ستراتیژی سه‌رۆكایەتی حكومەتی كوردستان و بۆ سەركەوتن بەسەر جەنگی كۆرۆنا ..

ستراتیژی  سه‌رۆكایەتی حكومەتی كوردستان و بۆ سەركەوتن بەسەر جەنگی كۆرۆنا ..

گەلی كورد بە درێژایی مێژوو ، بە هۆی قارەمانی و خۆراگری و بوونی رابەر وسەركردایەتیی ژیرانە سەركەوتن و داستانی قارەمانی گەورەی تۆمارٍ كردووە كە بوونەتە شانازی لە نێو لاپەرەكانی مێژووییی كورد وكوردستان ..
هەر دوێنی بوو گەلی كورد بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو، سەڕەرای ئەو ئیمكانییەت و جبەخانە سەربازییەی كە لە بەردەستی بوو ، توانیی بەرەنگاری دڕندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بە پێشكەوتووترین چەك كە لایەن سوپای عێراقەوە وەك دیاری رادەستی رێكخراویی تیرۆریستی داعش كران بووە و بە خوێنی نزیكەی 2000 شەهید و سەدان برینداری تر توانی گەورەترین سەركەوتنی مێژوویی بە شاهیدی هەموو جیهان تۆمار بكات ..

روون و ئاشكرایە، ڤایرۆس كۆڤید-19 یا كۆرۆنا؛ لە ماوەی چەند مانگێكدا تەنگژەیەكی گشتگیر و هەمەلایەنەی تەندروستی، كۆمەڵایەتی و ئابووری جیهانی لەگەڵ خۆی هێنا كە زۆر وڵات وەك گەورەترین تەنگژە دوای شەڕی جیهانی دووەم پێناسەی دەكەن. شاراوەنییە ، ئیمكانییەتی تەندروستی كوردستان بە بە بەراوەرد لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمەریكا هیچ بەراوەرد ناكرێت ، هەروەها لە رووی ئابووریشەوە بە هەمان شێوە ، بە هۆی كاریگەری و گوشاری بەغدا لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دا نەیتوانییووە پرۆژە و پلانەكانی لە گشت بوارەكاندا جێبەجێ بكات . بۆیە، بینیمان كە شێوازی مامەڵەكردنی "حكوومەتی هەرێمی كوردستان" لەگەڵ تەنگژەی جیهانی كۆرۆنا، لە دەستەی سێیەمیندا خۆی دەبینێتەوە.
سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان و تیمە خزمەتگوزارییەكەی هەر لە سەڕەتایی هەستكردن بە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ترسناكە لە وڵاتانی دراوسێی و جیهان ڕێكارەكانی پەرەپێدانی ڕەوشەنگەری تەندروستی، قەدەغەی هاتوچۆ و هاندانی خەڵك بۆ پابەندبوون بە ڕێنوێنییەكان، كەوتنە جووڵەی هاوكات و هاوتەریبی گشت ئۆرگانە حكوومی و مەدەنی و مرۆیی و دەزگا ئاینییەكان، چڕكردنەوەی میكانیزمی كۆنتڕۆڵی لەسەر سنوورەكان و بەگشتی دروستكردنی سیستمێكی بەرگری كۆمەڵایەتی؛ وایكرد كە لە ماوەیەكی كورتدا تەشەنەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەربەست كرا و دۆخەكە كۆنتڕۆڵ كرا.
ئەوەی حاشاهەڵنەگرە ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی ئەمەریكا، ئێران، ئیتالیا و... كە تەنیا چەند كەسێك لە ئامارەكانیان كەم دەبێتەوە و بانگەشەی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا دەكەن.بە پێی ئامارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەراورد لەڕووی ڕێژەی تووشبوون، گیان لەدەستدان، چاكبوونەوە، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ نموونە ئێران، توركیا و لەئاستی جیهانیشدا وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریكا لە ئاستێكی نموونەییدان و دەتوانین بڵێن زۆرینەی ئەو تووشبووانە باری تەندروستیان باشبۆتەوە .ئەم ڕێكارانە و چۆنیەتی سەركەوتنیان لە چەند ڕەهەندێكەوە شیاوی سەرنجی زیاترن و دەبێ وەك یەكێك لە نموونە سەركەوتووەكان لە مێژوودا تۆمار بكرێن.

دەتوانین بڵێن كە ،حكوومەتی هەرێم ڕاستگۆیانە و بە روونی بە خەڵكی هەرێمی كوردستانی گوت كە ژێرخان و توانای تەندروستیمان سنووردارە و بەرگەی تەنگژەی گەورە ناگرێت. خەڵك ئەم ڕاستگۆییەی كە هاوكات واقیعی هەرێمی كوردستانیشە، زۆر بە هەند وەرگرت و ئەوەش لایەنی پابەندبوون بە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان و خۆپارێزی زیاتر كرد. هەروەها هەمانەنگی میدیاو راگەیاندن وگشت تیم و دەزگە ئەمنییەكان و پزیشكییەكان لە یەك بەرەی بەرەنگاربوونەوە و ئینجا دواتر كۆنترۆڵكردن توانی سەركەوتنێكی تری مێژوویی بۆ گەلی كورد و حكومەتی كوردستان تۆمار بكات . لە هەمانكاتیشدا ، پەیامێكی روونە بۆ نەیارانی و ئەوانەی چاویان بە سەركەوتنەكان گەلەكەمان هەڵنایەت و بەردەوام كار بۆ چەواشەكاری و دووبەرەكی و لێدانی پێگەی كوردستانی بەهێزتر دەبینن..
Top