كوردستان یەك جەستەیە ..

كوردستان یەك جەستەیە ..


زۆر لەمێژە داگیركەران ، دوژمنانی كورد ، بەو بە زۆر لكاندنەی كوردستانیشەوە نەوەستاوەن وبەردەوام و هەمیشە كار بۆ لێكنرازانی و پارچە پارچەكردنی خاك و نیتشتمان و نەتەوەكەمان دەدەن ، هەر دوێنی بوو ، چەكی كۆمەڵكوژ، كیمیاباران و ئەنفال بۆ لە رێشە دەرهێنانی مۆركی نەتەوایەتیمان ئەنجامدا ..
ئەمرۆ دەبینین كە ، چەكی مووچە و بودجە برین و تابووری پێنجەم و لێكترازان و چەواشەكاری لە رێگەی دوا چەكیان كە ئەویش كۆیڵە و بەركرێگیراوانە بەكار دێنن .. پارتی وەك ئاڵاهەڵگر و پێشەنگی كوردایەتیی هەموو ئامانجی لە پێناو بەدسهێنانی مافەرەواكانمان بووە ، هەمیشە خۆی بەرپرسیار زانیووە ، هیچ كات لە پێناو بەرژوەندی و ناوچەگەرێتی خەباتی نەكردووە بەڵكو هەموو نەتەوەیی كورد شاهیدە ، كوردستانی بە یەك جەستە زانییووە و دڵسۆزانە و نیشتیمانپەروەروانە تێكۆشاوە و باجی گەورەی بەخشیووە و دەبەخشێ‌..

بناغە وستراتیژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بنەمادا، نەك لە چوار چێوەی ناوچەیەكی دیاریكراو و لە پێناو بەرژوەندی شەخسی و ناوبانگ و تایبەتمەندییەكی دیاریكراو بونیاتنراوە ، كە تێیدا ئامانج خەباتی رەوایی گەلێكی ستەملێكراو و خاك داگیركراویی وەك نەتەوەیی كوردستانە ..

ئەوەی پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتیی و یەكهەڵوێستی بە كردەوە و ئامانج نەك دروشمی بریقەدار لە هەموو بزاف و لایەنەكانی تر جیا دەكاتەوە ، ئەو هەستە كوردانە و نیشتیمانپەوەرییە نەگۆرٍەیە كە بەدرێژایی زیاتر لە حەوت دەیەی رابردوو ، بەردەوامە لە پێناو چەسپاندن و بەدەسهێنانی مافەرەواكانی كورد و كوردستان ..

قوتابخانەی كوردایەتی بە رابەرایەتی بارزانی لە دوێنی و ئەمرۆشدا ، بەردەوام هەوڵەكانی چرٍكردۆتەوە و بەرپرسیاریەتی قورس و گەورەی قبوڵكردووە ، تا گەل و نیشتیمانەكەی سەربەست بژێت و پاشكۆی نەیاران و داگیركەران نەبێ‌ .. لەو پێناوەشدا قوربانی و باجی گەورەی بەخشیووە ..

پارتی و بارزانی ، هەمیشە خۆیان لە بەرانبەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان و داكۆكیكردن لە هەموو كوردستانییەك پێشەنگ بووە كە هیچ خۆی پاشگەز نەكردۆتەوە و هیچ كات دروشم وپلانی بێ‌ كرداریی نەداوە ، هیچ لە پێناو بەرژوەندی خۆی و خزبەكەی چارەنووسی میللەتەكەی نەخستۆتە مەترسییە، بەردەوام باوەری بەو راستییەیە، بووە كە دەبێ‌ كوردستان یەكهەڵوێست بێ‌ چونكە پێی وایە ، كلیلی سەركەوتن لە یەكبوونی كورد وكوردستان دایە ..

ئەو ستراتیژە كوردانە و نەگۆرٍەی پارتی و بارزانی دوای دەیان ساڵە بەردەوام جەحت لە تەبایی و یەكبوونی نێوماڵی كوردستانیان دەكاتەوە ، كە بارزانی نەمر هەمیشە هەوێنی كوردایەتی و نیشتیمانپەوەری بووە لە پێناو بەدیهێنانی مافەرەوا زەوتكراوەكانی لە هەموو بەشە داگیركراوەكان بە بێ‌ جیاوازی..

سێ‌ دەیەی حكومرانی گەلی كورد لە هەرێمی كوردستان ، سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەمی بەڵام توانیوێتی هەنگاویی سەركەوتووانە ، بۆ پێشكەوتن وناساندنی دۆزی كورد بە هەموو ناوچەكە بهاوێژێت و هەموو ئەو دیدە ناشازانەی كە داگیركەران و نەیارانمان بۆ بزافی كوردایەتی و كوردستان دروستیان كردبوو ، بگۆرێت ..

ئەمرۆش، هەموو ئەو سەركەوتن و پێشكەوتنانە سەركردایەتی سیاسی كورد لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و پێشكەوتن و بەراوەرد كردنی لەگەڵ رابردوو ، وایكردووە كە نەیارانمان كار بۆ تێكدانی یەكریزی نێو ماڵی كورد بكەن ، بەڵام ، وەك هەمیشە پارتی و بارزانی رووبەرووی هەموو ئەو هەوڵە نەزۆكانە بوونەتەوە و دەبنەوە و ئەوەش راستییەكە كە هەرچەندە پەیوەندی هێز ولایەنە كوردستانیان پتەوتر و یەكهەڵوێستر بێ‌ ئەوا كوردستانمان بەهێزتر دەبێ‌ بۆ رووبەرووبوونەوەی رووداو و پێشهاتە و مەترسییەكانی بەردەمی بەرەو ئایندەیەكی گەش ..
Top