بوچی عیڕاق لەم دوخە ناڵەبارەدا کێشە بو هەرێمی کوردستان دەخولقێنێت؟
May 2, 2020
وتار و بیروڕا
پێویستە پەند وەرکرین لەو هەمو زوڵمەی کە سەدان ساڵە لە گەلی کوردستان و دوزە ڕەواکەی دەکرێت
حکومەتە یەک لە دواکانی عیڕاق لە هەمو قۆناغەکاندا هەوڵیان داوە شکۆ ئیڕادەی سیاسی کورد بشکێنن
بەڵام کورد شوڕشی بەرپاکردو وناسنامە و شکۆی خوی پاراست
بو ئەمڕوش دەبێ بەرگری بکەین بو پاراستنی شکۆ ئیڕادەی سیاسی خومان
چونکە عیڕاق هەوڵ دەدات و گەرەکیەتی ئەمجارەش بە ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی هەرێمی کوردستان
ئیڕادەی سیاسیمان بخاتە ژێر ڕکێفی خویەوە
بە هاوکاری و پاڵپشتی جاش و خاکفروشان.
بویە دەبێ ڕوبەڕوی ئەم ئەجندا سیاسیەو و پیلانگێڕیە هەنوکەییە ببینەوە کە لەنێوخوماندا درێژ دەبێتەوە بو نێو هندێک لایەن و گروپی شیعی عیڕاق وە لە دوەڵەتێکی هەرێمیدا کوتایی پێدێت
کەواتە ئەمەی ئێستا ڕودەدات لەم بارودوخە هەستیارەدا
بریتیە لە گێڕانی نەخشەیێکی سیاسی بو لاواز کردنی ئەزمونی هەرێمی کوردستان
و داواکردنی لامەرکەزیەتیش بەشێکە لەم نەخشە سیاسیە دوژمنکارانە.