لەبەرەی گەل دەمێنمەوە.....

لەبەرەی گەل دەمێنمەوە.....



ڕێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەرەتای دەست بەکاربوونی لەکابینەی نۆیەمدا لەکارنامەی حکومەتەکەیدا ئاماژەی بەچاکسازی کردو، ھەنگاوینا بەرەو ئاشتەوایی وتەبایی نێو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگە، بۆدادپەروەری کۆمەڵایەتی چاکسازی داواکاری زۆرینەی ھاوڵاتیانی کوردستانەو ڕێزدار مسرور بارزانی لەخەمی گەل ونیشتمانەکەی لەخەباتبەردەوام بووە، ھەوڵی بەرەوپێش بردنی سەرجەم سێکتەرەکانی ژیان وھەنگاونان بۆ بنیادنانی ژێرخانی ئابووری داوە، سەرباری ئەو ھەموو ئاستەنگ وکێشە ئابووریانەی کەسەرجەم جیھان وکوردستانیشی گرتۆتەوە، ھەوڵەکانی بەڕێزیان لەپێناو چەسپاندنی سەروەری یاسا بووە. ھەموو نیشتمان پەروەرانی کوردستان پشتگیری ئەو پڕۆسەیە دەکەن کە بۆ چاکسازی وڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی دەستیان پێکردووە، ئەم پڕۆسەیەش بە دڵنیاییەوە نەیاری زۆر وکۆسپی گەورەی دێتەبەردەم، سەرۆک وەزیران ھەڵگری پەیامێکە کە ھەمیشە خەونی گەنج لاوی وڵاتەکەی بووە، بۆیە ئەمڕۆ لەسایەی سێبەری بەڕێزیان خەونە بەدینەھاتووەکانی ھەژاران دێتەدی، ھاوکات دامەزراوە بوونی وڵات ئاسانتر دەبێت، لەسەر شەفافیەت وچاکسازی ڕیشەیی بەردەوام، یاسای چاکسازی وەک ئەوەی حکومەت دەیەوێت دەبێت جێ بەجێ بکرێت، چونکە درووشم ئاوێتەی کردارەکانە، دەبێت ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە لەحکومەت بەشدارن، ھەریەکەیان بەپێی پێگەی خۆیان بەرامبەر ھاوڵاتیانی کوردستان ئەرک ومافیان لەسەر شانە، ھەر بۆیە پێویستە ھاوکاری حکومەت بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا کوردستانی تێکەوتووە، ھەمیشە بەرژەوەندی خەڵک لەپێش بەرژەوەندییە باڵاکانی خۆیان بێت، نەک بەپێچەوانەوە چونکە ھاش وھوشەکان ھیچ لەھەنگاوەکانی حکومەت ناگۆڕێت، ھۆکارەکانی ئەو دۆخە ئابوورییەی تووشی ھەرێمی کوردستان بووەتەوە ئاشکرایە وحکومەت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی تێپەڕاندنی ئەم دۆخە لە ھەوڵەکانیدا بەردەوامە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموون دڵنیاین، کە تێدەپەڕێ. ھەروەھا جێبەجێکردنی کارنامەی چاکسازی و خزمەتگوزاری بەرچاوی روونتر بێت. خۆ لەھەموو دۆخێکدا سیاسەت و خزمەتکردنی خەڵک بە شێواندن و رێ بزرکردن ناکرێت، بەڵکو بەھەست کردن بە بەرپرسیارێتی لەقۆناغە سەختەکانی مێژوودا دەکرێت.
• کارگێڕی لیژنەی ناوچەی ناوەندە ئەکادیمییەکان
Top