ھەموومان پشتیوانتین
May 24, 2020
وتار و بیروڕا
وتارەکەی رێزدار مەسروربارزانی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ئومێد بەخش بوو، بێگومان سەرکردەی وەک رێزدار مەسرور بارزانی داینەمۆی سەرکەوتنی حکومەتێکی بەھێزە و جێبەجێکردنی داخوازی ھاوڵاتیان لەھەرکارە ھەرە پێشینیەکانیەتی، ھەر بۆیە لەگەڵ دەست بەکاربوونی بەرێزیان لە زۆربەی سێکتەرەکان چاکسازی دەست پێکردووە کە ئەوەش داخوازی چەندین ساڵەی ھاوڵاتیانی کوردستانە بە تامەزرۆییەوە چاوەروانی کارێکی وا گرینگ یان دەکرد، بێگومان جێبەجێکردنی ئەم چاکسازیانە خەڵکانێک سەرپێچی گەندەڵیان کردووە و بەرژەوەندی یان دەکەوێتە مەترسی ھەربۆیە ھەوڵی ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن بەڵام سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چاکسازی و ھیچ شتێک ساردمان ناکاتەوە لەو کارەی کردوومانە، ھەر بۆیە ھاوڵاتیان دڵ خۆشن بە وتارەکەی رێزدار مەسرور بارزانی، ھەموومان دەزانین حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەزموونێکی سەرکەوتووی ناوچەکەیە لەسەرەتای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵیانداوە لەگەڵ حکومەتی عێراق بگەنە ڕێکەوتن بەم دوایانەش دوای دەستبەکاربوونی بەرێز موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان کە بەجۆرێک ماف و شایشتە دەستوریەکانی ھەرێمی کوردستان وەکو قەواریەکی دانپێدراو فیدراڵی دانپێدراو لە دەستوری عێراقدا ئەوەش ھاوڵاتیانی خۆش حاڵکرد و ئومێدی داھاتوویەکی باشتری ھێنانەوە بەر و دووپاتیشی کردەوە کە کوردستانێکی بەھێز ئامانجمانە و کار بۆ بنیات نانێکی باشتر بۆ ووڵات دەکەین و ھێزی کار لە داھاتوودا بۆ خزمەتی ووڵات بەگەر دێخین، بۆیە ئومێد ھەڵچنین بۆ ئەم کابینیەوە لە شەقام دا دەنگی داوەتەوە و خەڵک بە تێروانینێکی بەھێز دەروانێتە سەرۆک وەزیران و سەرۆک وەزیرانیش لە ووتارەکەی خۆی لەبەرەی گەل ھێشتەوە، بەڵام دان بەخۆ داگرتن و ئارامی بەرەو سەرکەوتنی زیاتر و دەستکەوت گەلی زیاترمان دەبات.
*
کارگێڕی لقی قەڵاتی ھەولێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان