با تەنها شانازی بەكوردستانی بوونمان بكەین ..

با تەنها شانازی بەكوردستانی بوونمان بكەین ..

بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان لەهەموو رووەكانەوە هەستیار و ناسكە ، ئەمرۆ سیاسەت بەشێكی زۆری ژیانی ئێمە داگرتووەو زۆرجاران دەبێتە هۆی تێكدانی ناسەقامگیری دەروونی كوردستانیان ، دەبێ‌ ئەو راستییە قبوڵ بكەین كە هەموو هێزە سیاسیەكان لەنێو یەك كەشتی چارەنووسدان‌و هەمیشەش لەئاست پێشهاتوو رووداوەكاندا نابێت بەرژوەندیی حزبییەكان پێش بەرژوەندییە شەخسسیەكان بكەن ..چونكە گەلی كورد وەك نەتەوەی ژێردەست‌و حزبەكانیشی وەك پێكاتەی بێ گوتارو بێ ستراتیژ لەنێو گێژەنی هاوكێشە سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمەڵایەتی‌و كلتوورییەكانی ناوچەكەدا سەرگەردانن.


ئەمرۆكاتی ئەوەیە بیرەمەندو رووناكبیرەكان ببنە قەڵغان بۆ پارستنی گوتاری برایەتی‌و پاراستی یەكبوونی كوردان، دەبێ‌ ئەركی مێژوویان لەئەستۆ بگرن.. خەمخۆری گەل‌و وڵاتبن.. گوتارە نامۆییە بوەستنەوە..هەمیشە لەمێژوودا بەرژەوەندییە بەرتەسك‌و كەسیەكان بونەتە هۆی لەباربردنی شۆڕش‌و سەرهەڵدانەكانی كوردو رێخۆشكەری خیانەت‌و ناپاكی لەیەكتر.كەم شۆڕشی كورد هەن كورد خۆی بەشێك نەبووبێت لەشكست پێهێنانی.. بێگومان گەلی كوردیش هەر بەشی ئەوە هەڵپەرست‌و كەمێكش نۆكەرو بەرژەوەندیخوازی تێدا دەبێت..بەڵام نابێت مێژوو بە نەرێنیانە خۆی دوبارە بكاتەوە..ئەركی سیاسیە كوردپەروەرەو وڵاتپارێزەكانە لەهەمبەر ئەو پلان‌و كاڵفامیانەدا بوێرانە بەئاگابن، كە بەڕای من ئەوە تەوژمە، نەك حاڵەتێكی سەرپێی. نابێ‌ لە بەرامبەر تانەو تەشەرو قسەی بێبنەمای كەسانی كەم ئەزموون‌و نەزان پاشەكشە بكەن.. چونكە تەنها گوتاری برایەتی‌و یەكبوون گوتاری نەتەوەییە.
ئەمرۆ لە هەرێمی كوردستان یا باشووری كوردستان خاوەن قەوارەی دەستوور خۆیەتی و جێگەی ئومێدە بۆ هەموو بەشەكانی تر ، ئەگەر ئاوەرێك لە مێژوو ئەزموون‌ی رابردوو وو رووداوەكان مان بدەینەوە تا ئێستا نەبوونەتە هۆی ئەوەی فێرمان بكەن‌وكە نابێت دژایەتیی یەكتر بكەین چونكە گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رەسەن ، دوای زیاتر سەدەیەك ساڵ دابەشبوونی خاك ونیتشیمان ‌و ژێردەستی‌و ناڵێت بۆ چی ژێر دەست و بێ‌ دەوڵەت بژین و بمێنێنەوە هەر روژێك ببینە قوربانی پیلانگێرییەك .

بۆچی دەبێ‌ بكەوینە داویی داگیركەران و ناحەزانمان و دوای دەیان ساڵ كارەسات و نەهامەتی هەر پاشكۆی تورك‌و فارس‌و عەرەبیت؟ بۆیە، دەمهەوێت ئەو راستییە ‌ بڵێم..كورد ئەبێ‌ واز لەدەردە كورد بێنێت..مێژووی پڕاو پڕە لە ناتەبایی‌و یەكتر شكاندن، مێژووێكە هەمیشە لەبەرامبەر دوژمنان‌و نەتەوەكانی خۆی پڕە لە شەرمەزاری‌و ملكەچی لە بەرامبەر خۆشیدا زل‌و زڕ دەوەستێتەوە.. دەردەكورد، پێی شەرمە بۆ برای كوردی خۆی دابێنێت‌و لەگەڵیدا هەڵبكات.. لەبەرامبەر برای كوردی هاوزمان‌و وڵات داگیركراوو هاو خوێنیدا لوتبەرزەو لەبەرامبەر نەیارانیشیدا ملهوڕو ناجوامێرانە هەڵسوكەوت دەكات..راستە ئەو قسانەم قورسن..بەڵام ئەوە دەردی هەمیشەیی كوردەو دەرسی لێوەرناگرین‌و ئازارەكەی تا بینەقاقامان هاتووە..

بۆچی تا بە ئەمرۆ وانەمان لە كۆمەڵكوژی و جینۆسایدو كوردكوشتنی هەرچوارپارچەی كوردستان لەلایەن داگیرەكەرەكان وەرنەگرتووە..دەرسمان لە ئەنفال‌و هەڵەبجەو عەفرین‌و كۆبانێ‌‌و گەلەكۆمەی سەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە مێژووی مۆدیرن‌و لەناوبردنی شۆڕشەكانی شێخ سەعیدی پیران‌و شێخ رەزای دەرسیمی‌و هەوڵەكانی ماڵباتی بەدرخانیان‌و عەلیشێرو شێخ مەحمود‌و شۆڕشی مەزنی ئەیلول‌و بارزانی‌و كۆماری كوردستان لە مەهاباد وەرنەگرت. لە سێدەراندانی هەموو ئەو سەركردانەش، هێشتا نەبوونەتە هۆی رسكانی بیری نەتەوەیی‌و نیشتیمانی بۆ نەتەوەیەكی چل ملیۆنی لەسەدەی بیست‌و یەكەمدا.

تا ئێستا نامانهەوێت دان بەو نەهامەتیانە و پیلانگێری وكارەسانە بنێنین كە بەرانبەر بە گەلی كورد ئەنجام دەدرێن كە هەموویان بەهۆی یەكنەبوونی كورد خۆیەتی، بەهۆی نەبوونی روحی نەتەوەیی‌و گوتاری برایەتیەوەیە كە هیچ نیین.. بۆیە، هیچ شتێك بە كەموكورتیی نایێت ، كاتی ئەوەیە، كوردایەتیی بكەینە ستراتیژمان و رێگەنەدەین نەیارانمان زیاتر ناكۆكیی و لێكترازان دروست بكەن و دەبێ‌ بەرپرسیارێتی مێژوویی‌و گەورە دەخەنە ئەستۆی ئەو نەوەیەی ئێستا سیاسەتوانن‌و بڕیار بەدەستن.. بێگومان بیگانەپەرستی شكست دێنێ‌ و كوردپەوەری و نیشتیمانپوەری ، سەربەستی خاك و میللەتەكەمان كە تێیدا ئایندەیەكی پر شانازی كە لە سایەیدا بتوانن گەشە بە وڵات‌و نەتەوەو نەوەكانی ئایندەی خۆیان بدەن..
ئەوەی لە ئێستادا گرنگە ئەوەیە، كە هەوڵی وەلانانی ناكۆكیە بێ بنەما كانمان بێنین‌و برا بدەین‌و برای نەتەوەیی، برای خوێن‌و خاك بیین، نموونەی بەیەكەوە ژیانیش بین بۆ ئەو گەل‌و نەتەوانەی لەسەرخاك‌و نیشتمانی كوردان دەژین‌و پەناگەی هاوبەشی هەموومانە. بابیرمان كوردایەتیی بێ‌ چونكە هەمووان لە نێو یەك كەشتیین بەرەو یەك ئامانج..
Top