جاشایەتی تاکو کەیی؟

جاشایەتی تاکو کەیی؟

جوگرافیای ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە نێوان چوار وڵاتی دراوسێ کە بریتییە لە (ئێران ، تورکیا ، سوریا ، عێراق) ھەر سەدەیەک یەکێک لەم وڵاتە دراوسێیانە چاوی بڕیوەتە خاکی ھەرێمی کوردستان و ھێرشی کردۆتە سەری و ئارەزووی داگیرکردنی کردووە و بە بەردەوامیش لە ڕێگەی بە کرێ گیراوەکان و جاش و خۆفڕۆشانەوە چاو ساغ و ڕێگە نیشاندەری دوژمنان بوونە بۆ سەر خاکی پیرۆزی ھەرێمی کوردستان ...
لە ئازاری ساڵی ١٩٧٠ لە دوایی ڕێککەوتنی نێوان کورد و حکومەتی فیدڕاڵی عێڕاق دوایی چەندین ساڵ لە شەڕ و خەبات کردن و پێکدادان و شۆڕشی بەردەوامی لە دژی ڕژێمی ئەو کاتی عێڕاق و بە تایبەت دوایی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ھەرێمی کوردستان قۆناغێکی نوێ دەست پێ کرد و بۆیە ھۆکاری ئازادی و دەسپێکێکی پڕ لە دەستکەوتی ئارامی و ئاوەدانی بۆ سەرجەم ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە لە ژێر سێبەر و چەتری دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی بە تێکڕا بە یەکگرتووی و ئاشتیانە تاکو ئێستاش ئەژین بەڵام بەردەوام لە لایەن خۆفڕۆشانەوە ھەوڵی تێکدان و لە ناوچوونی ئەم پەیوەندییە ئاشتیە و ئارامی و ئاوەدانییە دەکرێ بەڵام خۆشبەختانە قارەمانانی کورد بە بەردەوامی لە دژیان دەوەستێن و خەون و پیلانی بۆگەنی ڕەشی گڵاویانیان لە نێو دەبەن و شکست بە پیلانەکانیان ئەھێنن.
ئەگەر بپرسین ھۆکاری ئەم ھەموو پیلانگێڕیانە چییە؟ دیارە ھۆکاری داگیرکردنی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ھۆکاری سەرەکی:

١- لە ڕووی ناسنامەوە : بە بەردەوام ترسیان ھەیە لەوەی سەربەخۆ بوونی میللەتی کورد ببێتە ھۆکاری ئارامی و ئاوەدانی و ئاشتی پێکاھاتەو و زمانە جیاوازەکان و بەھێزبوونی کوردستان کە ئەمە بە ھۆکاری لاوازبوونی پیلانی شەڕەنگێزی و بڕینی دەستیان ئەبێت لە سنووری ھەرێمی کوردستان و ھۆکارێکی دیش گەڕانەوەی عەقڵییەتی دیکتاتۆری و شۆڤینییە دەرحەق بە مافی ڕوایی دەستووری میللەت و ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

٢- لە ڕووی ئابوورییەوە : بوونی نەوتێکی زۆر لە ژێر زەویەکەی و ھەروەھا بە پیتی زەویەکەی بۆ بەروبوومی کشتوکاڵ و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات ھەروەھا بوونی چەندین کانزا و فسفۆرد و گۆگرد یۆڕانیۆم و ئەلەمنیۆم و بوونی چەندین پڕۆژەی بەھێزی ئابووری.

ھۆکاری تایبەتی: چەوسانەوە و شکاندنی شکۆ و کۆمەڵ کووژی و ئەنفال و کۆتایی ھێنان بە ناسنامەی کورد و داگیرکاری بووە بەرامبەر بە میللەتی کوردان.

ھۆکاری گشتی: تێکدانی جوگرافیا و ئارامی و ئاوەدانی و ئاشتی پێکھاتەو و زمانە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانە.

جاشایەتی و خۆفڕۆشی لە کاتی سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام حوسێن زیاتر پەرەی سەند و تەشەنەی کرد و ڕووی لە زیادبوون کرد و نوێترین جاشایەتی و خۆفڕۆشی و خیانەتیش لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ بوو کە بۆیە ھۆکاری لە دەستدانی ٥٠٪ خاکی ھەرێمی کوردستان و دواتر دووژمنان و جاش و خۆفڕۆشان لە داستانی پردێ و سوحێڵا و مەخموور لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەکانەوە تێکشکان و سەرکەوتن و پیلانی بۆگەنیان لە گۆڕ نراو و خۆفڕۆشان ڕوو ڕەشی مێژوو بوون.

مێژووی خەباتی کورد لە ھەرێمی کوردستاندا بە دوو قۆناغ دەستی پێکرد:
دەسپێکی خەباتی میللەتی کورد خەباتی شاخ بووە بۆتە دەسپێکی ڕاپەڕاندن لە دژی زوڵم و ستەم و پێشڵکردنی مافی نەتەوە و مرۆڤایەتی و نوێترین خەباتیش بە خەباتی زانست بەردەوامی بوونی ھەیە و خۆشبەختانە ئەمڕۆ ڕۆڵە نەبرد و قارەمانەکانمان نووکی قەڵەمیان کردووە بە چەکی دەستیان دەجەنگن لە ڕووی زانستی پێشکەوتووی جیھانییەوە تاکو وڵات بەرەو قۆناغی پێکەوتووتر بڕوات.

جاشایەتی و خۆفڕۆشی لە کاتی سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام حوسێن زیاتر پەرەی سەند و تەشەنەی کرد و ڕووی لە زیادبوون کرد و نوێترین جاشایەتی و خۆفڕۆشی و خیانەتیش لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ بوو کە بۆیە ھۆکاری لە دەستدانی ٥٠٪ خاکی ھەرێمی کوردستان و دواتر دووژمنان و جاش و خۆفڕۆشان لە داستانی پردێ و سوحێڵا و مەخموور لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەکانەوە تێکشکان و سەرکەوتن و پیلانی بۆگەنیان لە گۆڕ نراو و خۆفڕۆشان ڕوو ڕەشی مێژوو بوون.
دوایی سەدەیەک لە خەبات و تێکۆشان بەبێ وەچان ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستان بە خوێن بەرگریان لە خاکی پیرۆزی کوردستان کرد و ئاڵای پیرۆزمان بە شەکاوەی لە ئاسمانی کوردستان بە بەرزی و شەکاوەی مایەوە و خۆمان نەچەماند بۆ ھیچ دووژمنێک و خۆشبەختانە چەندین داستانی سەرکەوتنیان لە مێژووی نەتەوەییمان تۆمار کردووە و لە کۆتاییدا ڕوو ڕەشی بۆ خۆفڕۆشان ماوەتەوە.

سەدەی بیست و یەکە و سەدەیەکە خەبات ئەکەین بەبێ وەچان بۆیە پێویستە ئاوڕێک لە مێژووی خەباتی میللەتەکەمان بدەینەوە و بەراورد بکەین لە نێوان قارەمانان و جاش وخاک فڕۆشان، دەبێت ڕێز لە ماندووبونی شۆڕشگێڕانمان بگرین و لە بیریان نەکەین و چاو لە دڵسۆزی و قارەمانیەتی و خەبات و ھەوڵ و ماندووبونیان بگرین و ڕەچاوی گیان فیداییان بین بەرامبەر بە شکۆی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و مانەوە و پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان بەرامبەر بە دووژمنان، ھەروەھا ڕەگی خیانەت ھەڵکەنین و خیانەتکار بە سزایی خۆیان بگەیەنین و ڕوو ڕەشی مێژوویان بکەین و ڕاپێچی دادگاو یاسایان بکەین چیدی ڕێگەیان نەدەین سنوور و قەوارە و جوگرافیای ھەرێمی کوردستان تێک بدەن و ھەروەھا ببن بە پەندێک بۆ ئایندە و کەس چیدی بوێری خیانەت کردنی نەبێ بەرامبەر بە خاک و ئاڵای پیرۆزی کوردستان.

ئەم ھۆنراوەیەش پێشکەش بە ئێوەی ئازیز :

جاشەکانی دوێنی، ئەمڕۆ لێمان بوون بە پاڵەوان!
دەک ڕوو ڕەش بن ئەی خۆفڕۆشان
دوێنی خراپ بوون، ئەمڕۆ لێمان بوون بە باش
بۆ عفیە بطلی بەعس چەکتان ئەخستە سەر شان
تاکو دوێنی نۆکەری دووژمن بوون
ئەمڕۆ دەتەوێ خۆتان بکەن بە باش
بڕوایان پێ مەکەن ئەمانە قەت نابن بە دڵسۆزتان
دوێنی ئێمە موخەڕب بووین، ئەمڕۆش پێمان دەڵێن ڕیفراندۆمتان باش
برسی و چاو چنۆک بوون وەکو سەگ پێمان دەوەڕین
خۆ دیارە مەبەستیان ڕوونبوو
برسی و دژایەتی بۆ پلەو و پوول لوقمی نان بوو
بە نەفرەت بن، ڕوو ڕەش بن خاک فڕۆشان
ڕۆژێک دێت میللەت بتانکات بە پەتی سێدارە
ئەو کات دیارە کێ جاشە و کێ پاڵەوانە.

بژی کورد و کوردستان، نەمری بۆ شەھیدان.
Top