پێكھاتەكان ھاووڵاتی رەسەنی كوردستانن خاوەنی بریاری سیاسی خۆیانن

پێكھاتەكان ھاووڵاتی رەسەنی كوردستانن خاوەنی بریاری سیاسی خۆیانن

پێکەوەژیانی ئایینی ونەتەوەیی یەكێ لە خەسلەتە جوان ودیارەكانی كۆمەڵگای كوردستانییە كە لە سەربنەمای دانپیانان بەیەكتری دروست دەبێت بەوجۆرەی ھەمووان مافی بوونیان ھەیەومافی جیاوازیشیان ھەیەلەرووی نەتەوەوئایین وزمان كەتەنھالەسەرئەم جیاوازیەش دەتواندرێت بنچینەی ژیانی مرۆڤایەتی دروست بكەین لەدێرین زەمانەوە لەگەل ئەوەی کوردستان بە چەندین قۆناغی جۆراوجۆرگوزەری کردوە بەلام هەمیشە شوێنی پێكەوە ژیانی ھەمووئایین ونەتەوەومەزھەبێک بووە كە كوردستانیان بە جیاوازی ئایین وزمان وبیروبۆچوونەوە لە ژێر چەترەگەورەكەی كوردستان كۆبووینەوە وە ئیماندارانی سەرجەم ئایینەكان بەیكەوە سەرقالی بەجێگەیاندنی ئەركە کانیان بووینەتەنانەت ئەم واقیعەی كە لە كوردستاندابوونی بوویتەمایەی ستایش وپێزانینی كۆمەلگەی نێودەولەتی وە بەبایەخەوە لێ دەروانن بۆیەش لەراپۆرتی سالانەی خۆی دا کۆمیسیۆنی ئەمریکی بۆئازادییەئایینییەکان تیشکی خستۆتەسەرپێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکان لەھەرێمی کوردستان ووەک پەناگەیەکی ئارام بۆراگوێزراوان ولێقەوماوەکان لەپێکھاتەئایینی ومەزھەبییەکان وەسف دەکات كە ئەمەش مایەی شانازییەبۆخەلکی کوردستان وسەروەریەكەی دەگەرێتەوە بۆ تێگەیشتنی گەلی كوردستان لە حەقیقەتی ئیسلام وەك ئایینێكی لیێبوردە ومیهرەبان وێرای ئەوەی رێبەرانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان ھەمیشەفاكتەرێكی گرنگ بووینە بۆ چەسپاندن وبلاوكردنەوەی بنەماكانی پێكەوە ژیان و داكۆكی كردن لە مافی پێكهاتەكان بۆیەش گەر تەنها گوندی(بارزان) بە نموونە بهێنینەوە ئەم راستیەمان بۆ بەدیار دەكەوێت كە جگە لە وەی (بارزان) لانكی شۆرش وكوردایەتی بووە لە هەمان كاتیشدا لە سایەی حوکمرانی شێخ عبدالسلام بارزانی باوەردارانی چەندین ئایین بەبێ جیاوازی لە ئەرك وماف دا یەكسان بووینە وهەستیان بە هیچ جیاوازێك نەدەكرد وشوێنی ئایینی باوەردارانی ھەرسێ ئایین (موسلمان -مەسیحی -جوو)لەتەک یەک بوون بۆیەش كاتێك قەشەی بەناوبانگ (وێكرام) دێتە دەڤەری بارزان دەبینی شێخ عبدالسلام بارزانی زیاتر لەوان لە خەمی باوەردارانی ھەمووئایینەکان دایەبێ جیاوازی خۆشحال وسەرسام دەبێت بەشێخ دەلێت ئەوی تۆ دەكەی بۆ پێكەوەبوون بە ئێمە ناكرێت بۆیە دەگەرێتەوە وە نەبێت پاراستنی ئەم فەرهەنگە جوانەیە تەنها لە قۆناغێك لەقۆناغەکانی مێژوو دابووبێت بەڵكو بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەولی پاراستن وقولكردنەوەی ئەم کولتوورەدراوە تەنانەت لەسەردەمی شۆرشی ئەیلوولی مەزنیش ھەمووپێکھاتەئایینی ونەتەوەیی ومەزھەبییەکان لەژێرسەرکردایەتی بارزانی نەمر بۆیەک ئامانج ومەبەست کۆبونەوەكەرزگاری نیشتیمان بووکەسەرەنجام خودی بارزانی نەمریش بوەپارێزەری مافەکانیان ووای کرد حکومەتی ئەوکاتی عیراق دان بەمافی ھەموونەتەوەو ئایینەکان دابنێت لەکوردستاندا تەنانەت دوای رێکەوتنامەی (11)ئادار لەگەل ئەوەی بەپێ یاسای ئەوکاتی عیراق رێگاپێ نەدراوبووکەکەسێکی ناموسلمان ببێتەقائیمقام بەلام پێ داگیری وسووربوونی بارزانی نەمروای کرد رەحمەتی (فرەنسۆھەریری )کەبەئایین ئاشوری بووبکرێتەیەک قائیمقامی قەزای چۆمان بۆیەش لەخەباتی شاخ وشۆرشگێریشدا لەپێناوپاراستنی کوردستان خوێنی ئیماندارانی ھەمووئایینەکان تێکەلاوی یەکتربوونەولەزۆرشوێنیشدالەتەک یەکتردانێژراون وێرای ئەوەی دوایی ئازادی کوردستان وھاتنەئارای پەرلەمان وحکومەتی کوردستان ھەول درالەرێگای ستەمی کۆتامافی ھەمووپێکھاتەکان بپاریزێت ونوێنەری ھەمووان لەودامەزراوە یاساییەھەبێت كەیەكەمین یاساش لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوو یاسای ژمارە(1)ی سالی (1992)ی ھەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بووكەلەرێی سیتەمی كۆتامافی پێكھاتەكانی لەنێوپەرلەماندامسۆگەركردھەروەھابەیاسای ژمارە(5)ی سالی (2015)مافی پێكھاتەكانی لەدەسەلاتی راپەراندن وسەرجەم دام ودەزگاكان مسۆگەركردكەمایەی خۆشحالیشەھەموودەم سەرۆك مسعود بارزانی وەك درێژە پێدەری ستراتیژیەت ورێبازی بارزانی نەمرپارێزگاری لە مافی ھەمووپێكھاتەكانی كردوو لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا كاتێك گروپی تیرۆرستی داعش هێرشی سەر كوردستانی كرد هەولی تێكدان و درز دروستكردن بوون لە نێوان پێكهاتەكان هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەژێررێنمایی وفەرمانەکانی سەرۆک بارزانی لە پێناو پاراستنی ئەم بەها جوانەیە فیداكارێكی كەم وێنەیان نواند وپارێزگاریان لە هەموو ئایین ونەتەوەێك كرد کەھەرێمی كوردستانیش بووە پەناگەیك بۆ ئاوارە و لێقەوماوان لەسەرجەم پێكهاتەكان كە بەهۆی رەوشی نالەباری عیراق روویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو ، بۆیەش لە ئان وساتێكی وەك ئێستای كوردستان دا لەبەرھەبوونی ھەلوێستی تایبەتی خۆیان لەسەرماددەێكی پەیرەوی لەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان وەبەشداریان لەدانیشتنی ھەلگرتنی پارێزبەندی لەسەرسۆران عمربەداخەوەرووبەرووی شەپۆلێكی ھێرشێك كردن بووینەوەكەئەمەش مایەی سەرنج وتێرامانە چونكەپێکهاتەکان هاووڵاتی رەسەنی هەرێمی کوردستانن و دەبێ خاوه‌ن بڕيارى سياسى خۆيانن.ھەر

ھێرشکردنە سەر پێکھاتەکانیش بەھەربیانووێك بێت ئەوابەدلنیایەوەبە خاڵی لاوازی ئەو لایەنانەی دەزانێت چونكە پێكهاته‌كان له‌ به‌ره‌ی كوردستانین و لایه‌نگیری هیچ حزبێك ناكه‌ین، به‌ڵام مافی خۆیانەهاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر حزبێك بكه‌ن كه‌لەرابردووئێستاشداھەمیشە پارێزگاری له‌ ماف و ئیمتیازاته‌كانی ئەوانی كردوە
گرنگەھێرشەکان بۆسەرپێھاتەكان رابگرێن و بەوتێروانینەیەمامەلەیان لەگەل نەكرێت ئەگەر لەگەڵ بەرژەوەندی لایەنێك دابنئەواباشن ئەگەریش لەگەڵ ئەوان نەبن خراپین.ھەروەك سەرۆک مسعودبارزانیش لەپامێكدا بۆ ڕای گشتیی کوردستان داوادەكات ئەو هێرشە ناڕەوایەی دەکرێتە سەر پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان رابگیرێت ، کە بە بەرێزشیان بەهەموو توانایەک پشتگیریان لێ دەكات چونكەبەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کوردستان و هەموو مافێکیان پارێزراوە .
Top