مەسروور بارزانی ، حكومەتێكی بەهێز و بەرپرسیار لە قۆناغە هەستیارەكاندا ..

مەسروور بارزانی ، حكومەتێكی بەهێز و بەرپرسیار لە قۆناغە هەستیارەكاندا ..

رووداوەكانی 90 رۆژی رابردوو و رێكارەكانی رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، قەیرانی دارایی و هەوڵی تاقم و گرۆپەلێك لە نێوخۆیی كوردستان لە دژی هەرێمی كوردستان و شێوازی مامەڵەكردنی و رووبەرووبوونەوەی پێشهاتەكان و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی كوردستان و دابینكردنی مووچە و قوتی كوردستان ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی بەرپرسیاریەتی كابینەی نۆیەمە بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی بۆ تێپەرٍاندنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوانە ..

هەڵبەت رووبەرووبوونەوە و پلانی ئەو پێشهانانە کارێکی ئاسان نەبووە گەر سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی لە کاتی خویدا ئامادە کارییان بو نەکردبوایە و هاوڵاتیانیش هاوکار نەبونایە

ئەگەر هەڵوەستە و بەراوەردێك لە سەر ھەرێمی کوردستان و هەنگاوەكانی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی لەگەڵ وڵاتانێكی وەک ئێتالیا و ئەمریکا ئیسپانیا،بەریتانیا،ئێران و هتد دوچاری بارودوخێکی سەخت و دژوار دەکردەوەو سەرکەوتنی ئەمڕومان بەسەر دوخەکەدا بە ڕادەیێکی زور باش تومار نەدەکرا

ھەمو ئەو وڵاتانەی کە بە شێوەیێکی بەر بڵاو توشی پەتاکە هاتن لە ئەنجامی بە گرنگ وەرنەگرتنێ مەترسی پەتاکە و پشتگوێ خستنی ڕوبەڕوبونەوەی جیددی ئەم وڵاتانە بووە هەتاکو ئەمڕو ئەوان لایەنی ئابوریان لە پێش تەندروستی هاوڵاتیانی خویان دانابۆیە حکومەتی ئێمە و سەرۆکەکەی مایەی شانازین و سەرەڕای لاوازی باری ئابوری هەرێم ئینجاش پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خوی لە سەروەی هەمو شتێکی ترەوە دانا

ئەمەش هەڵگرتنی ئەوپەڕی بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و خوًیان بە خاوەن زنینە.هەروەک چون لە مانشێتی وتارەکەم دا ئاماژەم بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیم داوە بە داخەوە تاقمێکی نێو حزبێکی سیاسی هەرێم وەک کارو پیشەی هەمیشەییان .کە ئەویش سەنگەر گرتنە لە دژی گەلی کوردستان و چاو پێ هەڵنایەت بەم هەمو سەرکەوتنانەی سەرۆکی حکومەت و کابینەی نۆیەمی كوردستان بە سەر ئەم پێشهاتە جیهانیە نەخوازراوەدا.لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بو شکەست هێنان بە سەرۆکی حکومەت نمونەی هەرە زیندوش زینی وەرتێ و درۆیی لامەركەزی سلێمانی و ئازادكردنی تیرۆریستان دوور لە یا سا و رێساو بێ‌ پرسی حكومەتی كوردستان یە کە بە داخەوە دەبوایە پێچەوانە با بەڵام ئیتر دەركەوت كە هەموو ئەو هەنگاوانە ی نەیارانی گەلەكەمان و هاندانی ئەو تاقم و گروپانە بۆ لێدانی پێگەی كوردستانە و لێدانی هەنگاو سەركەوتووكانی كابینەی نۆیەمە بە سەرۆكایەتی ریزدار مەسروور بارزانیی ..

بەدڵنییاییەوە، ئەمرۆ ئیرادەیەكی بەهێز بە پشت حكومەتی كوردستانە و رووبەرووی هەموو ئەو قەیران و پیلانگێرییانە دەبێتەوە و سەركەوتن بۆ حكومەت و كوردستانی بەهێزە و شكست و ریسوایی بۆ نەیاران و بەكرێگیراوانە ..
Top