۆی ئابووری و سیاسیمان رزگاربین لە نەهامەتییەكان عێراق كە زیانی گەورەی بە گەل و نیشتیمانەكەمان گەیاندووە ..
دڵنییاین ، كە سەركردایەتی سیاسی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان ، گشت تواناكانیان خستۆتەگەر بۆ رزگاربوون لە گوشارە ئابووری و نەبوونی قەیرانی بوودجە و مووچە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و رێگە نادرێت وەك كارتێكی گوشار و جەنگی دەروونی دژی گەلی كورد بەكار بهێنرێت ..
ئەگەر خەونی دوێنی زڵهێزان و داگیركەران دابەشكردنی كوردستان بوو بۆ چوار بەش و داوتر لكاندنیان بە چوار دوو لە ویست و خواستی نەتەوەی كورد ، ئەوا بینیمان كە بە هۆی زوڵم و ستەمكاری داگیركەرانەوە هەر چی تاوانی نامرۆڤانە و چەكی كۆمەڵكوژی دژی كورد وكوردستان ئەنجامدرا..
جگە لە بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی سەر زەویی و ژێر زەویی و دواتر بەكارهێنانیان وەك چەك و هەوڵی سرٍینەوەی كورد و كوردستان ..
بەڵام ئەو زۆداری و ستەمە زۆری نەخایاند و شۆرش و تێكۆشانی كوردستان گەلی كورد لە دژی داگیركەران لە هەر چوار پارچەی كوردستان دەستیپێكرد و ئەو كابووسە ترسناكەی كە تا بە ئەمرٍۆ هەموو جۆرە هەوڵ و پیلانگێری و لایەنی بە ناو كوردستان و هەموو جۆرە جاش و كۆیلە و چەك و گوشارێكیان گرتەبەر تا ئیرادە و مەشخەڵی خەباتمان بكوژێنەوە و كاروانی خەباتمان بەلارێدا ببەن ..
ئاشكرایە، هەموو جارێك ئیرادەی بەهێزی گەلی كورد و سەرٍكردایەتیی جەكیم و ژیرانە ، وایانكردووە كە مەرامی داگیركەران و خۆفرۆشان بۆ تێكدانی یەكریزی و ناتەبایی مایەپووچ بكرێنەوە ..
ئەوەی لێرەدا مەبەستە ئەوەیە، كە داگیركەران لە دوێنی و ئەمرٍۆ و سبەی ش تا گەرٍانەوەی خاكی كوردستان بۆ خاوەنە رەسەنەكە بەردەوام كۆسپ و تەگەرە دروست دەكەن لە پێناو رێگریكردن لە گەرانەوەی خاكی كوردستان بۆ كوردستان . لە هەمانكاتیشدا جۆرەها نەخشەی شووم و رێكار دەگرنە بەر تا وەك ئەوەی ئەمرۆ لە سەر ئاستی باشووری كوردستان و باكوور و رۆئاوا و رۆژهەڵات هەر جارە و هێز و كەسانێك بەناو و زمانی كوردی بۆ ئەو مەبەستە بەكار دێنن تا كورد و كوردستان لێكدابرێنن و ناوچەگەرێتی و دووبەرەكی دروست بكەن ..
ئەو هەوڵە شكستخواردوونانە بۆ هەرێمی كوردستان لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، چەند جارێك هەر لە سەرٍەتای شەرٍی كورد كوژی لە ساڵانی رابردوو ، خۆپیشاندان و ئاژاوەگێرییە دەستكردنەكانی 17ی شووبات و 23ی حوزەیران ، ئینجا لە كاتی سەرقاڵبوونی گەلی كورد بە جەنگی جیهانی تیرۆر ، هەروەها لە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی و 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و لە ئێستەی جەنگی كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت لەلایەن بەغدا و تاران و وەكیل و پاشكۆكانیان بە شێوەیەكی شاراوە و ئاشكراو و لەرێگەی چەند تاقم و دەزگەی میدیایی وەشاندنی چەواشەكاری و تابووری پێنجەم لەلایەك ..
لەلایەكی ترەوە وەروژاندنی پرسی دوو ئیدارەییی و لامەركەزییەت و جوڵاندنی هێز لە سەر سنوورەكان و دەیان كاری تێكدەرانە و هاندانی خەڵك بە رێگەی جۆراوجۆر لە هەموویان ئامانج تێیدا ، لاوازكردنی هەستی نەتەوەیی و خۆشەویستییە بۆ وڵات و لەلایەكی تریش دروستكردنی هزری ناوچەگەری هەرێمی كوردستانە ، بە شێوەیەكی زۆر دوژمنكارانە كاریان لە سەری كردووە ..
بەدڵنییاییەوە، گەلێك كە لە پێناو رزگاری و سەربەستی خاك و نیشتیمانەكەی خوێنی بەخشی بێ و وڵاتەكەی بە خوێنی پێشمەرگە ، ئەنفال و كیمیاباران ئاو درا بێ و خۆراگری و ئاوارەیی چێشت بێ و هەموویی لە پێناویی یەكریزی و رزگاری كوردستان بوو بێ ئیتر مەحاڵە رێگە بە لێكترازان و دابەشكردنی كوردستان بدات .
بەتایبەت كە ئەمرٍۆ كوردستان لە دەستێكی ئەمینی وەك سەرۆك بارزانی ، سەرۆكایەتی هەرێم و كوردستان و هێزە كوردپەروەر و نیشتیمانپەرەوەرەكاندایە ، مەحاڵە و ئەو خەونانە هەموویان مایەپووچن بەرەو سەركەوتن و تێكشكادنی گشت پیلانگێرییەكان ..