تێكۆشانی مەسروور بارزانی لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر ..

تێكۆشانی مەسروور بارزانی لە پێناو  كوردستانێكی بەهێزتر ..

بێگومان کورد کوردستانێکی بەهێز هەڵدەبژێرێ و خەونی لەمێژینەی گەلەکەیەتی رووبارێک خوێنی بۆ داوە تا گەیشتوەتە ئەو بڕە ئازادییەی کە ئێستا هەیە، هەرگیز نابێ وابیر بکەینە جارێکی تر ببینەوە ژێردەستی هیچ نەتەوەیەکی تری بێگانە، دەسکەوتەکانی شۆرش و راپەرین و ڕشتنی رووبارێک خوێن بەهەدەر بدەین، بۆیە دەبێ نەتەوەی کورد خۆڕاگرو بەهێزو یەکگرتو بێت، بۆئەوەی بگەینە مافەکانمان دواڕۆژێکی بەهێزو ژێرخانێکی پۆڵاین دابڕێژین بۆ نەوەکانمان، مافەکانی ئێمە لە بەغداد زامن و دەستەبەر نابێت، کورد کەمینەیە لەعێراق دەستوور جێ بەجێ ناکرێت هیچ رێکەوتنێک هەتاسەر نابێ، بۆیە کورد دەبێ هۆشیاربێ ئێستا سەرەتایە بۆ نوێ بوونەوەی ژیان لەعێراق و کوردستان و جیهان.
ڕێزدار‮مەسرور بارزانی ‬سەرۆكی‮ ‬ ‮حكومەتی‮ ‬ ‬كوردستانە كەلەكاتێكی‮ ‬زۆر هەستیاردا ئەركێكی‮ ‬زۆر قورسی‮ ‬كەوتۆتە سەرشان،‮ ‬ڕێزدار‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬لەكاتێكدا كابینەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬پێكهێنا كە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست تووشی‮ ‬زۆر گرفتی‮ ‬قورس بووە،‮ ‬هەر لەناكۆكی‮ ‬نێوان ئێران و ئەمریكا تادەگاتە هەوڵەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬داعش لەشارە سونە نشینەكان،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە بەهیزبوونی‮ ‬ململانێكانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و رووسیا‮ ‬،‮ ‬گۆرانكارییە بەردەوامەكانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬وایكردووە كە ئەم قۆناغەی‮ ‬ئێستای‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بەگشتی‮ ‬زۆر هەستیار بێت‮ ‬،كاریزمایی‮ ‬ڕێزدار ‬مەسرور‮ ‬بارزانی ‬وادەكات كەبتوانێت كۆنتڕۆڵی‮ ‬بەشێك لەو پەرتەوازەییەی‮ ‬وڵات بكات،‮ ‬كە ساڵانێكە ململانێ سیاسییەكان شپرزەیان كردووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد كە ئەرێكی‮ ‬زۆر گرنگ دەبێت لەم قۆناغەدا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كاریزمایی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی كوردستان ,واقعێك دروست دەكات كە تەواوی‮ ‬لایەنە بەشداربووەكانی‮ ‬حكومەت ناچاربن تەواوی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬هەڵبگرن،‮ ‬چونكە وەك بینیمان لە كابینەكانی‮ ‬پێشوودا لایەنەكانی‮ ‬بەشداربوو لە حكومەت قاچێكیان لە حكومەت و قاچێكیان لە ئۆپۆزسیۆن بوو،‮ ‬بەلام لەم كابینەیەدا ئەم كارە ئەستەم دەبێت‮.‬ ئەندازیاری‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاشتی،‮ ‬كارێزمایی‮ ‬دەوڵەتداری یەكێك لەخاڵە بەهێزەكانی‮ ‬ڕێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬ئەوەیە كە ئەزموونی‮ ‬پێشووی‮ ‬لە كاروباری ئاسایش و ئارامی نموونەیەكی‮ ‬بێوێنەی‮ ‬لەسەركەوتن تۆماركرد،‮ ‬چونكە لەو ماوەیەدا كەسەرپەرشتی‮ ‬كردنی‮ ‬ئەم دەزگا هەستیارەی‮ ‬كەوتە ئەستۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست كەوتە قەیرانێكی‮ ‬نامۆی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و شاڵاوی‮ ‬تیرۆر جەنگی‮ ‬تایەفەگەری‮ ‬زۆربەی‮ ‬ولاتانی‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬دواتر شالاوێكی‮ ‬تیرۆلیستی‮ ‬لەژیر چەندین ناوی‮ ‬جیا لەوانە گروپی‮ ‬تیرۆلیستی‮ ‬داعش رووی‮ ‬لەناوچەكە كرد و هێرشی‮ ‬بۆ سەر زۆربەی‮ ‬وولاتانی‮ ‬رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست دەستپێكرد،‮ ‬ئەوەی‮ ‬شایەنی‮ ‬باسبێت بەهۆی‮ ‬هەنگاوە حەكیمانەكانی ‮ ‬ڕێزدار ‬مەسرور بارزانی ‬بەدرێژای‮ ‬ئەو ماوەیە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەئارامی‮ ‬مایەوە تەنانەت ئارامی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو بەدەرگایەك بۆ ولاتانی‮ ‬تری‮ ‬ناوچەكە و وەك خاكێكی‮ ‬فریاد رەس وەها بوو بۆ پەنابەرانن ئەگەر زیاتر ووردبینەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان تاكە ناوچەی‮ ‬ئارام بەدرێژای‮ ‬ماوەی‮ ‬چەندین ساڵ و ملیونان پەنابەر روویان لەهەرێمی‮ ‬كوردستان كرد.سەرجەم چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیانوایە كەسایەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕێزدار‮ مەسروور بارزانی‮ ‬هێندە كارێزمایەكی‮ ‬بەهێزە كە دەتوانێت ئەم قۆناغە هەستیارە ببرێت‮ ‬،‮ ‬چونكە حیكمەت و سەركردایەتی‮ ‬رێزدار‮ ‬مەسرور بارزانی ‬متمانەیەكی‮ ‬وەهای‮ ‬دروستكردووە كە لەنزیكترین كاتدا وەرچەرخانی‮ ‬مێژوویی‮ ‬روودەدات كە هەموو میللەت‮ ‬شانازیی‮ ‬بەهەنگاوەكانییەوە بكات،‮ ‬دڵنیام لەماوەیەكی‮ ‬نزیكدا ئەنجامە سەركەوتووەكانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێ دەردەكەوێت‮.‬ كەسایەتی‮ ‬بەتواناو لێهاتوویی‮ ‬و لەخۆبووردوویی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ ‬كوردستان رێزدار‮ ‬مەسروور بارزانی‮ ‬وادەكات كە لەنزیكترین كاتدا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بتوانێت زۆرترین هەنگاوی‮ ‬بەرەوپێشچوون بنێت و بەسەر تەواوی‮ ‬قەیرانەكاندا زاڵبێت و گەشەپێدان لەسێكتەرە هەستیارەكاندا بەرەوپێش بچێت،‮ ‬لەرووی‮ ‬سیاسیشەوە تەواوی‮ ‬هاووڵاتیان و كوردستانیانی‮ ‬سەرجەم پارچەكان پشتگیری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتوو بكەن،‮ ‬ئەمەش دەبێتە خاڵێكی‮ ‬زۆر گرنگ بۆ زامنكر هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬سەرجەم خەڵكی‮ ‬كوردستان‮. ئەمرۆ كوردستان لە دۆخێكی هەستیار وچارەنووسسازدایە، لەلایەك جەنگی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەیرانی دارایی و ئەو پیلان و قەیرانەیە كە بەغدا بۆ كوردستانی دروستكردووە و هەندێك تاقم و كەسی لە كوردستانیش لە ژێر كاریگەری و فەرمانی ئەو هێزولایەنانەن كە چاویان بە سەركەوتن و سەقامگیریی كوردستان هەڵنایەت . ، بۆیە پێویستە ئێمەی کورد یەکگرتوو بین نەکەوینە چاڵی دووژمنان، ئەوەی هەمانبێ رادەستیان بکەین لەمەودووا عێراق بۆ کورد نابێ، لەو کاتە یەکگرتوی کوردو چاکسازی ناوەخۆیی و رێکخستنەوی هێزی پێشمەرگەو دابین کردنی ماف بۆ هاووڵاتییان و هۆشیاری و خۆراگری و خۆبەدەستەوە نەدان ئەمان گەینێتە لووتکەی سەرکەوتن، ئەوەمان بیر نەچی ئێمە خاوەن نەوتین هەموو زلهێزەکانی جیهان شەڕیانە بۆ نەوت،کەواتە بۆ ئێمەی کورد خۆماڵی کردنی نەوت گەورەترین دەسکەوتە.بەدڵنییاییەوە ، سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان بە سەركردایەتی رێزدار مەسروور بارزانی ، بە ستراتیژ و پلانی حەكیمانە بە سەر كێشە وقەیرانەكاندا زاڵ دەبێت و كوردستان بەهێزتر و پێشكەوتووتر دەبێ‌..
Top