پارتی بە رێبەرایەتی بارزانی لە پێناو پاراستنی میژوو،َشوناس و نەتەوە هاتە مەیدانی كوردایەتیی..
May 2, 2020
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پێویستیێكی میژوویی بۆ نەتەوەیەك، كەوا ڕووبەڕووی چەندین فۆرمی توندوتیژی و پیلانی سڕینەوە و لەناوبردن دەبووەوە، بە رابەرایەتیی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەییمان بارزانیی نەمر دامەزراوە.دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گەورەبوو بەسەر مێژووی كورد و بزاڤە ڕزگاریخوزەكەی، پارتی لە پێناو بەرگریی لە مانەوەی شوناسێك دامەزرا، كە مەترسیی توانەوە و لەناوچوونی هەبوو، پارتی ئەو حیزبەیە، كە شکۆ و ئیرادەی بۆ كوردستانیان گەڕاندەوە و ئومێدی کوردایەتی گەشاندەوە .پارتی توانی، تواناكانی گەلی كوردستان لە حزبێكی دیموكراتخوازی نیشتمانیدا كۆ بكاتەوە و ببێت بە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و، یەكخستنی تێكۆشانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان. پارتی دیموكراتی كوردستان، بە رێبەرایەتی بارزانیی ئەو رێبازەیە كە بۆ كوردستانیان تێدەكۆشێ و سەركەوتنی خۆی لە سەركەوتنی كوردستاندا دەبینێتەوە، ئەو حیزبەی كە بە درێژاییی مێژووی دامەزراندنی، خۆی ڕادەستی هیچ گوشارێك نەكردووە و لە قەیران و تەنگژەكاندا لە هەموو كات زیاتر هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەهێزتر بووە.
وەك گەورەترین هێزی كوردستانی، هێزی سەرەكی بوو لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و داگیركەرانی كوردستان لەو پێناوەشدا گەورەترین قوربانی بەخشی، ئەمەش ئەوەی سەلماند، كە پارتی دیموكراتی كوردستان، گەورەترین بەربەستە لە رووی ئەوانەی، كە دەیانەوێت دەستدرێژی بكەنە سەر خاك و گەلی كوردستان. پارتی و بارزانیی هەڵگری دوو شانازیی گەورە و مێژوویین " سەركەوتن لە جەنگی جیهانی تیرۆر و دووەمیان سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی "،ئەمانە بەشێکن لە فاکتەرەکانی سەركەوتن و بەردەوامی و بەهێزیی پارتی و شانازییەکانی پارتیبوون .
گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن ماف و رەسەن ، دەیان ساڵە لە پێناو رزگاریخوازی و سەربەخۆیی زەریاییەك خوێنی بەخشبووە و دەبەخشیێ بۆ دەبێ ئێمە خاوەنی ئەو مافەرەوایە بین كە خوا بەخشیوێتی و ناكیرێ چیتر بە هۆی تموح و بەرژوەندیی داگیركەرانەوە بێ دەوڵەت بژین .قۆناغی نوێی داهاتوو بە یەكڕیزی و تەباییبناغەی دادەڕێژین بەلاوەنانی هەموو بەربەست و ناكۆكی و ململانێكان بۆ بەدەسهێنانی سەروەری و دەستكەوتی مێژوویی زیاتر هەروەك چۆن لە ڕابردوو چەندین دەستكەوتی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی بە دەست هاتوون، ئاوەهاش لەم قۆناغە نوێیە بە یەكهەڵوێستی دەسكەوت و سەروەریەكان بۆ مێژوویی كورد بەدەسبهێنین و تۆماردەكەین. حكومەتی عێڕاق لە بەغداوە دەویست و مەبەستی بوو خەڵكی كوردستان و میللەتی كورد بە سیاسەتە ناڕوون و جیاوازەكانی و ئابڵوقەی ئابووری و كێشە نانەوە هەوڵی تێكدانی یەكڕیزی و تەبایی خەڵكی كوردستان بوو، بەڵام لە دواجاردا خەڵكی هەرێمی كوردستان و سیاسەتی سەركردایەتی كورد لە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆڕاگریەكی بێوینەیان نواند و زیرەكی و پشتیوانی خەڵكی كوردستانیان بە حكومەتی بەغدا پیشاندا سەلمێنرا بەیەكڕیزی و تەبایی هەرێمی كوردستان نە بە مووچە نە بە بوودجە نە بە ئابڵووقەی ئابووری شلۆق و درزی تێناكەوێ، خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەو خەڵكە نین دەستبەرداری یەكڕیزی و تەبایی و خەباتی سەربەخۆیی خۆیان بن، چونكە پرسی كورد و مافەڕەواكان و مافەدەستووریەكان تەنیا مووچە و بوودجە و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان نین، بەڵكو پرسی كورد سەربەخۆیی و رزگاری میللەتی كوردە، هیچ كەس و هێزێكیش نیە میللەتی كورد پەشیمان و پاشەكشێ پێبكات لە مافە دەستووری و مافە ڕەواكان، بۆیە پێویستە هەروەك چۆن لە رابردوویەكڕیزی و تەبایی مكوم و قایم بوو لە قۆناغی داهاتووش زیاتر تۆختر و بەهێزتر بكرێن لە نێوان ڕۆلەكانی میللەتی كورد، پارێزەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بن كە هەرێمێكی سەربەخۆی فیدڕالی باوەڕپیكراوی نێودەوڵەتیە تاكو بیسەلمێنین ئێمە هەین و بوونمان هەیە، سەدان ساڵە بە هەزاران غەدر و پیلان تووشكراین و لكێنراین بەو دەوڵەتی عێڕاقەوە كەچی نەتوانراوە میللەتی كورد پاشگەز بكاتەوە لە خەباتی سەربەخۆیی، ئێمەش وەك میللەتانی دونیا مافی ژیانێكی شایستە و سەربەخۆمان هەیە و دەبێ خاوەنی كیانی خۆمان بین ، چونكە هیچ نەتەوەیەك وەك كورد لە پێناو ئازادی و سەرفرازی قوربانیی نەبەخشیووە ..