هەرێمى کوردستان ولاتى ئاشتى و پێکەوەژیانە ، نەک ترس و خۆسەپاندن؟؟
May 11, 2020
وتار و بیروڕا
بە داخەوە هێشتا کاریگەرى نەرێنى رەفتارى هەندێ گروپى (هەر بە ناو کورد) دژ بە گەلى کلدو ئاشورى لە سەرەتاى پێکەوەنانى دەولەتى عیراق و، گەلى ئەرمەن لە کوردستانى باکور لە سەردەمى عوسمانىدا ، هەروەها رووداوەکانى کەرکوکى سالى ١٩٥٩ هێشتا لە یادەوەرى پیکهاتەکاندا بە زێندوویی ماوەتەوە و توندرەوەکان بۆ مەبەستى تایبەتى بە کاری دەهێنن، لە راستیدا ئەو کردارانە بە هیچ پێوەرێکى ئەخلاقى و دوستایەتى دێرین لە گەلى کوردستانى ئازادیخواز ناوە ەشێتە وە ، بەلام ئەو گروپانە بە فیتى داگیرکەرانى کوردستان دەستیانبرد بۆ گیان و مال و مولکى پیکهاتەکان ، ئێستاش هەندێ بەرپرسی سیاسی و ئاینى لە هەڵگرانى هەمان بیرکردنەوەى چەوت و دور لە ویست و خەسڵەتە مروڤ دوستانەى گەلەکەمان ، لە پێناوى دەستکەوتى نارەوا ، ئامادەن شکوى هەرێم بریندارکەن و ئاشتى و سەقامگیرى کومەڵایەتى ڕووبەڕووى تەنگژەى نەخوازراو بکەنەوە ، بۆیە هەر وەک چون لە پەیامى رێزدار سەرۆک مەسعود بارزانى دا ئاماژەى پێکراوە (پێکهاتەکان خەلکى رەسەنى کوردستانن و بە هەمو شێوەیەک بەرگرییان لێدەکرێت ) پێویستە پارلەمان ، دەسەلاتى جێبەجیکردن و دادوەرى ، ڕێگرى بکەن لە هەر دەست درێژى و پێشێلکاریەک دەرحەق بە مافە رەواکانى پێکهاتە سەربەرزەکانى گەلەکەمان .