پیرۆزبێت ٥٨سالەی پێشمەرگایەتیی سەرۆک مسعودبارزانی بۆئازادی كوردستان

پیرۆزبێت ٥٨سالەی پێشمەرگایەتیی سەرۆک مسعودبارزانی بۆئازادی كوردستان

(٥٨)سال بەرلەئێستالەبەرواری٢٠ی ئایاری١٩٦٢سەرۆک مسعودبارزانی خەونی لەمێژینەی دێتەدی وبۆیەکەم جار وەك پێشمەرگەێك خۆی دەبینێتەوەوچەك دەکاتەشانی ولەگەلی بێخمە پەیوەندی بەبارەگای بارزانی نەمرەوەدەکات
لەپەرتوکەکەیدا (بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد) بەمشێوەیە جەنابیان باس لەو ساتەیە دەكات:
(به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیه‌وه‌ باوکم پێی باش نه‌بوو ببم به‌ پێشمه‌رگه‌، مامم شێخ ئه‌حمه‌د راسپارد باوکم (مسته‌فا بارزانی) رازی بکات، ته‌مه‌نم ١٦ ساڵ بوو، چومه‌ خزمه‌تی بارزانی، بڕنۆیه‌کی پێدام به‌ شاخێک سه‌رده‌که‌وتین فه‌رمووی: ئه‌م رۆیشتنه‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌بێ ماندووبوون له‌گه‌ڵمان سه‌رکه‌وتی ده‌بیت به‌ پێشمه‌رگه‌. په‌رۆشیم بۆ پێشمه‌رگه‌بوون و تفه‌نگ هه‌ڵگرتن هه‌ستم به‌ماندوێتی نه‌کرد و سه‌رکه‌وتین.)
بێگومان تابەئەمرۆش دەگات ئەم یادەوەرییە بۆھەمیشەبویتە گەورەترین شانازی جەنابیان لەژیانی دابۆیەش ھەمووکات وەک پێشمەرگەیەک خۆی ناساندوەنەك ھیچ ناونیشانی تر وەپێشمەرگایەتیشی بەخالێکی پرلەشانازی لەژیانی خۆی داناوە لەگەل ئەوەی لەم رێگایەدازۆرھەورازونشێوی بینیوەورووبەرووی زۆرقۆناغی جیاواز بویتەوەبەلام لەسەنگەرداکۆلی نەداوەووەک بەرزترین کێوەی کوردستان بەسەربەرزی وخۆراگری مایتەوە.
هەرچەند كەسایەتی و سەنگ ولێهاتووی و كارێزمایی خودی سەرۆك بارزانی بۆ خۆی خالێكی هەرە دیار ولە پێشەو زۆربەی هاولاتیان ئەوراستی یە باش دەزانن ودركیان پێوەكردووە ،بەلام لەگەل ئەمەشدا هیچ كات موشتاقی پۆست و پلە وپایە نەبووە كە هەر لە رێكەوتنامەی 11ی ئادار تا دوایی روخانی رژێمی بەعس دەرفەتی دیارو گرنگی بەرپرسیاریەتی بۆ هاتۆتەپێش بەلام هەمیشە زیاتر تامەزرۆ بووە ئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی ببینێت و تەنها تاكە شانازیش لە ژیانی دا (پێشمەرگایەتی)بووە كە بەبەردەوامیش لەووتارودیمانەكانی دا ئەم راستی یەی دووپات كردۆتەوە كە حەز بەپۆست ناكات و ناونیشانی هەمیشەیشی هەر پێشمەرگایەتی یە بۆیەش بەبەردەوامی لەئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی داسەلماندی كە دەیەوێت پێشمەرگەی هەتا هەتایی بێت نەك سەرۆك یان هەر ناونیشانێكی تر ھەربۆیەش كاتێك وەك سەرۆكی ھەرێمی كوڕدستان سەرەتادەست نیشان كراوپاشانیش ھەلبژێردرا دلنیایی دایە گەلی كوردستان كە لەهەر پلە وپایە وپۆستێك بێت ھەربەپێشمەرگەدەمێنێتەوەبەكردەوەش ئەم راستیەی سەڵماند بەتایبەت لەماوەی شەری داسەپاوی تیرۆرستانی داعش كەپێشمەرگەئاسالەسەنگەرەكان مایەوەورێگا ی نەدا نەیارانی گەلەكەمان پیلانەكانیان دژ بە گەلی كوردستان سەربكەوێت لەدوایشدالەگەل لایەنەسیاسیەکاندائەركی پیرۆزی خۆی بەجێ گەیاندووبریاری ئەنجام دانی ریفراندۆمی داکەسوپاس بۆخوای گەورەتواندرا دەسکەوتێکی ترمێژوویی تۆماربكرێت كەلەسەدسالی رابردوودی خەباتی گەلەکەماندا تۆمارنەكرابوو کە٩٣/ خەلكی كوردستان بەبەلێ دەنگی دابۆسەربەخۆیی كوردستان بە جیھانیان راگەیاند کە دەولەتمان دەوێت، کە ئەمەش گەورەترین رووداوی مێژوویی بوو لە دوای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، کە سەرۆک مەسعود بارزانی و چەند لایەنێک رۆلیان ھەبوو لە سەرخستنی دا، کە بۆ ھەتا ھەتایە بووە سەنەدێکی نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی، چونکە گەر ئەم دەرفەتەیەمان لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت بۆیەش ریفراندۆم وەك دەنگی سێ ملیۆن ھاولاتی بەزیندووی دەمێنێتەوەتاكاتی خۆیی بەدلنیاییەوە گەرخیانەتەکەی ١٦ئۆکتۆبەرروونەدابائەواھیچ بریاروسزاێکی سیاسی وسربازی وئابووری کاریگەری نەگەتیفی لەسەرخەلکی کوردستان دروست نەدەکرد چونکەلەرابردووپیلانی گەورەترودۆخی سەخترمان بینی بووبۆیەش لەدوای١٦ئۆکتۆبەریش سەرۆك بارزانی بەحیكمەتی خۆی وپێشمەرگەش بەخوێنی سوری خۆی مقاوەمەی كردو كوردستانیان پاراست و رێگری كرد ئیرادەی تاكی كورد وشكۆی پێشمەرگە تێكنەشكێندرێت .
ئەمڕۆش دوای ٥٨سال پێشمەرگایەتی وخەبات بۆئازادی كوردستان بەھەمان روحیەتی رۆژانی شۆرشی ئەیلوولی مەزن وگوڵانی پێشكەوتنخوازداسەرۆك بارزانی ھەرلەسەنگەری پێشمەرگایەتی دایەووەك پارێزەرێك تێ دەكۆشیت بۆھێنانەدی خەونی شەھیدان وپاراستنی كەرامەتی كوردستانیان .
پیرۆز بێت پیرۆزترین پلە وپایەت كە پێشمەرگایەتی یە
خوای گەورەتەمەن درێژوتەندروست باشی بكات بۆكوردستان.
Top