بەرهەمی ١٦ی ئوکتۆبەر

بەرهەمی ١٦ی ئوکتۆبەر

پاش روداوەکانی ١٦ ئوکتۆبەر و ئەو رووداوانەی بە دوایدا هاتن تا گەیشتینە ئازاد کردنی دیلەکانی داعش بە حکومەتی عیراق، کە بە رێزەوە کرا، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنن ئەوەی کراوە لە ١٦ ئوکتۆبەر و بە دواوە، کاری یەکێتی نیشتیمانی نەبووە وەکو حزب و وەکو رێچکەی مام جەلال، بەلکو تاقمێک لە ناو یەکێتی بە بێ گەرانەوە بو سەنتەری بریار لە ناو یەکێتی دا، هەڵوێست وەردەگرن وبریار دەدەن، کە ئەم بریارانەش دورن لە مەنتق و پرەنسیبەکانی کاری حزبی سیاسی، جگە لەوەی لێدانە لە شکۆی کورد و بێ بەها کردنی خەباتی پێشمەرگە و بە فیرۆ دانی خوێنی شەهیدانە و هەرچی کراوە لەخانی خیانەت دا بووە.
١٦ ی ئوکتۆبەر فەرزی ئەمری واقعی تاقمێک بو بەسەر یەکێتیدا، بەر لەوەی ‌پیلان بێت لەسەر هەرێمی کوردستان، ئەو گروپە بۆ مەبەستی بەدەستەوە گرتنی بریاری ناو یەکێتی و دیار کردنی قەبارەیان پێوستیان بە پیلان و خیانەتێکی لەم جۆرە بوو، کە ئەگەر لە هەندێک حالەت دا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە هانای هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتەوە نەچوبان، پیلانەکە تیرۆر کردنی هەندێک لە سەرکردەکانی یەکێتیشی لە خۆ گرتبو، کە ئەو تاقمە دەیانویست بە یەک پیلان دەست بەسەر یەکێتیدا بکرن و لە هەمان کات دا واقعێکی تر لە هەرێمی کوردستان بێنە کایەوە.
ئەوەی دوای خیانەتی ١٦ ی ئوکتۆبەر کرا، لە
٭ ژەهراوی کردنی هەندێک لە سەرکردەکانی ناویەکیتێ.
٭ مردنی هەندێکی تر لە رەوشێکی تەم و مژاوی.
٭ تیڕۆر کردنی چەند راگەیێندکار و چالاکوان لە سنوری سلێمانی.
٭ دەست تێگهەڵ کردن لەگەل میت و ئیتلاعات و چاو ساغی بۆیان لە کاری تیڕۆر کردنی چالاکوانانی رۆژهەڵات و باکور.
٭ کۆنگرە و سیستەمی هاوسەرۆکی.
٭ رادەست کردنی مستەفا سەلیمی.
٭ ئازاد کردنی دیلەکانی داعش.
٭ لێدوانەکانی ئەو سەرلێشێواوانەی ناو ئەو تاقمە و قەلەم فڕۆشەکانیان.
سەلمێنەری ئەو راستیەن، کە ئەم تاقمە خۆی کێشاوە بەسەر سەنتەری بریاری ناو یەکێتیدا و کۆنتڕۆلی تەواوی جومکەکانی ناو ئەو حزبەی کردووە.
سیستەمی هاووسەرۆکی، نیشانەی زەقی پەیدا بوونی ئەو تاقمە بوو لە ناو یەکێتی دا.
بۆیە نابێت پێمان سەیر بێت، ئەگەر خیانەتیان بەردەوام بێت، ئەگەر پیلانەکانیان لە دژی قەوارەی هەرێم و بابەتی بودجە و موچە بەردەوام بێت، چونکە ئەمانە هیچ وەفایان نەماوە بۆ کوردستان و گەلی کورد.
ئەوەی خیانەت لە خەباتی ٤٥ سالێ حزبەکەی و خوێنی هەزاران شەهید بکات، دەتانەوێ چ دلسۆزی بۆ کورد هەبێت بە گشتی.
ئەم تاقمە، تەنها بۆ بەرژەوەندی بەرتەسکی خۆیان و خزمەت بە دوژمنانی گەلی کورد کار دەکەن، لە مافیایەک زیاتر هیچی تر نین.
دەستبەسەرداگرتنیان بەسەر یەکێتی دا، تەنها بۆ مەبەستی دانی شەرعیەتە بە کارەگلاوەکانی خۆیان لە چوارچێوەی حزبێکی سیاسی.
ئەوەی کراوە تائێستا و لە ئایندەش دەکرێت، کوێ نەدان بووە، بە شکۆ و پیرۆزیێەکانی گەلی کورد، فڕۆشتنی خاکی وڵات کە مەحالە بکرێت، ئەمانە لەسەر سوفرەیەکی زێرین رادەستی دوژمنانیان کرد.
تەنها ماوە بڵێین، ئەوانەی نەیانتوانی خاکی وڵات بپارێزن، چۆن دەتوانن ناو ماڵی خۆیان بپارێزن !؟.
Top