لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت ئومێد و ئاسۆیەکی ڕوون دەبینم
May 24, 2020
وتار و بیروڕا
لە وتارەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێزدار مسرور بارزانی ئومێد و ئاسۆیەکی ڕوون دەبینم، بۆیە پێویستە ھەموو حزب و لایەنە سیاسیەکان لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی ھاوکاری سەرۆکی حکومەت بن، ئەویش بۆ ڕێگریکردن لە بەھەدەردانی سامانی گشتی. لە ئێستادا قەیرانی ئابووری تووشی ھەرێمی کوردستان و عێڕاقیش بووە، بۆیە پێویستە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە ڕێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە، کە ئەمەش وای کردووە جەنابی سەرۆکی حکومەت سوورتر بێت لە درێژەدان بە ستراتیژ کردنی سەرچاوەکانی داھات و بەردەوامبوون لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی و بنبڕکردنی ھەموو ئەو قەیرانانەی لە ڕابردوودا ھەبووە. سەرۆکی حکومەتی کابینەی نۆیەم ھەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە جەختیان لەسەر گرنگی ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کردۆتەوە، کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەم بووە، ئەمەش وایکردووە بەرژەوەندی خەڵکانێکی لە یاسا دەرچوو و گەندەڵ بکەوێتە ژێر مەترسییەوە، بۆیە ھەوڵی پەکخستنی ئەدەن و ئاستەنگی بۆ دروست ئەکەن، بەڵام ئەم پڕۆژەیە داواکاری زۆرینەی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە، بۆیە پێویستە دوور لە بیرکردنەوەی تەسکی حزبی ھەموو لایەنەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئاسانکار و ھاوکار بن، کە وا دەکات داھاتێکی زۆر بۆ خەزێنەی حکومەت بگەڕێتەوە کە لە دۆخە سەختە داراییەکان کارئاسانی بۆ بژێوی ژیانی خەڵک دەکات، چونکە لە ئێستادا نەوت بە ڕێژەیەکی زۆر دابەزیووە و بە ھۆی نەخۆشی کۆڤید ١٩ قەیران ڕووی لە زۆر وڵاتان کردووە و ھەرێمی کوردستانیش لەو کاریگەریەی کۆرۆنا بۆ سەر دۆخی ئابووری جیھان بە دەر نەبووە، بۆیە پێویستە ھەموومان ھاوکاری حکومەت بین بۆ ئەوەی ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێنین وەک ئاشکرایە ھەندێک لایەن کە چاویان بە سەرکەوتنەکانی سەرۆکی حکومەت ھەڵنایا بۆیە دژایەتی دەکەن و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن، لە کاتێکدا خۆیان بەشێکن لەو حکومەتەی دژی وەستاون، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەم دۆخەش تێ دەپەڕێنین و ھەر وەک چۆن جەنابی سەرۆکی حکومەت نموونەیەکی باشی سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشان دا، بەوشێوەش ئەم دۆخە نالەبارە تێدەپەڕێنین و زۆر کەسیش دەبنە شەریکی سەرکەوتنەکان، بەڵام لە دۆخە دژوار و سەختەکاندا ھەموویان خۆیان بە دوور دەگرن، تەنھا پارتی شان دەداتە بەر بەپرسیارێتیە گرانەکە و لە ھەموو دۆخێکدا بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرێت. جەنابی کاک مسرور لە زۆر قۆناغی قورسدا سەرکەوتوو بووە، بە دڵنیاییەوە لەمەش سەردەکەوێت ھەر لە شەڕی دژ بە داعش و بۆ پاراستنی ئاسایشی کوردستان و بۆ شەڕی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئێستاش شەڕی گەندەڵکاران بۆیە دڵنیابن سەردەکەوێت.
• بەرپرسی لقی قوتابیانی کەرکووک