رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناجێگای ستایشە

رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناجێگای ستایشە

دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان مەترسیێكی ھەرەگەورە بوولەسەرمرۆڤایەتی كەسەرتاپای جیھانی گرتەوەو رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی تووشبوانی لە زۆر بوون دایە. بە جۆرێك مەترسیداربووكە ھەموو جولەیێكی پەكخستبوو زیانی گەورەی ئابووری لە چەندین سێكتەر ی جۆراوجۆری داوە.
ھەرلەچوارچێوەی رێكاڕەكانی خۆپاراستن ھاوشێوەی وولاتان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەستی بە مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە كردو چەندین رێوشوێنی گرنگی گرتەبەر كە ھەنگاوەكان مایەی ستایش و بەرز نرخاندنن وەسەروەرێكی تری كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەچونكە سەركەوتوو انەبەرەنگاری ڤایرۆسەكەبوونەوە. ھەرچەندەلێرەولەوێ ھەول دەدراگرفت ولەمپەرلەبەردەم رێكارەكانی حكوومەت دروست بكرێت بەلام سەرەنجام ئیرادەی خێرسەركەوت بەسەرگشت تەگەرەكان وبەجۆرێك رێوشوێنە تەندروستیەكان جێ بەجێ كران كەكەمترین زیانی بەدوای خۆیداھێنا وھۆكاری سەرەكی پاراستنی خەلك وخاكی كوردستان بوون ھەرئەمەش وای كردھەنگاوەكان ببنەمایەی سەرسامی رێكخراوی تەندروستی جیھانی .
لەم سەروبەندەیەداكەحكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەھەولی ئاسایی كردنەوەی دۆخەكەیەگرنگەكوردستانیان بەھەست كردن بە بەرپرسیارەتیەوە پابەندی سەرجەم رێنمایی و رێكارەكان بن لە ھەموو بوارێكدا كە ئەمەش ئەركی ئایینی وتەندروستی ومرۆڤانەیەپێیانەوە پابەندبین.چونكەھەووەك لەڕوونکردنەوەكەی وەزارەتی تەندروستیی بەدیاردەكەوێت ھێشتائاماژە زانستییەکان ئەوە دەردەخەن بەھۆی بلاوی ڤایرۆسەكە لەجیھان ووولاتانی دەوروبەروپارێزگاكانی عیراق ھێشتامەترسی بلاوبوونەوەی ھەربەردەوامەلەگەل ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆشبەختانە تۆمارکردنی تووشبووی نوێ نەبووە، بۆیەش بەپابەندبوونی ھاوولاتیان لەسەر ڕێنماییەکانی تەندروستی لە شوێنە گشتیەکان و بڕیارەکانی خۆپارێزی لەلایەن وەزارەتەکانی ناوەخۆ و پەروەردە و ئەوقاف و کاروباری ئاینی و گواستنەوە و گەیاندن دەتواندرێت قۆناغێكی تری خۆپاراستن بەرێرەوپێش بەرین .
لێرەشەوە بەئەرك دەزانم رۆلی دام ودەزگاكانی ناوخۆ و تەندروستی لەبەجێ گەیاندنی ئەركی فەرمانبەریی وپێشەیی ومرۆڤ دۆستانەیان بەرزبنرخێنین كەدلسۆزانەپارێزگاریان لەتەندروستی ھاوولاتیان كرد كەسەرەببام واھەموومان دەرەنجامەكەی دەبینین.
لە خوای گەورە ومیھرەبان داواكارین ئارامی و خێرو بەرەکەتی خۆی بڕژێنێت بەسەر هەموو لایەکدا و خەڵک وخاكی کوردستان دوربێت لە ھەمووپەتاوناخۆشی و بەڵایەك.
Top