نابێ ئەم دۆخە سەختە بكرێتە كەرەستەی ململانێی سیاسی

نابێ ئەم دۆخە سەختە بكرێتە كەرەستەی ململانێی سیاسی

‎مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێكی گرنگی پێشكەش كرد لە دەستپێكی وتارەكەیدا بەرێزیان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد و داواشی لێ كردن پابەندی ڕێكارەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا بن.
‎ ئێنجا پلانی حكوومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی پێشکەش كرد و رایگەیاند نابێ ئەم دۆخە سەختەی ئێستا بكرێتە كەرەستەی ململانێی سیاسی.
‎ھەر لەمیانەی ووتارەكەی دا بەرێزیان ئاماژەی بۆ چەند خالێكی گرنگ كرد كەلەمانەی خوارە پوختیان دەكەینەوە...
‎یەكەم :بەو پێیەی چاکسازی داواکاریی زۆرینەی خەڵکی کوردستانە، بۆیە بەلێنی دا لە چاکسازی بەردەوام بیت.
‎داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد بە گیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پاراستنی یەکڕیزیی ناوخۆ، هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.
‎ چونكە ئەم قەیرانانەی ئێستا ھەنەلەھەرێمی كوردستان زیاتر هانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەدات مكوڕ بن لەسەر چاكسازییەكان، راستە خەڵكانێك زیانیان پێدەگات لە چاكسازی، تەگەرە دەخەنە بەردەم پرۆسەی چاكسازی، بەڵام سەرۆكی حكوومەت راگەیاند كەلە بەرەی هاووڵاتییاندایە و سوورە لەسەر ئەنجامدانی چاكسازییەكان و نابێ لەبەر بەرژەوەندی كەسی و حزبی ڕێگری لە چاكسازی بكرێت.
‎دووەم: بەرێزیان ئاماژەی بە، لێکەوتە ئابوورییەکانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت كرد كە کاریگەری گەورەی لەسەر هەرێمی کوردستان هەبووە، بۆیە سووربوونی خۆی لەسەر فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئەنجامدانی چاکسازی دەربری وباسی لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم كردكە هەموو هەوڵێكیان دا ئابووریی هەرێمی كوردستان رزگار بكەن و دۆخی ناسەقامگیری ئابوورییش بەهۆی پشت بەستنە بە یەك سەرچاوەی داهاتی نەوت.
‎ھەروەك باسی لەسەرەتای دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوو‌مه‌تى هه‌رێمى كوردستانی كرد كەكۆمه‌لێك قه‌رزى له‌سه‌ربوو، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامى مامه‌له‌ى حكومه‌تى فیدرال هاتبووه‌ كایه‌وە كە لەگەڵ بەغدا چەندین پێشنیازیان پێشكەش كردووە بۆ چارەسەری كێشەكان،
‎بەڵام لە ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووەوە بە هۆی تێكچوونی دۆخی بەغدا و خۆپیشاندانەكان، حكوومەتی عێراق چیتر پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبوو ەئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی مستەفا كازمی دەربڕیوە، لەمبارەیەوە سێ جار شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە.

‎سێیەم :بەرێزیان باسی لە لامەرکەزییەوە كرد، لەگەڵ لامەرکەزییەتی کارگێڕی دایە بەمەرجێک لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا بێت.
‎چوارەم :بەرێزیان باسی لەپەرۆشی كابینەكەی كردەوەلەدابینكردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان وموچەی فەرمانبەران ،چونكەھەروەك دیاریشەلەماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمداھەشت مووچەدراوەتەنھامووچەی مانگێك دواكەوتووە كەبۆچارەسەركردنی ئەم كێشەیەش ھەولەكانی بەرێزیان بەردەوام دەبێت لەگەل حكوومەتی عیراق .
‎پێنجەم: بەرێزیان باسی لەخالێكی گرنگ كرد كەته‌نیا به‌ مووچه‌دان ولات پێشناكه‌وێت، به‌ڵكو پێویستی به‌ ژێرخانێكی ئابووری پته‌وتر هه‌یه‌، ناكرێ هاووڵاتی مووچه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئاو و كاره‌بای نه‌بێت، قوتابخانه‌ی باشی نه‌بێت، نه‌خۆشخانه‌ی نه‌بێت، رێگه‌وبانێكی باشتری نه‌بێت، به‌ گشتی كێشه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌بێت
Top