ئامانجی گەورە پێویستی بە سەرکردەی گەورە ھەیە

ئامانجی گەورە پێویستی بە سەرکردەی گەورە ھەیە

لەقسەکانی رێزدار مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆمان دەرکەوت کە حکومەت حکومەتی ھەمووانە و دەبێت ھەمووانیش بەیەکەوە ئەم بارودۆخەی ئێستا تێیداینە بەرێی بکەین و ھەنگاو بۆ رۆژانی پڕشنگدار بھاوێژین.
ھەموومان باش دەزانین لە دوای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەم کە بەسەرۆک وەزیرانێکی نوێ و بەربژێرێک لە کەسانی لێھاتوو خۆی بەیان کرد، و بەھەمووانی گووت ئەمجارە حکومرانی لە ووڵات جیاواز دەبێت و خودی ھاوڵاتی دەبێتە تاکی گرینگ و دەبێت فەرمانبەر مەمنون بێت کە خەلک لێی رازیبێت.
لەیەکەم وتاری سەرۆکی حکومەت لە پەرلەمانی کوردستان زۆر شتی گرینگی ورژاند و تیشکی خستەسەر چاکسازی ریشەیی لەسەرجەم سێکتەرەکان و دارشتنی بناغەیەکی بەھێزتر بۆ ئابووری وڵات و پەرەپێدانی زیاتر بەکەرتی تایبەت.
ئەم کار و بەرنامەی کابینەی نۆیەم خەڵکی دڵخۆش کرد و خەڵک بە تێروانینێکی تر و متمانەیەکی زیاتر سەیری حکومرانی ئێستا دەکات، لەگەڵ ئەم کابینەیە و سەرۆک وەزیرانی نوێدا ئومێدی بە کوردستانێکی بەھێزتر ھەیە.
دوای تێپەربوونی نۆ مانگ لەدەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەم زۆر کاری گرینگ ئەنجامدرا، لەوانە پێداچوونەوە بە دەوامی فەرمانبەران و دەست پێکردن بە یاسای چاکسازی و درانە دادگای چەندان کەس لەسەر گەندەڵی و دزینی داھاتی گشتی، کە ئەمانە بنچینەی سەرەکی و تۆکمەیی ھەموو وڵاتێکن کە بیەوێت وڵات لە قۆناغێکەوە بگوازێتەوە قۆناغێکی تری پێشکەوتن.
بەڵام دوای لە کارکەوتنی حکومەتی عێراق بەھۆی نارەزایی خۆپیشاندەران و دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نزم بوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان، کوردستانیش لەم کێشانە دوور نەبوو، کاریگەری تەواوی خستە سەر تەواوی خەڵک و حکومەت، ھەروەھا بێ بەڵێنیەکانی دەسەڵات دارانی حکومەتی ناوەند لە ناردنی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم بەشێکی تربوو لە دروست بوونی کایگەری بۆ سەر حکومەتی کوردستان و فەرمانبەران و ھاوڵاتیانی ھەرێم.
ھەموو ئەو کێشە و گرفتانە ئاواتی حیزبە دووفاق نێو حکومەت بوو کە یەکەم کاریان ھێرش کردنە سەر حکوومەت بووە سەر دێری ھەواڵەکانیان و خۆیان بەفریشتە ئاسا پیشان دەدەن و ھەموو شتێکیان خستە سەر ئەستۆی پارتی و سەرۆک وەزیرانەکەی، کەچی دەبووا لەبیریان بێت کە ھەر ئەوان شەریک بوونی حکومەتیان لەگەڵ پارتی راگەیاند و بەشێک لە دەسەڵاتە گرینگەکانی ئەم ھەرێمەش ئەوان حکومی تێدا دەکەن.
بەڵام لە وتارەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆمان دەرکەوت کە ھەموو ئەمانە ترس و داگرتنی لەرزی چاکسازی و دەست پێکردنی ھەڵمەتی دژە گەندەڵیە کە باش دەزانن زۆرینەی بندیوار و گەندەڵ کارەکانی ئەم وڵاتە لەسەر ئەو حیزبانەیە کە ئێستا بەھەموو شێوازێک کەوتوونەتە دژایەتی حکومەت و بەرنامەکانی حکومەت.
بۆیە سەرۆکی حکومەت زۆر ڕاشکاوانە و ڕاستگۆیانە فەرمووی چاکسازی داواکاری زۆرینەی ھاوڵاتیانەو منیش لەبەری ھاوڵاتیان دەمێنمەوە، گوتیشی وڵات پێویستی بەڵایەنی ترە بۆ دابینکردنی داھات و درکی خستەسەر کەمووکورییەکان و نەوت بەتەنھا بەس نییە.
لەکۆتایشدا بەگوێی ھەموومانی دا چرپاند و گوتی ئاگاداربن و بیزانن زۆرن ئەوانەی لە ئێستادا دژی حکومەتن و لە سەرکەوتنەکانیش دەبنە شەریک.
• بەر پرسی لقی دەوروبەری ھەولێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان
Top