دەستكەوت وشانازییەكان بە خوێن و خەبات بەدی هاتوون..
May 16, 2020
وتار و بیروڕا
پێشەكی ، نەتەوەكورد بە گشتی، و گەلی كورد لە باشووری كوردستان بە ، هەمیشە شانازی بە قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتە مێژووییەكانیەوە دەكەن. زۆرجار لە كۆڕ و كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان كە باس لە مێژووی كورد دەكرێت، شۆڕش و راپەڕینەكان، لە بەرامبەر دەستكەوت و مافەكانی كورد، بەڕاورد دەكرێن.
بەدرێژایی مێژوو دووژمنانی كورد هەوڵییان دا و بەردەوام هەوڵیش دەدەن بۆ لاوازكردنی ئەو پارتە كەهەڵقوڵاوی ناو ماڵی كورده، بەڵام هەموو هەوڵ و تەقەڵەكانی دووژمنانی كورد و ڕێبازی بارزانی بەرانبەر ڕۆڵەكانی پارتی بێ سوود بوون ،بەهۆكاری ئەوەی پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی ئەوەندە ساناوساكار نییە دەرزی بخرێتە ناو ،چونكە بۆ كورد بۆتە ڕاستیەك كە بێ پارتی ئەستەمە ژیان بەردەوامی پێ بدرێت ئەمەش مێژوو سەلماندوویەتی نەوەك هەر بە قسەی سەر زارەكی بێت ، كورد و پارتی لەناو یەك چوارچێوەن ئەوە چوارچێوەش پێی دەگووترێت چوارچێوەی كوردایەتی و بەردەوام بوون لەخەبات و تێكۆشان تا گەیشتن و بە دەستهێنانی مافی دەوڵەتبوون.حەفتا وسێ ساڵ بەر لەئێستا ناسنامەیەكی تازە هاتە نێو مێژووی گەلی كورد بێگوومان ئەم مێژووەش یەكێكە لە گەورەترین و بەهاترین مێژووی هاوچەرخی كورد ،بەڵێ لە 16 ی ئابی 1946 بەڕابەرایەتی باوكی ڕووحی نەتەوەیی كورد (بارزانی نەمر) پارتی دامەزراو ودووبارە خەبات و تێكۆشان و دڵنیایی بۆ كورد دەستی پێكردووەو ئەو خەباتە تاوەكو ئێستاشی لەگەڵدابێت بۆ یەك چركە چییە سلی نەكردووەو بەردەوامه.
.. دوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم سیستەم و شیرازەیەكی نوێ بۆ گەلان بەرپابوو و لەم نێوەندەدە پارتی دیمۆكراتی كوردستان وەك هێمایەك هاتە گۆڕەپانی سیاسی و كۆمەڵگەی كوردستانی نەوەك بەتەنیا بۆ باشوور ،بەڵكو بۆ تەواوی ناوچە و بەشەكانی دیكەی كوردستان و هەر ئەمەش وای كرد ئەو پارتە لەكاتی دامەزراندنیەوە و تاوەكو ئەمڕۆ ببێتە خاوەن گەورەترین لایەنی سیاسی كوردستانی و هەموو لایەك بەدۆست و دووژمنەوه ئاماژەیەكی تایبەتی بۆ دەكەن ،چونكە مێژوو هەردەم ئەوەی سەلماندووە بۆ كورد ئەگەر پارتی بوونی هەبێت ،ئەوە كورد بوونی خۆی دەسەلمێنێت ، نەوەك بەتەنیا لەكوردستاندا ،بەڵكو لەنێوەندەكانی سیاسی نێونەتەوەیی جیهانیدیشدا .
دامەزراندنی پارتی وەك مەشخەڵێك لە رۆژگارەسەختەكاندا بە رابەرایەتی بارزانی باوكی روحی نەتەوەی ، كوردی لە نائومێدی ئەو شكستانە رزگار كرد كە بەسەر شۆڕش و راپەڕین و چالاكیی سیاسی پارتەكانی پێشووتری كوردا هاتبوو، پارتی دیموكراتی كوردستان شۆڕشی ئەیلولی بەرپا كرد ئەو شۆڕشەی كە توانی هەمو چین وتوێژوو ئاین ونەتەوەكانی تری كوردستان لەیەك سەنگەردا كۆبكاتەوە .مێژووی حەفتا و ساڵەی خەباتی پارتی بەشێكی گرنگ و یەكلاكەرەوەی مێژووی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستانە و پڕە لە هەوراز و نشێو و، پارتی بەشدارێكی سەرەكی لە سەركەوتن و دەستكەوتەكان بووە و خۆیشی بە بەرپرس زانیوە لە قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا. دوای حەفتا ساڵ پەیام و ئەرك و ئامانجی پارتی لە هەموو كاتێك بەهێزترە و بە بەرچاوڕوونییەكی زیاترەوە لە خەبات و تێكۆشانیدا بەردەوامە. لە هەموو قۆناغەكاندا پارتی وەك ئامرازێك بووە لە دەستی گەلی كوردستان بۆ بەرگریكردن لە ماف و داواكارییەكانی و مسۆگەركردنی دەستكەوتەكان و قووڵتركردنی فرەلایەنی و برایەتی و پێكەوەژیان و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە هەموو بوارەكانی ژیانی سیاسیی كوردستان پاراستووە. بۆیە، ئەوا راستییەكە و دەبێت بزانین كە ، كوردستانمان پێنەدراوە، بەڵكو بە خوێن و قوربانی دروستكرا و دامەزراوە.
كوردستان لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ـ توانی رەنگ و شوناسی كوردستان بگەێنیتە لووتكە بە هەموو داگیركەران و جیهان بڵێت كە گەلی كورد خاوەن شوناسی و مێژوویی خۆیەتی ، هەر ئەو پێداگری و قوربانیدان و پاشگەز نەبوونەوەیە لە خەباتی رەوامان بوو بە رابەرایەتی پارتی و بارزانی كە توانی بەرهەمێكی گەورەی لێ بكەوێتەوە ئەویش بەرهەمی شۆرشی ئەیلولی مەزن، دەستكەوتی رێككەوتننامەی 11 ی ئاداری 1970 بوو، كە بە گرینگترین و مێژووییترین سەركەوتنی گەلی كورد دادەندرێت لەناو بزوتنەوەی رزگایخوازی كوردا.
هەروەها دواتر و پاش 21 ساڵ و شۆرٍشی پێشكەوتنخوازی گوڵان ئەوا و راپەرینی بەهاری ۱۹۹۱، دەستكەوتی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان و دروستكردنی هەرێمی كوردستان بوو.هەروەها بەرهەمی شۆڕشەكانمان سیاسەتێكی حەكیمانە و و كۆدەنگی و یەكهەڵوێستی سەركردایەتی سیاسی كورد لەدوای رووخاندنی حكومەتی بەعس لە ساڵی 2003 و نووسینەوەی دەستووری عێراق لە 2005 ، دەستكەوتی چەسپاندنی هەرێمی كوردستان بوو وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری و فیدراڵی تەواو فراوان و پر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بوو لە عێراقدا.
بەرهەمی شۆڕش و بەرخودانی پێشمەرگە لە تێكشكاندن و روخاندنی ئەفسانەی داعش، ریفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بوو . وای چارەگە سەدەیەك لە راپەڕین و درووستبوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان، كورد رووبەڕووی دڕندەترین گرووپی تیرۆریستی جیهانی بوویەوەو لەبری هەموو دونیا شەڕی تیرۆیستانی داعشی كرد و توانی لەدەستپێكی هەرەسپێهێنانی دەوڵەتی تیرۆریستی رێكخراوی داعش سەركەوتن تۆمار بكات، لە بەرانبەریشدا حكوومەتی عیراق نەك هەر سوپاسگوزاری كورد نەبوو، بەڵكو بە هەموو شێوەیەك لەدژایەتیكردنی سەركەوتن و پیشكەوتنی هەرێمی كوردستان درێغی نەكرد، بۆیەش كورد بە رێبەرایەتی جەنابی سەرۆك بارزانی بڕیاری ئەوەی دا لە 25-9-2017 راپرسییەكی فەرمی ئەنجام بدات بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نیشتیمان ئەنجامدرا و رێژەی 92.7%ـی دەنگەكان بریتی بوو لە (بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان) ئەو رێژە بەرچاوە بۆ هەموو جیهان بووە وەڵامێكی لۆژیكی و درووست كە نەتەوەی كورد خەبات و شوڕش و هەموو هەوڵێكی بۆ سەربەخۆییە، لە 25-9-2017 گەلی كورد لە باشووری كوردستان بە هەموو جیهانی گوت، ئیدی مافی خۆمانە سەربەخۆبین و چیتر ژێردەستەی هیچ نەتەوەو دەوڵەتێك نەبین، بەڵام چاوی دیموكراسیەت و لافی ئازادی و سەربەستی گەلە ژێر دەستەكان و هەموو ئەو درووشمە بریقەدارانەی جیهانی بەرژەوەندی و سەرمایەداریی، ئەو هەوڵە دیموكراسییە راستەقینەی گەلی كوردی نەبینی، یان باشتروایە بڵێم نەیویست وەك ئەوەی هەیە سەیری بكات، بۆیەش لەبری پاداشتكردنی خوێنی شەهیدان و رێگریكردن لە تیرۆر، رێگە بە دەوڵەتی عیراقی درا بەچاوساغی دەستێكی خیانەتكارانەی ناوخۆ، بەشێك لە خاكی كوردستان بدرێتەوە دەست هێزە عیراقییەكان و چەندین سزای سیاسی و ئابووری بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپێندرا، بەڵام ئیرادەی سەركردایەتی پارتی و بارزانی و خۆڕاگری و پێشمەرگە گەلی كورد ، توانی سەركەوتن بەسەر ئەو ئاستەنگانەشدا بكاتە ئامانجێكی دیكەو هەرێمی كوردستان بپارێزێت.بۆیە، دەستكەوت وشانازییەكانی دوێنی و ئەمرۆ بە خوێن و خەباتی دەیان ساڵە بەدی هاتوون و كەس خێی پێمان نەكردووە و بەرگریان لێدەكەین ..