دیموکراسی ڕووبەڕووى نوشستى هاتووە لە سەرانسەى جیهاندا ، سەرەڕاى سەردەمێکى درێژو ئەزمونێکى کەڵەکەبوو ، نەتوانراوە هەر وەک یونانییە دێرینەکان بە (پەناسییا) ناوزەدکردبوو (چارەسەرى گشتگیر) ، بابەتیانە پەرەپێبدرێت ونەخشە ڕێگایەکى نمونەیی ببەخشێتە کێشەکان ، بەڵکو دەرەنجامى ئیفلیج تێگەیشتنى لە لایەن توێژیکى دەستە بژیرى (سیاسی - رووناکبیرى ) نیوەچڵ، بووە هۆکارى سەرهەڵدانى تەوژمى (پوپولیستى) و شڵەژان و شێواندنى راستییەکان ، شان بەشانى کورتهێنا نى لە راپەراندنى ئەرکە (سیاسی - حزبیەکان) و رێکخستنەوەى کومەڵگا ، بەڵکو تەنها وەکو کاڵایەک جوانکارى نمایش دەکرێت نەخاسمە لەو ولاتانەدا بە رواڵەت دەولەت بن وەک (عیراق ) ، بۆیە من لەو باوەرەدام : کوردستانێک هێشتا ئەرکەکانى قوناغى ڕزگارى نیشتیمانى بە کوتا نەهاتبێت ، گەلانى سەردەست بە خواست و بەرژەوەندە نەتەوەیی- تائیفى بەرتەسکى خۆیان تێروانینیان هەبێت بۆ کێشەى گەلەکەمان ، نەک وەک باوەربوون و داننان بە مافە رەواکانمان ، (دیاردەى فرەیی حزبی) زیان بەخش بوەو ئامانجە ستراتیژییەکانى بزوتنەوەى کوردایەتى شێواندووە ، بەڵکو هوکارو فاکتەرى بەهێزى زەمینەسازییە بۆ سەرهەڵدانى ململانێی بە رووکەش دیموکرات و لە ناوەروکدا (پەرتکەرو زالکردنى داگیرکەر) زیاتر لەوە ش، وەک دەروازەییەک بەکاردێت لە لایەن هەندێ پێکهاتەى حزبی و گروپی خۆ بەرووشنبیرزان ، لە پێناوى بڵاوکردنەوەى گیانى رەشبینى ، خو بەدەستەوەدان و لاوازکردنى بیرى پێشکەوتوى (نەتەوەیی - نیشتیمانى) مان . بۆیە بۆ دەربازبوون لەم کەشە ناهەموارە ، بۆ ئەوەى پەرتەواوزەیی نیشتیمانى پەرەنەستێنیت ، بۆئەوەى تەوژمى نانبڕین و هەرەشە لە قەوارەى (ئێستاى) سیاسی و دەستورى هەرێمى کوردستان سەرنەگرێت ، پێویستە هێزە ولاتپارێزەکان بیر لە داهێنانى سیستمى (خوسەپێنراوى دادوەر= المستبد العادل) بکەنەوە وەک دەرچەیەک لە م مەترسیانە :
١- رێگرتن لە هەر لادانێکى (نەتەوەیی - نیشتیمانى ) و ، پاراستنى ئاسایشى کومەڵایەتى و پێکەوە ژیان .) و ئازادییە ڕاستەقینەکان .
٢- پاراستنى سامانى گشتى و بنبرکردنى هەمو جورێکى گەندەلى (سیاسی ، ئابورى ، دارایی و یاسایی) دور لە دروشم بازى .
٣- رێکخستنەوەى هەمو هێزە سەربازى و ئاسایشەکانى هەرێم لە سایەى یەک پەرچەمى نیشتیمانیدا .
٤- پاراستنى کەسایەتى یاسایی دادگاکان ، چونکە سەرچاوەى دادوەرى و بەخشینى ئاسودەیی کومەلایەتین .٥- شێلگیرانە کار لە سەر لابردنى کوسپەکانى بەردەم پروسەى چاکسازى بکرێت .