سيستەمى لامەركەزيەت چيە ؟

سيستەمى لامەركەزيەت چيە   ؟


سيستەمى لامەركەزيەت يەكێكە لە ئامراز و ميكانيزمە ديموكراسييەكان و دەسەڵاتى جێبەجێكردن دەكەوێتە دەست ناوەندە ئيداريەكان و لە زۆرێك لە وڵاتانى ڕۆژئاوايى كارپێكراوە , بەو مەرجەى كەلتورى سياسيى وئابورى و ئيدارى گونجاوبێت. بە واتايەكى تر لامەركەزيەت فۆڕمێكى خۆبەڕێوەبردنە كە ئيدارەى پارێزگاكان دەسەڵات دەگرنە دەست بۆ بەڕێوەبردن و هەڵسوڕانى كاروبارى پارێزگاكە بەشێوازى سەربەخۆ و جيابونەوە لە دەسەڵاتى پايتەخت.

لامەركەزيەت دەبێتە هۆى لێكهەڵوەشاندنەوەى دەسەڵاتى كارگێڕى لە ئاستە باڵاكانيدا و گواستنەوەى بۆ يەكە ئيدارييە بچوك و جياوازەكان ,بەپێى هەڵسوڕانى كاروبارى خۆيان تواناى بڕياردانى سەربەخۆيان هەيە بەبێ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆ مەركەز .هەندێ جاريش دەگوترێت لامەركەزيەت گواستنەوەى هەرسێ دەسەڵاتى ياسا دانان , جێبەجێ كردن , دادوەرى لە ئاستێكى كارگێڕى باڵاوە بۆ ئاستێكى نزمتر .

لامەركەزيەت چەند جۆرێكى هەيە , كە هەريەكەيان لە شوێنێك كارپێدەكرێت و دەچێتە چوارچێوەى سيستەمى لامەركەزيەت .وەكو:
لامەركەزيەتى جوگرافى , لامەركەزيەتى وەزيفى , لامەركەزيەتى سياسى , لامەركەزيەتى ئيدارى ..
هەريەكەيان بە شێوازێك خاوەن تايبەتمەندى خۆيانن بەڵام لێرەدا تەنها بە كورتى باسێك لە جۆرى يەكەم دەكەم..
لامەركەزيەتى جوگرافى / لەم جۆرەدا دەسەڵاتى بەڕێوەبردنى دەوڵەت بەسەر هەرێم و پارێزگاكاندا دابەش دەبێت و بەو مەرجەى پارێزگاكان خاوەن بڕيارى سەربەخۆ و كەسايەتى مەعنەوى بن و بە شێوازى ديموكراسى لەلايەن خەڵكەوە هەڵبژێردرابن. زۆر جاريش بەم شێوازە دەگوترێ ئيدارەى خۆجێيەتى و پارێزگار , قايمقام , سەرۆكى شارەوانى ,بەڕێوەبەرايەتى گشتى و چەندين پۆستى ديكەى دەسەڵاتى ناوەندە ئيداريەكە دەگرنە دەست .

لە ماوەى ڕابردوودا چەندين جار هەوڵدراوە بۆ دروستكردنى لامەركەزيەتى پارێزگاكانى هەرێم چ لەڕێى حكومەتى ناوەند چ لە ئاستى دەستێوەردانى وڵاتانى دەرەوە . بەڵام لەم هەوڵە سەركەوتوو نەبوون و نەيانتوانيوە دامودەزگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان هەڵبوەشێننەوە .
لە ناوەخۆيى كوردستانيش پارتە سياسيەكان هەندێك لەگەڵ لامەركەزيەت و ئيدارەى خۆجێين هەندێكيش پێيان وايە نابێت لامەركەزيەت لە هەرێم بچەسپێت چونكە دەبێتە هۆى لەناوبردنى ئەزموونى چەندين ساڵەى كوردستان و ئەو دەسكەوتانەى كە حكومەتى هەرێم لە ڕابردوودا بەدەستى هێناون سەرجەمى بەفيڕۆدەچێت و لە بەرژەوەندى خەڵكى كوردستاندا نيە .
ئەمە جگە لەوەى پەرلەمانى كوردستان لە ساڵى ٢٠٠٩ دا ياساى ژمارە ٣ ى پارێزگاكانى پەسەند كردووە بەڵام تا ئەم ساتەوەختە نەچووەتە بوارى جێبەجێكردنەوە . بۆيە ئەم باسە تا چەند پرسێكى ياسايى بێت ئەوەندەش سياسيە و پێويستى بە ڕێككەوتنى لايەنە سياسيەكان هەيە بۆ ئەوەى جێبەجێ بكرێت ..
Top