لەپەراوێزی ھەلگرتنی پارێزبەندی لەسەرسۆران عمردا

لەپەراوێزی ھەلگرتنی پارێزبەندی لەسەرسۆران عمردا

لەمیانەی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئاسایی ژمارە چواری وەرزی بەھارەی ساڵی دووەمی خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان . بە پێی ماددەی ٢٤ ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پارێزبەندی لەسەرسۆران عمرئەندامی پەرلەمان ھەلگیرا.كەئەمەش شتێكی یاسایی وپەیرەوییەچونكە
پەرلەمانتار نوێنەری میللەتە، جامیللەت بەرانبەر دادگا پارێزبەندی ھەیە تا پەرلەمانتار یش هەیبێت.بۆیەش بەداخەوەبابەتی ھەڵگرتنی پارێزبەندی بۆ مەرامی سیاسی بە سیاسی كرا وزیاد لە پێویست گەورە کرا.چونە بەردەم دادگا لوتكەی دیموكراسیەتە، بۆ دەبێت پەرلەمانتار لە دادگا بترسێت یان خۆی لەسەرو دادگا ببینێت.كەلە ئەسڵدا پارێزبەندی وەرگرتنی مۆڵەتە، بو نمونە پێشمەرگەیەک ئەگەر داوایەکی لە سەر بێت تا ئیزنی وەزارەتی پێشمەرگە وەرنەگیرێت ناچێتە بەردەم دادگا.یان پارێزەر یان رۆژنامەنووس بەهەمان شیوەئەمەشیەكەمجار نییە پەرلەمان پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار ھەلدەگیرێت لە خولی سێیەمیش دا پەرلەمانتار ھەبوە پارێزبەندی لەسەر لابراوە.بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی ھیچ پەیوەندیەكی بە پارتییەوە نیە، پەرلەمانتارێک ناوزڕاندن و تەشھیر بەرامبەر دامەزراوەیەکی ھەرێم كردووە و لەلایەن ئەو دامەزراوە دەستوریە سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە، ئەگەر ئەو دلنیایە با بەڵگەکان بەرامبەر دادگا بخاتە ڕوو.. لە ئەسڵدا لە زور شوێن پەرلەمانتار حەسانەی نیەو چونكە خۆ جیاكردنەوەیە لە خەڵک.ھەمو مرۆڤێک تەنانەت پەلەمانتاریش ئەگەر جەریمەی مشھودە بكات پێویستی بە ھەلگرتنی حەسانە نیە، و یەکسەر دەستگیر دەکرێت، هەڵگرتنی پارێزبەندی تەنھا بۆ هەندێک دەعوایە كە ئەویش وەك رێزگرتنە لەدامەزراوەکە، و مۆڵەت وەرگرتنە و حەسانە شتێکی جەوھەری نیەو کاشفە و لە بنەڕەتدا مەزمونەوو ھەمو كەس ئەرکە لەسەری بچێتە بەردەم دادگا نەك پەرلەمانتار تاوان بكات و پەیوەست بێت بە حەسانە و نەچیتە بەردەم دادگا.پەرلەمانتار دەبێت بە مسئولیەت قسە بكات و بە بێ بەڵگە تۆمەت ئاراستەی ھیچ كەس و دامەزراوەیەک نەكات.
Top