نابێت ياسا له بهرامبهر ميدياى چهواشهكاردا بێ دهسهڵات بێت
May 20, 2020
وتار و بیروڕا
قسەو باسی شەقام بە گشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەتی، لە ئێستادا بریتییە لەوەی کە بەردەوام دەیان کەناڵی راگەیاندنی کوردی وەک پیشەی هەمیشەییان پەلەیانە بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین زنجیرە درامای دۆبلاژکراو پەخش بکەن و بە بەرنامە جیاوازەکانیان سەرنجی بینەران بۆ خۆیان رابکێشن و، سوودی ماددی خۆیان دەست بخەن، کولتوور و فەرهەنگی کوردیش چی لێ دێت، بەلایانەوە گرنگ نییە !
ئاشکرایە کە هەر گەل و نەتەوەیەک، زمان و فەرهەنگ و کولتووری تایبەت بە خۆی هەیە و هەموو هەوڵێکیش لەپێناو پاراستنی دەدرێت، چونكه ئێمە و ئەوانیش باش دەزانین کە نەمانی کولتوور، پەیوەندیدارە بە نەمانی خودی نەتەوە و گەلەکە، لێ ئەوەی لەسەر شاشەی بەشێک لە کەناڵە کوردییەکانمان دەگوزەرێ، بە هۆی بێ ئاگایی حکومەت و نەبوونی هیچ لایەنێکی چاودێری، خەریکە دەبێتە هۆی رووخانی ئەو بەها کەمەش کە به بەر کۆمەڵگە ماوە، ئهگەر بینینی دوورمەوداشی بۆ بکەین، دڵنیام سەرەنجام دەبێتە هۆی ونکردنی کولتووری کورد و کوردستانیان بەرەو ئاقارێکی هەڵە و مەترسیدار دەبات، بە جۆرێک وای لێ هاتووە و زیاتریش وای لێ دێت کە ئێستا و داهاتوو ئاوات بە نەوەی رابردوو بخوازین!
دەبێت زۆر لەوە ئاگاداربین کە فەرهەنگ و کولتوورمان زیاتر لە خۆمان دەژیێت، ئهگەر نەبنە هۆی لەناوبردنیان پێش نەمانمان، هۆکاری هەموو ئەمانەش بۆ کرانەوەی کوردستان بە خێرایی بە رووی جیهان و ئاڵوودەبوونی کوردستانیان بە تەکنەلۆژیا و بەهەڵە تێگەیشتن و بەکارهێنانی ناڕۆشنبیری دەزانم، تەنانەت تا ئێستاش سوکانی مێشکی بەشێکی هاووڵاتيان بە دەست ئەدمینی پەیجەکانەوەیە !
ئەوەی لام سەیرە و سەرم لێی دەرناچێت، بێدەنگیيەکەی وەزارەتی رۆشنبیری-یە، بەداخەوە کە تەنيا یەکجار دەستەواژەیەکی بیانی بەکار بێنی و بڵێی:
( Hello , How are you ,Thank you .. ) ، ئیدی وادەزانن لە ئەوروپاوه هاتووی و رۆشنبیریت لێ دەبارێت، لاشت سەیر نەبێت، ئەوکات بتکەن بە مامۆستا لە خولێکی رۆشنبیری ! ئهگەر ئەوەش راست نەبێت، دیارە ئەوان بە هەڵە لە کوردستان گەیشتوون ، لێ کوردستان نە ((بیت الدعارەیه))...
دەبێت فێربین کە لەسەر بنەمای پێویستی بڕیار بدەین و کاربکەین، نەک بڕیارەکانمان لەسەر بنەمای حەز بێت، رهنگه خەڵکی حەزیان لە زۆرشت بێت، بەڵام ههمووى بهدى نايهن، ههموو حەزەكانيش ئهگهر لەگەڵ ئاداب و رەوشتی کۆمەڵگەى ئێمه نەهێنە گونجاندن، زیانی بۆ نەتەوەکەمان هەبێت .
مخابن ، تا ئێستا یاسادانەر بەو ناوە زەبەلاحەی خۆیەوە، نەیتوانیوە بە یاسا چارەسەری ئەو بابەتانە بکات، بەڵکو ئەوانیش هەر دەمیان بکەنەوە، باسی پارە دەکەن و بۆنی دۆلار و دینار هۆشیانی بردووە و، سزای دەزگاکانی راگەیاندنیان تهنيا بە پارە دیاری کردووە!
ئهگەر بگەڕێینەوە بۆ یاسا ، لە بڕگەی یەک و دووی ماددەی 9ی یاسای رۆژنامەگەريی کوردی دەرچووی ژمارە 35ی ساڵی 2007دا هاتووە: ((سزای دەزگاکانی راگەیاندن تەنيا پێبژاردنە نەوەک داخستن، تەنانەت ئهگەر هەڵەکانیان دووبارە و سێ بارەش بکرێنەوە))، بهڵام له كاتى ههڵهى زهق و دژى بهرژهوهنديى گشتيدا، پێويسته دادگە بڕيارى داخستنى دەزگاکە بدات، بە گەڕانەوەی بۆ یاسای سزادانی عێڕاقی کە بە ژمارە 111 ، لە رێکەوتی 1/1/ 1969 دەرچووە ، بەڵام لەو کاتیشدا بە گوێرەی بنەمای یاسایی " الخاص یقیید العام " ، گەڕانەوەکە نایاسایی دەبێت .
هەر لۆیە گەلێک بە پێویستی دەزانم کە ئیتر پێداچوونەوە بە یاساکان بکرێت و هەوڵبدرێت یاساکان لەگەڵ پێشکەوتن و پێویستییەکانی کۆمەڵگە بگونجێنن، نەک بە جۆرێک یاسا بۆ ساڵێک، یان چەند مانگێکی دیاریکراو بێت و، له بهرامبهر پێشێلكارانى ياساشدا بێ دهسهڵات بێت.