عێراق بە پراكتیك شكستخواردووە..
May 6, 2020
وتار و بیروڕا
ناگەڕینەوە بۆ بە زۆر دروستكردنی عێراق دوور لە ویستی گەل وپێكهاتەكانی نێویدا ، دەیان ساڵە بە دەستی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی هەر لە پاشایەتییەوە تا مەزهەبی تووشی ستەمكاری و كارەساتی گەورە بوونەتەوە و تا بە ئێستەش دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوام لە سەر ئەو رێچكەیە .
17 ساڵی رابردوویی حكومرٍانانی عێراق ، بەهۆی لادان لەو دیموكراسی و فیدراڵیی و دەستوورەكەی بە بەڵێینیاندا بەو ئەو وڵاتە لە سیمای دیكتاتۆری پاك بكەنەوە ، بەڵام زۆری نەخایاند ، جارێكی تر و خراپتر لە رابردوو، بە هۆی گرتنە بەری تایفەگەری و مەزهەبی و شۆڤێنییەتی و گەندەڵی و رٍەتكردنەوەی دەستوور و دیموكراسییەت و شەراكەت عێراقییان گەیاندۆتە لە سەر لێواری هەرٍەسهێنان .ئەگەر تا دوێنی دەسەڵاتی شیعیی سیاسەتی پەراوێزخستنی دژی كورد و سوننە گرتە بەر ئەمرٍۆ بە شێوەیەكی رەوشەكە ئاڵۆ ز بووە كە نێو ماڵی شیعیە وێران و ئاڵۆزە .
عێراق لەكاتێكدا رووبەرووی پەتای كۆرۆنا بۆتەوە، بە دۆخێكی ئابووری خنكێنەردا گوزەر دەكات، ئەوەش بەهۆی داشكانی نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان. هاوكات دۆخی ئالۆزی سیاسیی عێراق بەشێكی دیكەیە لەو تەنگەژەیەی عێراق تێكەوتووە. لە راپۆرتەكەدا جەخت لەسەر ئەوەش كراوەتەوە كە عێراق باجی ناكۆكی و ململانێ نێوان ئەمریكاو ئێران دەدات. هاوكات ئاماژە بەوەش كراوە كە عێراق بەو سیستەمە تەندورستیەی كە هەیەتی ناتوانێ رووبەرووی پەتای كۆرۆنا بێتەوەو رەنگە وڵات بەرەو قەیرانێكی قورسی سیاسیی و ئیفلاسی ئابووری بروات.
سێ ساڵ بەسەر ڕِاگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق بەسەر داعش تێدەپەرێت بەسەرۆكایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا و هاوبەشی لەگەڵ هێزە ئەمنیە عێراقیەكان و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان داعش تێكشێندرا ، بەڵام ئێستاش لەگەڵ بێت جەنگی دژ بە داعش درێژەی هەیە.لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ هەڕەشە لەلایەن هەندێ هێزی میلیشیای سەر بە ئێران وەكو كەتائیبی حیزبوڵلا و بەربەستە ناوخۆیەكانی حكوومەتی عێراق و خۆپێشاندانە جەماوەریەكان دژی حكوومەت هاتۆنەتە پێشەوە.
لەمسۆنگەیەوە ، توانستی هاوپەیمانانی و بەردەوامی هاوكاری ئەمەریكا بۆ هەوڵەكانی سەقامگیركردنی عێراق نادیارە.ئەمەش ، كۆمەڵێك پرسیار سەبارەت بە بوونی ئەمەریكا لە عێراق وروژاندووە...هەروەها بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا ، پشتگیری سووپای پاسدارانی ئێران لە میلیشیا شیعیەكان ، دەستدرویشتوویی ئێران لە عێراق و بەهێزبوونەوە و هێرشی داعش لە كۆمەڵێك ناوچە وەكو كەركووك ، ڵاوازی حكوومەتی عێراق نیشان دەدەن.ئەم هۆكارانە گۆشار بۆ سەر پاشەكشێی ئەمەریكا لە عێراق زیاد دەكەن.
لەلایەكی ترەوە ، دەركردنی هیزەكانی ئەمەریكا لە عیراق و كاردانەوەی واشنتۆن و كاراییەكانی لەسەر كۆمەڵگای عێراقی بۆهاتوە. هەوڵدەدەم لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا بۆچونەكانی خۆم بە كورتی بۆ خوێنەران ڕونبكەمەوە.بەپێی ئەو داتایانەی لە بەردەستدان، 90% سیستمی ئابوریی عێراق لەسەر فرۆشتنی نەوت وەستاوە و لێدانی هەر گورزێك لە داهاتی نەوت، ڕاستەوخۆ كۆی ئابوریی عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە. لەدۆخیكی واشدا ئیتر حكومەت بەهیچ شێوەیەك توانای دابینكردنی موچەی چەندین ملیۆن عێراقیی نامێنێت و بەمەش قەیرانێكی گەورەی ئابوری و كۆمەڵایەتی دروستدەبێت.لە 2003 وە و بۆ دەرچونن لە گەمارۆی ئابوریی، وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا حسابێكی بانكیان لە نیۆیۆرك بۆ عێراق كردوەتەوە و تەواوی داهاتی نەوت لەو حسابەدا دەكرێت بە دۆلار و بەشێكی بە كوەیت وەك قەرەبوو دەدرێت و هەموو مانگێكیش نزیكەی دوو ملیار دۆلاری لێدەدرێت بە عێراق.
داهاتی ساڵی ڕابوردوی عێراق 112 ملیاردۆلاربوە و لە ئێستادا 35 ملیار دۆلار لەسەر ئەو حسابەیە كە لە نیۆیۆركە. سەدر و سەركردەكانی شیعە داوای دەركردنی هێزە ئەمەریكیەكان لە عێراق دەكەن و دۆنالد ترامپیش هەڕەشەدەكات و دەڵێت : گەر دەرمانكەن، ئێمەش ئەو حسابەتان بلۆكدەكەین.بلۆككردنی ئەو حساب بانكیە واتە كۆتاییهاتنی كردەی بەدۆلاركردنی نەوتی عێراق و ئەوەش یەكسانە بە هەڵوەشانەوەی تەواوی سیستمی ئابوریی عێراق. سەركردەكانی عێراق دەبێت تێبگەن لەوەی كە دۆنالد ترامپ ئەو سەرۆكەیە كە هەموو شتێك بەسیاسی دەكات، بە بانك و نەوت و پەیوەندیە شەخسیەكانیشیەوە.
هەروەها ، تادێت هێرش وپەلاماردانەكانی داعش بەرەو بەرفراونتر دەچێ و كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا ، قەرانی قوڵی سیاسی، برسێتی وهەژاری، چارەسەرنەكردنی پرسی دەستوور بەتایبەت مووچە وبودجەی كوردستان ، ڤایرۆسی كورَۆنا و دەیان كێشەی كەڵەكەبوونی تر ، عێراقی لە لێواری دارٍمان نزیكتردۆتەوە.
بەهۆی ئەوەی پاش ڕووخانی بەعس بەغدا، نەیتوانی دەسەڵاتێكی دیموكراسی و فیدراڵ جێبەجێ بكات و هەروەها وڵاتی بە ئاقاری ناكۆكیی مەزهەبی و تایفی وتاكرٍەویی برد ، هەروەها سەروەت و سامانی عێراق كەوتە دەست چەند كەس ولایەنێك و لە هەمانكاتیشدا دەستی بە شەپۆلێكی گەورەی دامەزراندنی فەرمانبەران كرد، بەوهۆیەوە ساڵانە بڕی 50 ملیار دۆلاری بودجە تەنیا بۆ مووچەی كارمەندانی دەڕوات، كە ئەمەیش بە گەورەترین كێشە دادەنرێ لە وڵاتەكە.هەروها سەرقاڵبوونی بە چەندین دەیە لە شەڕ ، سزاكانی ئابووری و گەندەڵی ناوخۆیی عێراقی تووشی خراپترین قەیرانی كردووە بەتایبەتی هەر لەو كاتەی داعش لە 2014 مووسڵی گرت ، ئەم تەنگژەیە ڕوو لە عێراقی كردووە....
لە ئێستادا،سیاسییەكانی عێراق ترسی زۆریان لا دروستبووە، كە دوای نەمانی كۆرۆنا خۆپێشاندانەكان دەست پێ بكاتەوە، ئەوكات سەرەڕای ئەوەی كە دۆخی گوزەرانی خەڵك زۆر زۆر لە پێش كۆرۆنا خراپترە، هاوكات نزیك دەبینەوە لە هاوین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئیتر كێشەی نەبوونی ئاو و كارەبا دووبارە سەرهەڵدەداتەوە، كە نزیكەی دوو دەیەیە حكوومەتی بەغدا نەیتوانیوە نەك هەر بنەبڕی بكات، بەڵكوو كەمیشی بكاتەوە.لەمسۆنگەیەوە ، سەركەوتنی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی تازە ڕاسپێردراوی عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازە بۆ ئەمەریكا گرنگە.ئەگەر كازمی بتوانێت ببێتە سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوا دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ پرسەگەڵێكی لەمێژینە لە عێراق بكات لە نێویاندا باشتر كردنی حوكمرانی عێراق ، بەهێزكردنی سەروەری عێراق و بۆژانەوەی ئابووری عێراق كە پشتی بە نەوتی بەستووە . هەروەها ناكۆكیی سیاسی و ڤایرۆسی كۆرۆناو قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت وبرٍینی بووجە و مووچەی كوردستان و بەهەڵواستراویی مانەوەی جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانی كوردستان ، ئاماژەیەیەكی مەترسیدان بۆ بەرەو زیاتر داڕٍمانی عێراق.. ئەوەی كە ئێستا بۆ نوخبەی دەسەڵاتدار لە بەغداد گرنگە، هێندەی نمایشكردنی گوتارە ئاگراویەكانە نیو هێندە بیركردنەوە لە ژیانی هاوڵاتیانی عێراق نییە . خەونی ئەوان بەكارهێنانی نەوتی عێراقە بۆ دروستكردنی مۆدێلی حیزبوڵای لوبنانی و حكومێكی میلیشایی مەزهەبی و دەسەڵاتێكی كۆپیكراویی هاوشێوەی ئێران .كە هەمووئەو هەڵسەنگاندن و شرۆڤە واقعیانە پێمان دەڵێن كە عێراق وڵاتێكی شكستخواردووە ..