كوردستان سەردەكەوێ

كوردستان سەردەكەوێ

سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتيی مەسروور بارزانی، بە گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێ لە سەر ئاستی ناوچەكە، عێراق دەستیان پێ كرد، كە رووبەڕووبوونەوەی ئەمەریكا و ئێران بوو، دواتر ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكانی عێراق و ئینجا تێكچوونی بارودۆخی سیاسی و ئەمنيی عێراق پێی نایە قۆناغێكی هەستیار. دواتر سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە سەر ئاستی هەرێمی و جیهانی و دابەزینی نرخی نەوت و كێشەی ئابووری كە كۆی هەموو ئەو رووداو و پێشهاتانە كاریگەرییان لە سەر رەوشی هەرێمی كوردستان دانا ، بەتایبەت كە سەرۆكایەتيی حكومەتی كوردستان زۆر بە خێرایی هاتنە سەر هێڵ و لە رێگەی گشت دەزگە پەیوەندیدارەكانه‌وه‌، پلان و بەرنامەیان بۆ پاراستنی گیانی كوردستانیان دارٍشت. سەرٍەرای ئەوەی پلانی قەدەغەكردنی هاتوچۆ و داخستنی شوێنە گشتی و بازرگانییەكان كاریگەريی زۆریان لە سەر كەمكردنەوەی داهاتەكانی كوردستان كە سەرچاوەی دابینكردنی مووچە و بودجەن بە شێوەیەكی بەرچاو داناوە، لە ماوەی نزیكەی دوومانگی رابردوودا، بەڵام ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر ستراتیژ و هێڵەگشتییەكانی حكومەتی كوردستان بكەین، دەبینین كە ئامانجی سەرٍەكی جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەی دادپەروەری، چاكسازی، ئاوەدانی، ئارامییە كە بەرەو پێشەوەن.
كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان به‌ سەرۆكایەتيی رێزدار مەسروور بارزانی و تیمەكەی سەرٍەتایەكی بەرپرسیاریەتییەكی قورسه‌، بەڵام پڕشنگدار بۆ هاونیشتمانیان كوردستان، بەبێ جیاوازی، كە ئایندەیەكی گەشی لێ‌ چاوەروان دەكرێت، چونكە بوونی متمانەی نێوان حكومەت و هاونیشتمانیان لەلایەك و لەلایەكی ديكه‌ش یەكڕیزیى هەموو لایەنە بەشداربووەكانی نێو حكومەت، ئایندەیەكی پرشنگدار بۆ كوردستانی بەهێز چاوه‌ڕوان دەكرێت. بەدڵنیاییەوە هەموو ئەو هەوڵانە لە ئەنجامی رابەرایەتيی هێژا سەرۆك بارزانی-یە كە ھەرێمی كوردستان سه‌ره‌ڕاى پیلانگێڕییەكان، بە راوەستاوه‌یی مایەوە و، سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیيش بووە قەڵا و ستوونێكی پۆڵایین بۆ كوردستانێكی بەهێزتر و بەدڵنیاییەوە ئەنجامەكەشی بەدەسهێنانی دەوڵەتبوونی لێ دەكەوێتەوە. هەروەها بە سیاسەت و پشوودرێژیی و دیپلۆماسيی ژیرانە و كارێزمایی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە رابردوودا توانرا گەمارۆكانى سەر كوردستان تێكبشكێندرێت و كوردستان بگاتە كەناری دڵنیایی، هەروەها هەوڵ و تێكۆشانەكانی رێزدار مەسروور بارزانی توانی كوردستان لە هەرٍەشە و مەترسییەكان بە ئارامی بهێڵێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمەریكا و رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست، دەیان ساڵە خاوه‌ن دەوڵەتن و سەربەخۆن و خاوەن سیستەمی تەندروستيی بەهێزن، بەڵام سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناو شێوازی شپرزەبوونیانى پیشان دا، كە ئەوان لەو چەشنە دەوڵەتانە دەرنەچون كە بتوانن لە دوخە قەیراناوی و كارەساتبارەكاندا وەك ئەوەی ئێستا هەیە، گەلانی خویان بپارێرن و رزگاریان بكەن. ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان بكەین، ئەو راستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە چەندە بەرامبەر هاتنەئارای ئەو ڤایرۆسە حكومەتی هه‌رێم سەركەوتوو بوو. حكومه‌تى سه‌ركه‌وتووش ئەو حكومەتەیە كە توانای كونتڕوڵكردنی هەر پێشهاتێكی مەترسیداری نەخوازڕاوى هه‌بێت و لە كات و ساتی گونجاودا پلان و رێكاری ژیرانە و زانستیيانە بگرێتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتایە و پاراستنی گیانی كوردستانیان... بە پێچەوانەوە، زۆرێك لە وڵاتانی ئەورووپی و ته‌نانه‌ت ئەمەریكاش، نەك هەر نەیانتوانی رێگرى لەو ڤایرۆسە بكەن، بەڵكو بە هۆی لەدەستچوونی بارودۆخەكە و كۆنتڕۆڵنەكردنی هه‌زاران كەس گیانیان لە دەست دا، چونكە رێكارەكانیان درەنگ وەخت بوون، بۆيه‌ سەرەڕای ئەو سیستەمە پێشكەوتووە تەندروستییەيان، بەڵام نەیانتوانی كۆنتڕۆلی دۆخەكە بكەن. ئەمەو سەرەڕای زیانە زەبەلاحە ماددییەكان كە بە ئابووريی ئەو وڵاتانە كەوت. بەڵام بینيمان كە سەره‌رٍای ئیمكاناتى سنووردار و قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەت، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری ئەوەی كە دەوڵەتێكی سەربەخوش نيیە، به‌تايبه‌تى سەرۆكی حكومەت رێزدار مەسروور باررانی توانی بە سیاسەتێكی حەكیمانە لە كاتی خۆیدا و بێ دواكەوتن، رووبەڕووی ئەم نەخوشييە كوشندەیە ببێتەوە و، رێكاری توندی گرتە بەر لە سەر هەموو ئاستەكان، ئەمەش بووە هوی گەمارۆدان و كۆنتڕۆڵكردنی ڤایروسەكە، كە خوشبەختانە ئێستاكە رەوشی هەرێمی كوردستان لە زۆربەی هەرە زوری وڵاتان باشتره‌ و هەنگاو بە هەنگاو بەره‌و سەركەوتنە.
پێوستە هەمووو كوردستانیان سوپاسگوزاری سەرۆكی حكومەت و تيمە دڵسۆزەكەی بن، كە شەو و رۆژیان خستە سەر یەك، تا كوردستانیان لەو مەترسییە گەورەیە رزگار بكەن.
بێگومان سەرۆكی حكومەتی كوردستان رێزدار مەسروور بارزانی سەلمێنەری ئەو راستییە بووه‌ كە هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن و پارێزگاریكردنە لە كورد و كوردستان بەرەو ئایندەیەكی گەش... بۆیە قۆناغی ئێستامان قۆناغی بەرپرسیاریەتی و یەكهەڵوێستییە و پێوستە رابردوومان ببێتە ئەزموونێكی باش بۆ هەمووان لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين خەون و پیلانگێڕيی ناحەزان لە گۆرٍ بنێین، چونكە بینیمان كە لە ماوەی رابردوو، دوژمنان و داگیركەران ، چون گشت تواناكانیان خستەگەڕ، بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بسڕنەوە، بەڵام بە هەوڵ و هیممەتی سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەكان، رێگە نەدرا، خەونی دوژمنان بێتەدی، به‌وه‌ش ئاڵا و شوناس و شكۆی كوردستانی بە بەرزی هێشتەوە .
Top