سەروکی حکومەتی کوردستان ھێژا(مسرور بارزانی)،لە ناو کۆمەڵێ قەیرانی سەختدا، بە یٔیرادەیەکی پڕ لە پشوودرێژی و ھۆشمەندانە، توانی بەسەر یٔەم قۆناغە سەختەدا زاڵ بێت و مۆدیلێکی نوێی حوکمڕانێتی لە کوردستاندا دابھێنێ، توانی ھەموو یٔەو دەرفەتانە بقۆزێتەوە بۆ چاکسازیی ڕیشەیی و بڕیاردان لە سەر کۆمەڵێ مەلەفی تایبەت بە خزمەتی ھاوڵاتیان و گێڕانەوەی ھاوسەنگی ژیان و موچەو کارو خزمەتگوزاری، ھەروەک بە نەخشە ڕێگای زانستی و بیرکردنەوەی ژیرانە، یٔەم قۆناغە بکاتە سەردەمی بووژاندنەوەی سەرخان و ژێرخانی نیشتمانی و ڕەخساندنی ژینگەیەکی یٔارام و سەقامگیر بۆ بنیاتنانەوەی سایکۆلۆژییەتی مرۆڤی کوردستانی، ھەروەک زۆر چالاکانە و بە گوڕوتینەوە یٔیشی لەناو پڕۆژەکانی پەرەپێدانی سیستەمی ژیانی سیاسی، یٔابووری و کۆمەڵایەتیی و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی کۆڕۆنا کرد، بەمەش خەڵکی کوردستانی پاراست ودۆست و نەیاری توشی سەرسوڕمان کرد..