جەلالیزم و لامەرکەزی لە٦٦وە بۆ ۲٠۲٠
May 2, 2020
وتار و بیروڕا
لەناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابوردودا ، بۆ یەکەمجار چەمکی لامەرکەزی لەلایان تالەبانی و خەزۆرەکەیەوە هاتە نێو کایەی سیاسی و ڕوشنبیری کوردستانەوە .ئەو کات و لەسەروبەندی گەرمەگەرمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا تالەبانی و خەزؤرەکەی لەژێرەوە پەیوەندیان لەگەل بەغدا هەبوو (وەکو بەزمی ئێستای باڤێل و لاهۆر لەگەل ئێران )بەغدا فەرمانی پێکردن کە گۆشار لەسەر بارزانی نەمر دروست بکەن ،تا دەست لەخواستە نەتەوەیەکانی کورد هەلگرێت و لەسەر بنەمای لامەرکەزی ئیداری گفتۆگۆ لەگەل بەغدا بکات ! لەسالی (۱۹٦۳)تالەبانی و گروپەکەی ئەم ڕاسپاردەی بەغدایان وەکو پێشنیارێک خستە بەردەم بارزانی نەمر .مەلا مستەفا ئەمەی بەتۆندی ڕەدکردەوەو فەرموی من دژی گفتوگۆ نیم و هەمیشە لەگەل چارەسەری سیاسی و ئاشتیانەدام بەلام سیستەمی لامەرکەزی ئیداری بۆ ئێمە ناگونجێت .کێشەی ئێمە کێشەیەکی ئیداری نیە ،بەلکو کێشەیەکی سیاسیە،کێشەی خاک و سنورە ،کێشەی زەوتکردنی مافەنەتەوەیەکانمانە .بویە گفتۆگوکردن لەسەر بنەمای لامەرکەزی ئیداری قبول ناکەم .....هتد کاتێک بارزانی ئەمەی قبول نەکرد .بەغدا فەرمانی بەتالەبانی و براهیم کرد لەمەلامستەفا هەلگەڕێنەوە.ئەوەبوو خیانەتی (۱۹٦٦)یان ئەنجام دا.....هتد
ئێستا باڤێل و لاهۆڕ بەهەمان ئەقلیەت و بیرکردنەوەو لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ئێران هەول دەدەن لەڕێگای چەسپاندنی سیستەمی لامەرکەزی ئیداری ، سلێمانی و هەلەبجەو گەرمیان لەکوردستان داببڕن و دواتر وەکو پارێزگایەک بخرێتەوە ژێر مەترەقی حەشدی شەعبی .
ئێران و شیعەی ئێراق لەم هەنگاوەدا دوو ئامانجیان هەیە .یەکەمیان هەولێکە بۆ هەلوەشانەوەی قەوارەی فیدرالی باشورو .دووەمیشیان دەست گرتنە بەسەر غازی گەرمیان .لەسەروبەندی خیانەتی شازدەی ئوکتوبەریشدا هەمان پیلان بەدەست ئێران و یەکێتیەوە هەبوو .بەلێنیان بەیەکێتیدا بوو ئەگەر هەولێر کەوتە دەست حەشدو پاسدار ئەوە سلێمانی و گەرمیان لەچوارچێوەی لامەکەزیەتی ئیداریدا بۆ یەکێتی دەمێننەوەو لەلایان بەغداوە موچەو بودجەیان بۆ ڕەوانە دەکرێت.پێشمەرگە بەڕابەرایەتی بارزانی لەپردێ و سحێلا ئەو خەونەی یەکێتی و ئێرانیان لەگۆڕنا .دیارە پێیان وایە ئێستاو لەڕێگای موچە بڕین و لەژێر کاریگەریەکانی بارودوخی دژۆاری کۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوتەوە دەتوانن ئەو خەونە لەمێژینەیە بەدی بێنن .هەلبەت هەسێ لایەنی کومەلی ئیسلامی و گۆڕان و یەکگرتووەکانی سلێمانیش بەکردەوە بەشێکن لەم پیلانەو هەریەکەیان بەگوێرەی قەبارەی خۆیان لەلایان ئێرانەوە ڕۆلیان پێ دراوە ....هتد. بەکورتی و بەکوردی چەمکی لامەرکەزی ئیداری لەفەرهەنگ و ئەدەبیات و کەلتووری جەلالیزمدا فاکتەرێکە بۆ خیانەت و هەلگەڕانەوە لەکوردو کوردستان .