خاک فرۆشتن و تەسلیمکردنەوەی ئەسیرانی داعش بەحکومەتی عێراق

خاک فرۆشتن و تەسلیمکردنەوەی ئەسیرانی داعش بەحکومەتی عێراق

ئەگەرکاک ( مسعود بارزانی ) نەبووایە و لە راپەڕین سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی نەکردبا، ئێستاش ئێمە وەک کوردانی ئێران و تورکیاو سوریا دەبووین و ھیج شتێک نەدەبوو بەناوی ھەرێمی کوردستان، سەرۆک مسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان واتا ٥٨ ساڵی تەمەنی خەبات و ژیانی پێشمەرگایەتی و بڕینی چەندین قۆناغی سەخت و دژوار، دەستکەوتی زۆر لە سایەی ئەو خەباتەدا بەدەستھاتووە، بەڵام ھێشتا ئەوەی لە پێشمانە بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکان و گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلی کورد و خەباتی ئەو پێشمەرگانە و ئەو شەھیدانەی لە پێناویدا خەباتیان کردووە، ھێشتا پێشبینی دەکەم رێگەیەکی دوورترو ئەرکی قوڕستر لە پێش بەڕێزجەنابی سەرۆک بارزانی پارتیماندایە، ئەبێت خۆمان بەخاوەنی ئەم ئەزموونە بزانین و خەونی ناحەزان و دوژمنان لەگۆڕ بنێین، دەبینین دوژمنان بەخاک فرۆشتن و تەسلیمکردنەوەی ئەسیرانی داعش بەحکومەتی عێراق کە چەندین پێشمەرگەی کوردستان بەدەستی ئەوان شەھیدبوون، دەبێت رۆڵەی ئەو شەھیدە قارەمانانە ج بەم حزبەی سلێمانی بڵێن، لەم دۆخە ناسکەی ھەرێمی کوردستان ئێمە دەبێت بۆ ھەموو ئەگەرێک ئامادەبین و شان بدەینەبەر بەرپرسیارێتی و لێی رانەکەین، چونکە ھێنانەدی بەھاری کورد لەسارشانی ئێمەی پارتییە، دڵنیاش بین خەونی سەربەخۆیی و ئەنجامی ریفراندۆم وەک قۆجانی رەش رۆژێک دێت کاری پێ دەکرێت، چونکە عێراق وەک باوکی رەحمەتیم دەیگوت نیفاق ھەرواش دەیبینین لەکۆتایی ھەرکەس و وڵاتێک غەدری لەکورد کردبێت، لەبەرچاومان زەلیل بوون، رێبازی بارزانی ھەر مایەوە، بەڵام کوان ئەوانەی دژی بوون، لەکوێن عەبدلکەریم قاسم و عەبدولڕەحمان بەزاز و عەبدولڕەحمان عارف و تاگەیشتە سەدامی دیکتاتۆر ھەموویان لەناوچوون، ئەکەرمستەفا بارزانی بیویستبا واز لەقەزیەی کوردبێنێت، دوژمن و داگیرکەران دونیایان بۆ دەکردە زێڕ و تا دونیا دونیایە منداڵ و نەوەکانی لێیان دەخواردو پەنجەی یەک کوردیش بەخوێن نەدەھات، کاتی خۆی لە مجەمەعەی ھەریر خانوومان نۆژەن کردەوە، کتێبێکم دۆزیەوە کەچەند قسەیەکی بارزانی و عەبدولکەریم قاسم لە بیرم ماوە کەئەمەی خوارەوە بوو،
بارزان و قاسم بۆ قسەو گوفتار کۆئەبوونەوە رۆژی دووسێ جار
بارزان لەقاسم ئەمەی داواکرد چاوێک بخشێنێ بەمیلەتی کورد
جمھوری نەبێت بەیاری کاری قاسم وەڵامی داوە بۆ بارزان
چ کارت ھەیە لەمیلەتی کوردان بۆخۆت دانیشە لەکۆشک و تەلار دنیات بۆ دەکەم بەکۆشک و تەلار
بارزانی بەتوڕەیی بەمجۆرە وەڵامی قاسمی دایتەوە
ئەی قاسم بەزاتی یەزدان بەحەقی سروشتی کوردوکوردستان چۆن بارزانی لێرەو مەوجە بستینێ میلەتی کوردیش برسی بمێنێ عەیفە جێگەی من کۆشک و تەلار بێت قەومی منیش رووت و قوت و ھەژاربێت
لەم قسەو باسە قاسم حاجز بوو بارزانیش ھەستا لەدیوان دەرچوو ھات بۆ کوردستان لانەکەی شێران.
Top