بۆئەوەی مێژووی پرلەسەروەری گەلی كوردستان لەیادنەكەین.
May 12, 2020
وتار و بیروڕا
داستانی (ھندرێن)خالێكی وەرچەرخان لەمێژووی گەلی كوردستان.
بۆ کپکردنی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن رژێمی عێراق لە شەوی 2لەسەر 3ی مانگی 5 ساڵی 1966، بە پێنج ھەزار سەربازی پڕ چەک و پاڵپشیی فڕۆکەی شەڕکەر، لە چیای ھەندرێن ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای 10 رۆژ رووبەڕووبونەوە، لە 12/5/1966 ھێزێکی ھاوبەشی پارتیی دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی عێراق، بە 150 پێشمەرگەبەسەرپەرشتی راستەوخۆی جەنابی بارزانی نەمروسەركردایەتی رەحمەتی ئیدریس بارزانی لە دژە ھێرشێکدا، بە ماوەی سێ کاتژمێر، توانیان ئەو ھێزە زۆرەی عێراق تێک بشکێنن وخەونی لەناوبردنی شۆرش پووچەڵ بكەنەوە .
داستانەکەبەخالێکی وەرچەرخان دادەندرێت لەمێژووی شورش وبزاڤی رزگاری خوازی کوردستان كەوانەێكی باش بووبۆدوژمن وداگیركاران كەئەگەربیانەوێت ئیرادەی گەلی كوردستان تاقی بكەنەوە.
بەسەركەوتنی ھێزی پێشمەرگەلەوداستانەدادۆزی رەوای گەلەكەمانی برده قۆناخێكی تازەوو بههۆی ئهوهی شكستی بهگهورهترین هێرشی زهمینی و ئاسمانی رژێمی ئهوسای عێراق هێناو حكوومهتی عێراقی ناچار كرد واز لهبیرۆكەی سهربازی بھێنێ و پەنا بباتە بەر رێكاری دانووساندن لهگهڵ سهركردایهتی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن به رابهرایهتی بارزانی نەمر.
سەرکەوتنی داستانەكەدەگەرێتەوەبۆحیکمەت ووردبینی جەنابی بارزانی نەمر.
سلاولەپێشمەرگەقارەمانەکانی داستانی ھندرێن.
سلاودرودبۆگیانی پاکی شەھیدانی داستانی ھندرێن كەبە خوێنی سێ شەھیدبە ناوەكانی خدر عەبدوڵڵا بەگ دەرگەڵەیی، شەھید ساڵح مام ئەلیاس رواندزی و عەریف یونس، تۆمار كرا.