با بەكردەوە هەمووان پشتیوانی هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەم بین ..
May 23, 2020
وتار و بیروڕا
هەر لە سەڕەتای ستراتیژی ودروشمی كوردستانێكی بەهێز ، و دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی، بە پلان و بەرنامەیەكی گشتگیر كە تێیدا هەمووان بە نەفەسی كوردستانی خزمەتی بەرژوەندییەكانی كورد وكوردستان بكەن دەست بەكار بوو ، تا لەو رێگەیەوە و دوای 5 ساڵ نەبوونی خزمەتگوزاری و قەیران و شەڕ لاپەرەیەكی نوێی بۆ خزمەتگوزارییەكان لەلایەك و لەلایەكی تریش چاكسازی كە هەر دەم بەرنامە و پلانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە لە هەموو كابینەكاندا ، بە هۆی فەراهەم نەبوونی هەڵومەرجەكان نەتوانراوە جێبەجێ بكرێت ، ئەوا لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .
روون وئاشكرایە، کابینەی نوێی حکوومەتی کوردستان لە دوای دەستبەکاربوونی بە کارنامە و ئەجێندایەکی بەهێزەووە دەستیپێکرد، بە جۆرێک هەر زوو بووە جێی هیوا و ئومێد لای خەڵک و ترس و لەرزی ئەو کەسانەی لە ژینگەیەکی نالەبار داهاتیان بەشێوەیەكی نایاسایی بە تاڵان دەبرد و پشت لە خەڵک و حکوومەت تەخشان و پەخشانییان بە داهاتی حکوومەتەوە دەکرد.ههرله سهرهتایی بۆ دروستکردنی حکوومەت وكوردستانێكی بەهێز، دەستکرا بە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، بێ شک ڕۆڵی سەرۆکی حکوومەت و شەونخوونی ئیدارەکەی لە پشتی بەهێزکردنی ئەم ژێرخانە بوو کە خۆی لە دروستکردنی ڕێگاوبانی خێرای نێوان شارەکان و نۆژەنکردنەوەیان، دەستکردنەووە بە تەواو کردنی پرۆژە تەواو نەکراوەکان و کۆمەڵێک پرۆژەی دیکەی ستراتیجی گرنگ.
لایی هەمووان ئەوا راستییەكەی حاشاهەڵنەگرە كە لە پێناو بەهێز کردنی بناغەی حكومرانی هەر وڵاتێك كە ئەمرۆدا هەرێمی كوردستان هیچی كەمتر نییە لە دەوڵەتێک لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە پێویستی بە ئابوورییەکی بەهێز هەیە، لەم پێناوەدا حکوومەت لەگەڵ بڕیاردان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیاتر کردنی داهات، دەستیکردووە بە کۆمەڵێک چاکسازیی زۆر گرنگ لە هەموو سێکتەرەکان، كە دەكرێت ئاماژەیەكی خیرایان پێیدەین وەك ئەوە ستراتیژی چاكسازی و پێشخستنی ئابووری وڵات ،کەمکردنەووەی مووچە و دەرماڵەی پلەدارە باڵاکان ههروههها .ڕاگرتنی مووچەی ئەو موچەخۆرانەی کە ناویان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، ئەمانە ئەو کەسانەن کە پێشتر بە واستە، بە وەهمی کراون بە پێشمەرگە، کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانبەری فەرمانگەکان! راگرتنی خەرجییەکانی بوودجەی وەبەرهێنان، واتە پرۆژەی وەزارەتەکان و پەرەپێدانی پارێزگاکان. ڕاگرتنی خەرجکردنی ڕاستەوخۆی وەزارەتەکان لەسەر بەشە داهاتی خۆیان.پێداچوونەوە بە خەرجیی و مەسرووفاتی وەزارەتەكان و سەرجەم دامەزراوەکان لە خەرجکردنی.پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی خزمەتگوزاری بواری نەوت و گاز. پەیڕەوکردنی سیستمی نوێی ئۆنلایین، بۆ خەرجکردنی بوودجەی تەشغیلی لە پێناو برەودان بە شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین.کەمکردنەوەی بوودجەی تەشغلی بۆ نزمترین ئاست، بە جۆرێک تەنها بوارە سەرەکییەکانی خەرجی بگرێتەوە.
لەلایەكی ترەوە حکوومەتی کوردستان، لە پێناو بڕینی هەموو پاساوەكانی بەغدا لە برٍینی بوو جە و مووچە و بە ڕەچاوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها ناجێگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، دەیەوێت سیستمێکی بەهێز ئامادە بکات تا بتوانێت لە هەموو بارودۆخ و ئەگەرەکاندا ڕووبەڕووی هەر قەیران و ململانێیەک ببێتەووە، ئەمەش پێویستی بە کاری هاوبەش و یەک تیمی هەیە لە نێوان ئەو حزبانەی کە بەشدارن لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز مەسروور بارزانی.هەنگاوەكانی حکوومەتی كوردستان كە هەر لە سەرٍەتاوە دەستیپكردووە بە كۆمەڵێك هەنگاویی كردەیی چاکسازیی ئابووریی و دارایی و دەیەوێت لەو رێگەیەوە بنەمایەکی یاسایی ئابووری دابمەزرێنێت، ھەتا بتوانرێت سیستەمێکی ئابووری حاکمانە هەبێ لەو کاتانەی تووشی قەیران دەبێت یا خود بەرپەرچی ھەر جۆرە داروخانێکی ئابووری بداتەوە كە بەرۆكی وڵات دەگرێ.
بەدڵنییاییەوە، جێبەجێكردنی هەموو ئەو هەنگاوانە ، وەك چۆن سەرۆكی حكومەتی كوردستان ئاماژەی پێیان دا ، دەبنەهۆی بەهێزبوونی بناغەیەكی بەهێز ئابووری لە گشت بوارەكاندا ، هەروەها سەقامگیری و پێشكەوتنی كوردستان و تێپەرٍاندنی قەیرانی دارایی بەرەو رەوشێكی باش و هاوسەنگییەكی ئابووری بەرەو كوردستانێكی بەهێزتر لە گشت بوارەكاندا ..