مەسروور بارزانی سەرۆک و پیاوی ئەرکە قوڕسەکان

مەسروور بارزانی سەرۆک و پیاوی ئەرکە قوڕسەکان

من تۆزێک دەگەڕێمەوە بۆ ئەو کاتەی جەنابیان پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانی وەرگرت، کە پێشتر ئەو پۆستە بوونی نەبوو، بەڵام وەک پیشەی ھەمیشەیی قۆڵی لێ ھەڵماڵی و توانی دەزگایەکی بەھێز و تۆکمە دروست بکات، کە بووە جێی باوەڕی خەڵکی کوردستان و پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە سەردەمی شەڕی داعش ئەنجومەنی ئاسایش بە جۆرێک پێشکەوت ھاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بۆ شەڕی داعش داوایان کرد دژی داعش کاری ھاوبەشی پێکەوە بکەن، ئەمە بێجگە لەوەی دەزگایەک بوو نە دۆست و نە دوژمن نەیان توانی دینارێک بەھەدەردان لەو دەزگایە بدۆزنەوە، پێکھێنانی کابینەی نۆ بە سەرۆکایەتی جەنابییان ھاتە سەر قاسەییەکی خاڵی حکومەت قەرزارێکی زۆر بوو بەڵام ئەم پیاوە وەک کاری ھەمیشەیی خۆیی و تیمەکەی دەستیان بە کارکردن کرد، لە وتاری سەد ڕۆژەی دەست بە کاربوونی ھێڵە گشتییەکانی کابینەکەی لە ڕێی راگەیاندنەوە بۆ خەڵکی ئاشکرا کرد، پاشان پرۆژەی یاسای چاکسازی ئامادە کرد و ناردییە پەرلەمان و پەسەند کرا، زوو سەرۆک و تیمەکەی دەستییان بە جێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی کرد، لجان و دەستەی پێویستی پسپۆری بۆ ئامادە کرد، یاسەکە چووە بواری جیبەجێ کردنەوە، ئەمەش مشەخۆر و گەندەڵەکانی ھەراسان کرد و کەوتنە تانە لێدان و پەلامار دان و رێگری کردن لە جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە، بەڵام پیاوی ئەرکە قورسەکان شانی دایە بەری و تەحەدای کرد، ئەمە سەرەڕای ھاتنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ڕووبەروو بوونەوەی ئەم پەتایە شەو ڕۆژی خستە سەر یەک ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئەو شایەتییەی دا لە جیھاندا نموونەی کەم بوو، سەرەرای ئەوەش بەغداد بەشە مووچەی ھەرێمی کوردوستانی ڕاگرت، لە دوا وتاری جەنابی مەسروور بارزانی لە ڕێی ڕاگەیاندنەوە دەستی خستە سەر برینەکان و ڕایگەیاند من لە بەرەی گەلم و گەلیش چاکسازی و پاکسازی دەوێت و سڵ لە ھیچ بەربەستێک ناکەینەوە، جەنابیان ڕوونیان کردەوە لە دوای دەست بە کاربوونی کابینەکەی مووچە لە کاتی خۆی دراوە تەنھا ئەم مانگە دوا کەوتووە، ڕاشکاوانەش وتی حکومەتی پێش ئەم کابینەیە بیست و حەوت ملیار دۆلار قەرزار بووە، داننان بەم ڕاستییە و موجامەلە نەکردنی کەس و نەبواردنی کەس گەلی کوردوستانی لێ ئاگادار کردەوە، ئێستا ئەی گەلی کوردوستان ئێوە بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێن ئەوە مەسروور بارزانی ئەو سەرۆکەی لەگەڵ ئێوەیە ڕاست و دروست ئاگاداری کردن، ئێوەش بفەرموون بۆ پشتگیری جەنابییان بۆ چاکسازی و خستنە سەر پێی زانست و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو پێش دەچێت، جەنابی کاک مەسروور لەگەڵ ئێوەیە و بۆ ئێوەیە ئەو لە فۆرم و ناسنامەی نەتەوەییدایە، خۆی دەڵێت من لەبەرەی گەلم بە ھەموو ھێزم پشتیوانی ئەوەم گەل چی دەوێت.
Top