وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران واقیعبینانەو جەختکردنەوە لە چاکسازی
May 24, 2020
وتار و بیروڕا
من وەک ئەندام پەرلەمان لە خولی پێشوو و ئێستاکەش لەخولی پێنجەم سکرتێری پەرلەمانم کە یەکێکم لە نوێنەرانی پێکھاتەی تورکمان لە ھەرێمی کوردستان، لەم خولی پەرلەمانەدا چ لەلایەن حکومەت چ لەلایەن پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان حکومەت و پەرلەمان کراوەتەوە و بەفعلیش لەکارو بەرنامەکاندا لەماوەی رابردوودا ئەم کارو مھامە گرنگە لەکارو بەرنامەی رۆژانەی حکومەت و پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەتەواوی بەرجەستەبووە و لەیەکەم رۆژی سوێندخواردن و متمانەدان بە جەنابی مسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەکاتی پێشکەشکردنی بەرنامەی کابینەکەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان زۆر کارو پرۆژەو گرنیگیدان بەبواری جیاجیا ئاماژەی پێکرابوو لەگەڵ دەستبەکاربوونی لەکارەکانیدا دیتمان ھەنگاو بەھەنگاو و خاڵ بەخاڵ زۆر بەھێمنی بەرنامەکەی جەنابیان پەیڕو جێبەجێ دەکرێت کە ئەو کارو بەرنامانەش زەحمەتی و ماندووبوونی زۆری لەخۆگرتووە یەکێک لەوانە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییە، دووەم گرنگیدان بەبوارەکانی خزمەتگوزاری بوو، سێیەم ناوەندی ھەموو کارو بڕیارو پرۆژەکان جەختی لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکردەوە و ئاوات و ئامانجی سەرەکی و تایبەتی جەنابی رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بۆ گەشەکردن و بەرەوپێشەوەچوون لەھەموو رووێکەوە یەکڕێزی و بەیەکەوە کارکردنی ھەموو لایەن و حزب و پێکھاتەکانی نەتەوەیی و ئاین و ئاینزاکان لە کوردستان بەھێزترو کاراتربکرێت ھەموو ئەوانە و تەواوی بەرنامەی کابینەکە جێگای خۆشحاڵی ھەموو لایەک و ھاوڵاتیانی کوردستانە، بەڵام لەم دوایانە بەھۆی ھەندێ شت و بارودۆخی نەخوازراو بارودۆخی کوردستان بەتایبەتی لەرووی ئابوری تووشی کێشەو قەیران ھات لەوانە: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ و دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی موچەو شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن عیراقەوە و . . .تاد، سەرەڕای ھەموو ئەو ئاستەم و بارقورسی و زەحمەتیانە لەبەردەمی کابینەی نۆیەمەوە دیتمان و دەبینین کە حکومەتی کوردستان ئەو ئەرک و زەحمەتیەی لەسەرشانی وەک ئەرکێکی نیشتمانی ھەڵگرتووە و لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی بەردەوامە، بەڵام ئەوەی ئێستا زیاتر ھێزو توانای بە ئێمەو ھاوڵاتیان و ھەموو پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان داوە ئەو وتارە گرنگ و بەنرخ و پڕمانا و خەمخۆریەی جەنابی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، چونکە بە چاوێکی کراوەو بەھەستێکی پڕ بەدیقەت و بەھزرێکی نیشتمانیانە لە وتارەکەی جەنابیان وردبینەوە جگە لەوەی جەخت لەبەردەوامی و جێبەجێکردنی کارنامەکەی دەکاتەوە، ھاوکات چەندین شتی زۆر گرنگ بەدی دەکرێت کە لێرەداد ەتوانین بەکورتی چەند لایەن و خاڵێک بخەینەڕوو لەوانە، یەکەم: کۆو مانای وتارەکەی دەلالەت لە شەفافیەت و راشکاوانەی جەنابیان دەکاتەوە بەرامبەر بەئەرک و کارەکانیان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان. دووەم: دووبارە جەختی لەسەر یەکڕێزی و تەبایی و ئاشتی نێوان حزب و لایەنە سیاسی و پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان کردەوە. سێیەم: جەنابی مسرور بارزانی وەک دەولەتمەدارێکی خاوەن ئەزمون خۆی بەرپرسیاردانا لەو بارودۆخەی نەخوازراوەی لەناو خۆ و لەگەڵ عیراق ھەیە کە رێگاچارەی باش و نزیکی بۆیان ھەیە کە پێویست بەدڵەڕاوکی ھاوڵاتیان ناکات و بەردەوام ھەوڵو کۆشش دەکات بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان. چوارەم: روونیکردەوە کە ئیدارەدان و حوکمڕانی زۆر کارو پرۆژەو شت دەگرێتەوە کە لەسەرووی ھەموویان پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و . . . تاد و لەوتارەکەدا بەتەواوی دیاربوو کە رێگاچارەی ھەیە بۆ ئەوەی تەنیا نەوت نەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ داھاتی ھەرێمی کوردستان و خالێکی دیکە کە بۆتە جێگای تێرامانی ھەموو خەڵک و پێکھاتەکان کە جەنابیان فەرمووی من لەبەرەی خەڵک و ھاوڵاتیم کە ئەمە ئەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزی دەولەتمەداری مسرور بارزانی دەنوێنێت و سەلماندی کە لەسەر رێبازی بارزانی نەمر دەروات و ھیواو ئاواتی بەرژەوەندیە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستانە، ھاوکات ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆ و دانوساند لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت تادەگەنە رێککەوتنی یەکجاری. خالی ھەرە سەرەکی لەوتارەکە کە منیش لێرە جەختی لەسەر دەکەمەوە کە جەنابیان فەرمووی بەھیچ جۆێک دەستبەرداری چاکسازی نابین و بەردەوامین لەسەری تاوەکو بەتەواوی دادپەروەر یەکسانی و شەفافیەت دەستەبەر دەکرێت کە ئەمە جێگای دڵخۆشی بەشی ھەرە زۆری خەڵکیک وردستانەو جەختی لەوەشکردەوە کە بۆی ھەیە لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە بەرژەوەندی ھەندێ کەس بدرێت، بەڵام قەت وازناھێنین تا بڕگە بەبڕگەی یاساکە جێبەجێ دەکرێت، لەلایەکی دیکە جەنابی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە وتارەکەی جەختی لەوە کردەوە کە رێگاو رێنمایە خۆپارێزییەکان لە پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان سەڵامەت و تەندروست بن تاوەکو بەیکجاری رزگارمان دەبێت لەو پەتا جیھانییە کە دیاربوو ئەو رێکارانەی کە پێشوەخت لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندارەکان لەمبارەوە گیرابووەبەر بۆ ئەوەی گەلێ کوردستان کەمترین زیان بکات و گەلێکی تەندروست بێت، بەگشتی وتارەکەی جەنابی مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەڵماندی کە ئاگای لەوردو درشتی ھەموو روداو و پێشھاتەکانی ناو خۆو عیراق و دەوروبەرو جیھانە و پاڵپشتی خۆی بۆ خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان بەھەموو پێکھاتەکان دووپاتکردەوە ەک ئەمەش بۆ ئێمە دەسیکەوتێکی دیکەیە لەو دەستکەوتانەی بۆ ئێمە فەراھەم دەبێت و دەتوانین زۆر بەئاسایی مومارەسەی ژیانی خۆمان بکەین و لێرەدا بەپێویستی دەزانم لەپەیڤێکی کورتدا سوپاسگوزاری جەنابی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەم کە دەیەوێت ھەرێمی کوردستان ھەر بە سەقامگیری و لێبوردەیی و ئاشتی بژیت، چونکە فەرمووی ئەگەر لە کارو رێگا چارەسەرەی کێشەکانیش ھەندێ کەس و لایەن لەگەڵمان نەبن، بەڵام ئێمە ھاوبەش و بەشداریان دەکەین لە سەرکەووتنەکانماندا.
سکرتێری پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان*