ئەم هەڵایەی لەسەر سۆران عومەر بۆچی ؟

ئەم هەڵایەی لەسەر سۆران عومەر بۆچی ؟

بەپێی ماددەی (۲٤) لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هەموو ئەندامێکی پەرلەمان پارێزبەندی هەیە نابێت راوەدوو یان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت یان ماڵ و نووسینگەکەی بپشکێندرێت یان دەستگیربکرێت بە بێ مۆڵەتی پێش وەختەی پەرلەمان، بەڵام لەهەمان ماددەداو لە برگەی (٤) دا هاتووە پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر هەڵدەگیرێت بەدەنگی زۆرینەی ئامادەبووانی دانیشتنی پەرلەمان ئەوا ئەوکات وەکو هەر هاوڵاتیێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بەداخەوە هەندێک پەرلەمانتار لەژێر پەردەی پارێزبەندی (حصانە) و ئازادی رادەربرین دونیایەک بێرێزی و تۆمەت و بوختان بڵاودەکەنەوە، بەداخەوە بۆ یەکەمجار نییە سۆران عومەر بە سوود وەرگرتن لە پیشەی پەرلەمانتاریەکەی تۆمەت و بوختان دەنێتەوە کە پێشتریش لەسەر کەیسێکی دیکەی تۆمەت هەڵبەستن لەبەردەم دادگا دۆراو، وەک شتێکی رەمزی تەنها بری ( دووسەد و پەنجا دیناری عێراقی ) وەک قەرەبوو لێوەرگیرا، کە پێشبینی دەکرا وازبهێنێت لە درۆ و بوختان نانەوە بەڵام وەک پیشەی هەمیشەیی بەردەوام بوو لەسەر دروستکردنی تۆمەت گوایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک دۆلاری لە بانکێکی لوبنانی داناوە، بۆ راستی ئەم کەیسەش داواکاری گشتی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بەو پێیەی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، بۆیە دەبێت جیاوازبێت پێش هەموو کەس زیاتر پابەندی یاسا بێت، کە چوونی پەرلەمانتار بۆ بەردەم دادگا دیاردەیەکی مەدەنی و مۆدێرنە، کە هەموو کێشە و ناراستی و بوختانەکان لەوێ یەکلا دەبنەوە، بۆیەش گرنگە خەڵکی کوردستان لە بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی سۆران عومەر ئاگاداربن کە لەسەر ئەوە نییە کە نابێ پەرلەمانتار قسە و بەدواداچوون بکات، بەڵکو خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە لەسەر بنەمای شەفافیەت و چاکسازی کارەکانی کردووە و دەستخۆشی و سوپاسی هەر پەرلەمانتاێک و کەسێک دەکات کە لە چاکسازی هاوکار بێت، بەڵام ئەمەی سۆران بەپێی یاسا و بۆ سەروەربوونی یاسا و رێککارە یاساییەکان گیراونەتەبەر و هەڵگرتنی پارێزبەندی بۆ ئەوەیە تا سۆران بچێتە بەردەم دادگا و لەوێ بەڵگەکانی بخاتە روو.
کە یەکلاکردنەوەی کەیسەکان لە دادگا مایەی ستایشە و ئەرکە هەمووان پشتیوانی لێ بکەین چونکە بەم شێوەیە دەتواندرێت زیاتر دیموکراسیەت بچەسپێندرێت، نابێت ئەمەش وا لێکبدرێتەوە کە زۆرینەی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی دەنگی نارازییە بەڵکو هەمیشە لەگەڵ بیرورای جیاوازدا بووینە لە رابردووش دەرکەوت زۆرینەی پارتی زامنی هێشتنەوەی کوردستانە بە ئارامی، لە یادیشمانە لایەنی دیکە هەبوون تەنها یەکجار هەلی زۆرینەیان بۆ رەخسا بیریان لە ئینقلاب کردەوە، لەژێر رۆشنایی ئەم هەڵایەی سۆران عومەر گرنگە بپرسین گەر سۆران عومەر بەدوای خستەرووی راستیەکانە ئەی بۆ تا ئێستا بە یەک ووشەش باسی لە خیانەتی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران نەکردووە، یان هەڵمەتی هێرشکردنە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەوەکالەت پێ سپێردراو
Top