پێشمەرگە،سیمبولی سەربەست ژینی نەتەوەیەك ..

پێشمەرگە،سیمبولی سەربەست ژینی نەتەوەیەك ..

پێشمەرگایەتی مێژوو و شانازیی كورد و كوردستان پێشمەرگەیەك كە لە ناوەكەی روون و ئاشكرایە كە پێش مەرگە كەوتووە و هەموو ساتێك ئامادە بێ‌ لە پێناو پاراستنی خاك و نیشتیمان و میللەتەكەی خوێن و گیانی ببەخشێ و سینگی بكات بە قەڵغانی بەرگری وڵاتەكەی ، ئاستەمە هەر كەسێك ئەرك و بەرپرسیاریەتی گەورەی لەم چەشنە قبوڵ بكات و ببێتە خاوەنی پیرۆزترین شانازیی كە ئەویش پێشمەرگەبوونە .پێشمەرگە، ئەو كەسایەتییە پیرۆزەیە ، كە مەرگی و پاراستنی خاك و نیشتیمان و میللەتەكەی پێش هەموو شتێك خستووە تا شكۆ وسەرفرازیی پارێزراو بێ‌ . ئەوەی لە نێو هزر و بیری پێشمەرگە، بەدێهێنانی ئازادی و شانازیی و رٍەتكردنەوەی زوڵم و ژێردەستی داگیركەرانە . بۆ ئەمرۆش جگە لە پاراستی خاك و نیشتیمانی، لە هەمانكاتیشدا بۆتە فریاد رٍەس و فریشتەی ئازایەتی و ئازادی بۆ گشت مرۆڤایەتی . قوربانیدانی رابردوو و ئێستامان و خۆراگری رابردوو و ئێستامان ، هەموو بەرەو یەك ئارٍاستە روون و دیاریكراوە ئەویش بەرەو بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكەمان و پارێزگاریكردنە لە دەسكەوتەكان

ئەم وشەیە بۆ یەكەم جار لە سەردەمی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و 75ساڵ پێش ئێستا لەدایكبووە، هەر لەو سەردەمەدا بووە بە شوناسی سیاسی گەلی كوردستان و هەموو ئەو شۆڕشگێڕانەی كە بۆ بوونی گەلی كورد و خاكی كوردستان تێدەكۆشان و خەباتیان دەكردپێشمەرگە وشەیەكی كوردییە ،وشەكە بە مانای "ئەوانەی كە مەرگی خۆیان پێش ھەموو شتێك خستووە لە پێناو پاراستنی نیشتیمان" دێت دۆزرانەوەی وشەی (پێشمەرگە) بۆ خۆی داستانێكە. كاتی دامەزرانی كۆماری كوردستان پێشەوا قازی محەممەد كە گرینگییەكی زۆری بە زمان و ئەدەبی كوردی داوە، ئەسپارد بووی لەجیاتی وشەی سەرباز و عەسكەر و نیزامی و فیدایی، وشەیەكی جوانی كوردی بدۆزرێتەوە و بەكار بهێندرێت. جا ریزەیەك لە نووسەران و زمانزان و هونەرمەندان و پسپۆڕانی كورد بەو ئامانجە كۆبوونەوەیەك پێك دەهێنن و چەند سەعاتێك گوتووێژی لەسەر دەكەن و بە ئەنجامێكیش ناگەن. كوردێكی پیر و نەخوێندەوار و دنیادیتە بە ناوی( ئەحمەد دەسماڵ) كە لەو كۆبوونەوەیەدا خزمەت دەكات و چایان بۆ دەهێنێ ودەڵێ، ئەرێ بۆچی خۆتان لە هیچ و خۆڕایی ماندوو دەكەن. باب و باپیرانمان پیاوی ئازا و بەكاریان بە پێشمەرگە ناو بردووە، ئێوەیش هەر ئەو ناوەی لێ بنێن..

وشەی پێشمەرگە وشەیەكی كوردییە و هەڵقوڵاوی ڕاستەقینەی نێو بیری نەتەوەیی كوردە و بە مانای "پێش مەرگ كەوتن" دێت. پێشمەرگە ئینسانێكی سیاسیی ئامانجخوازە كە چەكی ھەڵگرتووە تا لەپێناو ئامانجەكەیدا كە ودیھێنانی ئازادی و ڕزگاریی نەتەوەییە بۆ گەلەكەی خەبات بكات. بەو كەسە دەوترێت پێشمەرگە كە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیی لا هێندە بەرز بێت كە لە پێناو پاراستنی گەلەكەیدا ئامادە بێت مەرگی خۆی بخاتە سەردەست و لە پێناویدا فیدای بكات.پێشمەرگە بە درێژایی زیاتر لە حەوت دەیەی ڕابردوو بە كەڵكوەرگرتن لە شێوازەكانی خەباتی ڕەوا بەرانبەر بە داگیركەرانی كوردستان بۆ وەدەستهێنانی مافە زەوتكراوەكانی نەتەوەكەی و هەروەها بە ڕەوشتبەرزی و فیداكاری و قارەمانیەتی و گێڕانی ڕۆڵێكی جوامێرانە وای كردووە كە لە ئەمڕۆدا ببێت بە وێردی سەر زمانی گەورە و بچووكی گەلەكەمان و ببێتە سەمبول و هێمای خۆڕاگریی نەتەوەكەمان. هەر ئەمە وای كردووە كە جێگای خۆی لەنێو دڵی خەڵكی كوردستاندا بكاتەوە و ببێت بە هێزی ڕزگاریدەری كوردستان.

پێشمەرگە ئەو مرۆڤە راستەقێنەیەیە،‮ ‬كە لەپێناوی‮ ‬ئازادی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬گەل و نیشتمانەكەیدا،‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەموو خۆشی‮ ‬و خۆشگوزەرانییەكانی‮ ‬و‮ ‬ژیان بوراندووەو شێلگیرانە،‮ ‬ئازایانە سنگی‮ ‬خۆی‮ ‬كردۆتە قەلغان و چالاكانە بە دورشمی‮ ‬كەم بژی‮ ‬و گەل بژی‮ ‬خەبات دەكات‮.‬ پێشمەرگە ئەو مرۆڤە ماندو نەناسەیە كە لە پێناوی‮ ‬بەرقەرار كردنی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬داكوتانی‮ ‬بناغەی‮ ‬ئازادی‮ ‬و دادپەروەری‮ ‬و دێموكراسی،‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ‮ ‬،‮ ‬نەتەوایەتی،‮ ‬خەبات دەكات‮. ‬پێشمەرگە ئەو كەسەیە كە دەیهەوێ كوردستان ئازاد بكات،‮ ‬ئەوەندە باس لە پێشمەرگە و كەسایەتی پێشمەرگە و ئازایەتی پێشمەرگە كراوەو ئەو كاتەش پێشمەرگەیەك شەهید بووە،‮ ‬شیوەنی سیاوەش ئاسای بۆ كراوە‮. ‬یەكەم ئەوەی بۆ گیان لە دەستدانی وشەی شەهید و هەندێ جاریش گیان بەختكردوو هەڵبژێردراوە‮. ‬هەڵبژاردنی هەر كام لەم ناوانە هەڵگری مانایەكی رەمزییە و لە هەمانكاتدا جیاكردنەوەی مەرگی ئەو كەسەیە(پێشمەرگە‮) ‬لە مەرگی كەسانی ئاسایی،‮ ‬لە بەر ئەوەی خودی ئەم مرۆڤە لە باری مانایی‮ ‬و ئوستوورەییەوە لەوە دەرچووە وەك مرۆڤی ئاسایی‮ ‬چاوی لێبكرێت و ئەو بووە بە بەرزە مرۆڤ،‮ ‬ئەو بەرزە مرۆڤەی كە عەوداڵی ئازادییەو هەموو دژوارییەك قبووڵ دەكات بەوەی بە ئازادی بگات‮. ‬ئەم تایبەتمەندی بەرزە مرۆڤ بوونەی پێشمەرگە لە هەموو جیهان رەنگی داوەتەوە‮. ‬لە هەمانكاتدا پێشمەرگەی كردووە بە ئوستوورەیەكی مۆدێڕن پێشمەرگە كێیەو ئەركی چیە،‮ ‬ئەم وشە پیرۆزەو ئەو پرسیارە گەورەیە زۆری لەسەر باس كراوە‮. بە واتایەكی دیكە، پێشمەرگە ئەو ڕۆلە بەئەمەگەیە كە مەرگی پێش ژیانی داناوە و حازرە بۆ بەختەوەری و سەربەرزی و ئازادی گەلەكەی و رزگاری خاكی نیشتمان خۆی فیدا بكا.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

پێشمەرگەی كوردستان بە هۆی ئەو باوەڕەی كە بە ئازادی، دیمۆكراسی، مافی مرۆڤ، كەرامەتی ئینسانی هەیەتی و خەباتی بۆ دەكات، لەو ناو و ناتۆرانە بەدوور بووە. لە گەل ئەوەشدا زۆر جاران لە مەیدانی خەبات و شەڕدا تووشی تێكشكان و پاشەكشە بووە و تەحەموولی ئەو تێكشكانەی كردووە، قەت لە رێبازی مرۆڤایەتی كە لە پێناویدا خەبات دەكات لای نەداوە. لە ترۆپكی سەركەوتندا لە خۆبایی نەبووە و لە تێكشكان و پاشەكشەشدا بێ هیوا نەبووە و رۆژ لە گەڵ رۆژ ئیمانی بە ئازادی و سەربەستی گەلەكەی پتەوتر بووەتەوە.‬دۆست و دوژمن هەر‮ ‬یەك بە نۆبەی خۆی شرۆڤەی خۆی راگەیاندوە‮. ‬دوژمن زیاتری باس كردوە چونكی پێشمەرگە وەك پارێزەری شەڕەفو ئازادی بە ورەیەكی پۆڵایین،‮ ‬بە دڵێكی ئازادو بە تەواوی وجوودی خۆی كە بە باڵای كوردستانە،‮ ‬شەڕی مانو نەمانی لەگەڵ كردوە،‮ ‬مەرگی خۆ وەپێش لە نێوچوونی ئازادی‮ ‬و شەڕەف و كەرامەتی گەلەكەی خستووە‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬

پێشمەرگە تەواوی قورسایی خەبات و تێكۆشانی پڕ‮ ‬لە شانازیی گەلەكەیان لەسەر شانو پیلی خۆیان هەڵگرتوە تاوەكو،‮ ‬كاروانی درێژی خەباتو پێش وەچوون بێپسانەوە،‮ ‬بەرقەرارو ئاڵای ئازادیو خۆڕاگری شەكاوە رابگرێت‮. ‬كاتێك كە ناوی پێشمەرگە دەكەوێتە سەر زاران، لە نێو گەلانی دیكەشدا پێشمەرگە بە رۆڵەی گیان فیدا و پارێزەری نەتەوەی كورد دەناسرێت و بە چاوی رێزەوە دەڕواننە خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە. هەر ئەو خۆشەویستی و مرۆڤ دۆستییەی پێشمەرگەیە كە بووەتە هۆی ئەوە كە ناوی پێشمەرگە سنوورەكانی كوردستان ببڕێ و بە ناوێكی ئاشنا و جێی رێز و وەك لەشكرێكی جێی بڕوا و متمانە حیسابی بۆ بكرێ و وەك ئینسانێكی خاون هەڵوێست كە تەسلیمی ئیرادەی داگیركەرانی كوردستان نابێ، هەر چەشنە بوختان و ناو و ناتورەیەكی نادروست كە دۆژمنان بۆیان هەڵدەبەست، جێنەگرێ و وەك دۆست و یاری ئازادیخوازان ناوبانگ دەربكا و ببێتە خۆشەویستی هەموو لایەك. ‬‬‬‬
ئیدی ئەمڕۆ لە كوردستان و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین وەك مرۆڤێكی شۆڕشگێر و مۆدێرن و ئازادیخواز و خۆبەختكەر بۆ ژیانی مرۆڤ و پارێزەری بەها مرۆڤییەكان بناسرێت. بەو شێوەیە دەكرێ بڵێین لە گەڵ ئەوەدا كە پێشمەرگە بە ئاواتەكانی لە مێژینەی خۆی لە كوردستان نەگەیشتووە، بەڵام لە باری سیاسی و رەوانیەوە ئەم چەكدارە بە بیر و باوەڕە كوردە لە ناساندنی خۆی و دۆزە رەواكەی سەركەوتوو بووە و رەقیبەكانی خۆی تووشی شكست و بێ هیوایی و بێ بڕوایی كردووە.ئەم ئاڵایە كە وەك هێماو رەمزی نەتەوەی كورد لە بەرزترین لوتكەكان دەدرەوشێت،‮ ‬تەنیاو تەنیا مەچكو ورەی پێشمەرگە پاراستوویەتی. پێشمەرگایەتی شەڕەفە،‮ ‬ئەخلاقە،‮ ‬فەلسەفەیە،‮ ‬بۆ هەر تاكێكی كورد پێشمەرگە هەموو كات تازەیەو كۆن نابێت،‮ ‬بێگومان مێژوو ئەوە دەنوسێتەوە كە ئەمە شانازییەكی گەورەیە بۆ قوتابی‮ ‬شەهید زێرەڤان ئەكرەم و هەموو ئازایخوازان و خەباتگێران و بنەمالە سەربەرزەكانیان،‮ ‬كە رۆلەكەیان خۆنەویستانە پێشكەشی‮ ‬خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان كردووە‮......‬.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top