بەرەو قۆناغێكی هەستیار و بێ متمانەیی بە دەسەڵاتدارانی عێراق
May 18, 2020
وتار و بیروڕا
هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێستا و له ماوه‌ی رابردوودا له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی پێشوو رووی داوه، به رووخاندنی په‌یوه‌نديیه ئاساییه‌كان كۆتایی هاتووه، له‌و خاڵه گرنگه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه پێی ده‌ڵێن: عێراق ده‌ستوورێكی هه‌یه، فیدرالی تیادا جێگیركراوه، به‌ڵام هیچ حكومه‌تێك باوه‌ڕی به چه‌مكی فیدرالی نییه. ئایا كورد له داواكانی پاشگه‌ز ده‌بێ، یان حكومه‌تی كازمی شتی نوێ و چاره‌سه‌ری گونجاوی پێیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌روه‌ك ئه‌وانی پیشوو باسی چاره‌سه‌ر له‌سای ده‌ستوور ده‌كات. پرسی مافه‌كانی گەلی كورد‌و پرسی دیموكراسی له‌عێراق دوو پرسی گرێدراوی یه‌كترن و جیاناكرێنه‌وه.. له‌داهاتووی عێراقیشدا هیچ پیلان و نه‌خشه‌یه‌ك بۆ كه‌له‌به‌رخستنی گەلی كوردی چه‌وساوه‌یه سه‌رناگرێت. دواتر مێژوویی و دوێنی ئەو ئەمرۆ سەڵمێنەری ئەو راستییە كه سیستەمەكانی فەرمانرەوایی دوێنی و ئەمرۆش زۆر كاری كردووه بۆ شێواندنی ژێرخانی بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵییه‌تی كۆمه‌ڵگای عێراقی ، چونكو په‌یمان شكێنیه‌كانی به‌غدا و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له مافه‌كانی كورد و بنه‌ماكانی دیموكراسی، ته‌نانه‌ت میانه‌ڕه‌وی كوردیشی بۆ ئاشته‌وایی و مه‌رجی پێكه‌وه ژیان پاشگه‌ز كرده‌وه. رووداوه‌كانی ساڵانی رابردوو تێگه‌یشتنی كوردستانی له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا و به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شیعه به‌ته‌واوی گۆڕیوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی رۆشنبیر‌و سیاسییه میانه‌ره‌وه‌كانی كورد كه نه‌یانده‌ویست باوه‌ڕ بێنن كه نابێت هێنده دڵ گه‌رم بن به به‌غدا، چونكە هەڵسوكەتەكانی 17 ساڵی دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەو راستییەی سەڵماند كە ئەوەی لە بەغدا بەرانبەر بەگەلی كورد روو دەدات هەمان سیناریۆكانی رابردوو، رژێمە یەك لەدوای یەكەكان بۆ ستەمكاری بەرامبەر كوردستان. بێده‌نگی چه‌ندین ساڵه به‌رامبه‌ر كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان ، به‌رده‌وامی داوه‌ته كێشه‌ی ساڵانه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بووه به سزای برینی مووچە و بودجە بۆ كوردستانیه‌كان و میراتی به‌جێماو بۆ حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی كازمی.سیاسه‌تی به‌غدا دۆخێكی نوێی هێناوه‌ته ئارا و یه‌ك له نیشانه‌كانی بڕینی سه‌رله‌نوێی مووچه‌ی هه‌رێم، به هه‌ر پاساوێك سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌یه كه كوردستانی له‌وه به ئاگا هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و نه‌یارییه‌ی دەسەڵاتدارانی عێراق له به‌رامبه‌ر ئه‌واندا هه‌یه‌تی ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك دوای ئه‌م ڕووداوه، ئه‌مجاره ئیتر كاتی ئەوەیە سەركردایەتی سیاسی كوردستان زۆر به‌جدی تر ده‌بێ به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگه‌ڕێت كه ئه‌و هه‌موو دوژمنایه‌تیه له پای چییه و تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ ؟ چه‌شنی سیاسه‌ته‌كانی دژ به كورد له به‌غدا كێ دیاری ده‌كات و سنووره‌كه‌ی به‌ره‌و چ ئاقارێك ده‌چێ ؟ روون و ئاشكرایە، دژایه‌تی دەسەڵاتدارانی بەغدا و ڕق و كینەیان بەرانبەربە كوردستان له دۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌وه لێكدرابێته‌وه كه رقیان له ئاوه‌دانی و ئاسایشی كوردستانه و ئه‌م دژایه‌تی و سزادانه له‌لایه‌ن حكومه‌تێكی تایبه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش پشتیوانی ده‌كرێ كه تەنها هەموو شتێكیان بۆ خۆیان دەوێت .هه‌ژموون و شۆڤێنزم و تایفەگەری و مەزهەبگەرایی ته‌نانه‌ت بۆ خودی ئانارشیسته‌كانی عه‌ره‌ب ره‌ونه‌قی جارانی نیه به‌ڵام هێشتا بۆ ورووژاندنی شه‌قام دژ به خواستی نه‌ته‌وه‌ی غه‌یری عه‌رب چه‌كێكی كاریگه‌ره. له دوا پێشهاتیشدا سه‌لما ئه‌م هۆكارانه هه‌ر له ئارادا ماون، به هۆی ئه‌و ویسته‌ی به‌غدا بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌موو جومگه‌كان ، ئه‌و دژایه‌تی و ڕقانه‌ش هه‌م ماون، هه‌م فره‌تر بوونه. به‌دیدی خه‌ڵكانێك هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانی و دژایه‌تیه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تی به‌غدا ته‌نیا باوه‌ڕی به سه‌نتراله و بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه ، هیچ كات له گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سیاسی و ئابووری ته‌نیا هه‌رێم له عێراقدا نییه كه ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانه . هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنانه به‌رهه‌می سه‌د ساڵ پێكه‌وه ژیانی ناخواسته‌یه ، ریفراندۆمێكی سه‌رده‌میانه و ئاسایی و یاسایی به میلله‌تێكی سته‌م دیده ره‌وا نه‌بینی . پاش ئه‌م ڕوداوانه‌ی دوایی كه دۆخی سیاسی ، كۆر‌ونا و یاده‌وه‌ری كزی كوردستانیه‌كان رێگه‌ی ده‌ربازبوونی بۆ هێشته‌وه، تێگه‌یشتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر یه‌ك و گره‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئایا هه‌ردولا له روانگه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وه‌ك یه‌ك بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و وه‌ك یه‌ك رووبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه؟! سه‌رۆك وه‌زیران كازمی چۆن بیرده‌كاته‌وه‌و چۆن ره‌فتار ده‌كات زۆر ناخاێنێ كه په‌یام و سیاسه‌ته‌كانی له گوتاره‌وه بۆ كردار ده‌گوازرێته‌وه و شوێنهاته‌كانی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێ. ئایا كازمی دەتوانێت عێراقێكی شكستخواردوو و بێ متمانە بگەرێنێتەوە بە ئارٍاستەی فیدرالیزم ، دیموكراسی و جێبەجێكردنی دەستوور و بەتایبەت چارەسەری رٍیشەیی پرسە هەڵواستراوەكانی هەولێر و بەغدا.. چونكە ئیتر متمانەكان بەرەو كۆتایین و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بە هۆی بەكارهێنانی چەك و كارتی مووچە و بوودجە و جێبەجێنەكردنی ماددەی0 14ی دەستوور تایبەت بە ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێی ناوەتە قۆناغێكی هەستیارەوە.