سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، پەیامی یەكهەڵوێستی و یەكپارچەیی كوردستان ..

سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، پەیامی یەكهەڵوێستی و یەكپارچەیی كوردستان ..

ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر هەموو ئەو هەوڵانە بكەین كە لە سەرٍەتادا ، هەندێك كەس وتاقم بەردەوام بەناوی پۆست و وەزیر و پاساویی تر كاریان بۆ رێگریكردن لە سەر خێرا پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی دەكرد . بینیمان بۆ ماوەی چەند مانگێك بەردەوام ئەو رێگری و بەربەستانە بە تایبەت ئارٍاستەكان دیار و ئاشكرا بوون چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی كوردستان بگرە تا وڵاتانی ئیقلیمی كە كاریگەریان لە سەر ئەو كەس و تاقمانە هەبوو ..
دروشمی بەكردەوەیی كوردستانی بەهێز كە ستراتیژ و هێلی سەرەكی و پلانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە كە تێیدا ئامانج خزمەتگوزاری بۆ كوردستانیان و گرنگیدان بە پرۆژەكانی ئاوەدانی و گەشەسەندنی وڵات لە گشت بوارەكان و هەروەها كورتكردنەوەی دەستی هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە لە تاڵانبردن و دروستكردنی هەرٍەشە و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان وایانكرد كە هەموو كوردستانییەك دڵخۆش و پشتیوانیی نێودەوڵەتیش بەدەست بهێنێت و لە هەمانكاتیشدا نەیاران و ئەوانەی چاویان بە پێشكەوتنەكانی كوردستان و بەهێزبوونی پێگەی كورد هەڵنایەت تووشی هیستریا وبێ‌ ئومێدی بكاتەوە .
هەموو ئەو هەنگاوانە وایانكرد كە نەیارانی گەلەكەمان و ، لە دوای دەرفەتێكدا بگرێن تا جارێكی تر لە رێگەی چەواشەكاری و تۆمەت بەستنی بێ‌ بنەما كار بۆ لێدانی پێگەی حكومەتی كوردستان و تیمەكەی بكەن .
وەك پێشتر ئاماژەم پێدا ، هەمان تاقم وئەو كەسانەی كە پێشتر بەناوی وەرگرتنی پۆست و پایە هەوڵی رێگریكردن لە پێكهاتنی كابینەی نۆیەمیان دەگرت و چەند مانگێك رێگریان كرد ، بینیمان جارێكی تر دەرفەتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی قۆستەوە تا بە پاڵپشتی وڵاتانی ئیقلیمی و پەكەكە و لە نێو خۆیی كوردستان خەنجەری ژەهراویان لە پشتی كوردستانی بەهێز بدەن بەخەیاڵی خاویان بەڵكو بتوانن بە مەرامە شوومەكانیان بگەن و لە رێگەی دهۆڵ كوتانی دوو ئیدارەیی رێگری لە ستراتیژیی وكارەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بگرن .
ترس ئەو تاقم و گروپانە ، لەوە دایە، كە سەرۆكی حكومەتی كوردستان بە بەرنامەی جێبەجێكردنی چاكسازی ، بڕینەوەی دەستی گەندەڵكاران كارەكیانیان دەستی پێكردووە ، بەڵام هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا توانی ئەو پرۆسەیە كەمێك دوابخات ، بەڵام جارێكی تر بریاری لە سەر درایەوە و بەدڵنییاییەوە گەندەڵ كاران و هەموو ئەوانەی كە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی كوردستان رووبەرووی لێپێچینەوە ببنەوە .

ئەوانەی پیلانی نەیاران جێبەجێ دەكەن و خەونی شكست هێنان بەكابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانی دەدەن، ئەوانە جارێ‌ لە خەوێكی زۆر قوڵدان و نازانن كە ئیرادە و هێزی میللەتێك لە پشت كوردستانە و ئەو سەردەمانە بە سەر چوون كە بە چەواشەكاری و تۆمەتبەخشین كە خەڵكی كوردستان فریو بدەن و دڵی دوژمنان و نەیاران بۆ لێكترازان و هەوڵدان بۆ لێكترازانی نێو ماڵی كوردستان شاد بكەن ..
روون و ئاشكرایە، كەسایەتی رێزدار مەسڕوڕ بارزانی بە ڕۆژانی سەخت و نەهامەت و ئاوارەیی و شەڕەكانی كە بە كورد فرۆشراون ، دوروست بووە ، بە پشتیوانی خوا و گەلی كورد و هەموو هێزە نیشتیمانپەوەرەكان بە سەر ئەو بارودۆخە نەخوازراوەشدا زاڵ دەبێ‌ و كوردستان بەیەكریزی و یەكهەڵوێستی بەرەو جێبەجێكردنی پلان و ستراتیژییەكانی لە گشت بوارەكاندا هەنگاویی ناوە و گشت كێشەكان هەر لە مووچە و بودجە بگرە تا پرۆژەكانی ئاوەدانی و بەتایبەت پرۆسەی چاكسازی ریشەیی بە سەركەوتوویی دەگەن بە ئامانج ..
Top