بۆچی بهغدا ئهم كاتهی بۆ بڕینی مووچهی ههرێم ههڵبژارد؟
April 30, 2020
وتار و بیروڕا
لەكاتێكدا كورد هاوبەشێكی سەرەكی پێكهێنانی حكومەتی عیراقە و، ههروهها نزیكەی 30 ساڵە هەرێمی كوردستان وەكو دەوڵەتێكی دیفاكتۆ و حوكمڕانییەكی واقیعی خۆی بەڕێوە دەبات، بەڵام برینی بودجەی هەرێم یەكێكە لەو چەكانەی هەمیشە نەیارانی كورد لە بەغدا دژی هەرێمی كوردستان بەرزیان كردۆتەوە و، ئهوجا سهرهڕای دەستپێشخەری و هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كهچی عەرەبە شۆڤێنیەكان چەندین جار لەم ڕێگەیەوە دژایەتی خۆیان بۆ هەرێم ئەنجامداوە، دەستیان بۆ بڕینی بودجە بردووە.
پیشیلكردنی دەستوور و یاسا
ئەگەر تێڕامانێك بەڕەوشی عێراقدا بكەین، هەڵویستەیەك لەسەر ئەو خاڵە بكەین بۆ چی لەم كات و ساتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دا سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەر موچەی فەرانبەرانی هەرێم دەبڕیت، لەكاتیكدا ناوبراو پێشتر واژووی لەسەر خەرجكردنی تەواوی شایستە داراییەكان كردووە، ئهمهش بهو مانایهی ئەو بەشە بودجەیەی كە لەلایەن عیراقەو بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت مافێكی یاسایی و دەستووری خەڵكی كوردستانە، ئەمەش خودی پرسه هەستیارە لەنیو بابەتەكەدا كه هەلبژاردنی كاتهكه وەلامەكەمان دەداتەوە، چونكە خودی نووسراوی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران بۆ برینی بودجەی كوردستان لەرووی یاسایەوە راست نییە و پێچەوانەی ماددەی 10ی یاسایی موازەنەی 2019ە، چونكە ئەو بودجەیە كە تا ئەمرۆ خەرج دەكرێت لەچوارچیوەی بودجەی 2019 یە كەبریاری لەسەر دراوە وەك یاسا مامەلەی لەگەل دەكرێت، بەمەش ئەم هەڵسووكەوتەی سەرۆك وەزیرانی كار بەریكەر دەچێتە چوارچیوەی پیشیلكردنی یاسایی بودجە، ئەم بابەتە دەمانگەیەنێتە ئەو ڕاستیەی لەبنەڕەتدا ئەو عەقلیەتە شۆڤینیە لەعیراقدا لەبەرانبەر كوردستان هەیە، ئەمە بێجگە لەوەی كەبارودۆخی عیراق لەرووی ئابورییەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی كۆڕۆنا تووشی قەیران و بارودۆخێكی زۆر خراپ بووە، ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دابین بكات، دەستەلاتدارانی بەغدا دەیانەوێت شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ فەرمانبەرانی خۆیان بەكاری بێنن.
كارتێكی گوشار
ئهگهر سهیری ململانێیهكانی نێو ماڵی شیعه بدهین ، ئهوا ئاشكرایه كه لایهنه شیعهكان لەناو خۆیاندا لەسەر دابەشكردنی پۆستە وهزارهییهكانی كابینهی نوێ ناكۆكن و، پۆستە وزارییه بالاكان بەشیان ناكات، ههر بۆیه لهم ریگهیهوه دەیانەوێت بڕینی مووچه وهك كارتێكی گوشار له دژی ههرێمی كوردستان بهكاربهێنن ، بۆ ئهوهی لایهنی كوردی ناچار بكهن دەست بەرداری وەزارەتی دارایی بێت، كە پشكی خۆیەتی ، ئەو كات شیعەكان وەك سەرجەم وەزارەتە سیادییەكانی تر لەنیوان خۆیاندا بەش بكەن، هەرچەندە سەركردایەتی سیاسی كورد بەقەناعەتەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە دەیەوێت ڕێككەوتنێكی بنەڕەتی و ڕاستەقینە لەگەڵ بەغدا مۆربكات، بەڵام هێزە شیعییەكان بۆ یەكلایكردنەوەی كێشە ناوە خۆییەكانیان دەیانەوێت بودجەی هەرێم بەكاربهینن .
هەندێك پەرلەمانتاری كورد
بەداخەوە هەندێك لە پەرلەمانتارە كوردەكان لە فەراكسێۆنە جیاجیاكان، لێدوان و شێكردنەوەی نهرێنی لەسەر هەندێ بابەت دهكهن كە پەیوەندی بەبەرژەوەندی باڵای هەرێمی كوردستانەوە ههیه و، بهمهش هەلێكی ناراست دەدەنە دەست عەرەبە شۆڤێنیەكان كه تارادەیەكی زۆر لهم كاتهدا زیانی بۆ بهرژهوهندیهكانی خهڵكی كوردستان ههبووه، ئهوجا لهگهڵ ئهوهی ئهو پهرلهمانتاره كوردان دەیانویست بۆ خۆ دەرخستن ئەم كارە بكەن، بەلام ئەوەیان لەیادچووبوو كە گەورەترین زیانیان بەمیللەتی خۆیان گەیاند.
نەیارانی كورد و گازی سروشتی
یەكێك لەو خالانەی تر كەوای كرد نەیارانی كورد لەم كاتەدا پەنا بۆ بڕینی بودجەی كوردستان ببەن، بەرزبوونەوەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی كێڵگە گازییەكانی هەرێمی كوردستانە، ئەمەش وادەكات كە گازی سروشتی هەرێم ئهو بۆشاییە گەورەیەی نەبوونی سوتەمەنی بۆ بەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا لەعیراقدا چارەسەر بكات، چیتر پێویست ناكات عێراق بە پارەیەكی زۆر گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە بكات، ئەم پرسەش وایكرد هەموو ئەو كەس و گروپ و لایەنە سیاسییانەی پەوەندییەكانیان لەسەر بنەمای مەبەستی تایبەتی و ئەجیندەی دەرەكی دادەڕێژن بكەونە پیلانگیران دژی هەرێمی كوردستان ، تەنانەت سەركردە عێراقیەكان ئەوەیان نەشاردۆتەوە لەژێر فشارێكی زۆری دەرەكیدا ئەم كارەیان كردووە.
ئاسۆی چارەسەر
لەكۆتایدا ئەوەی پێویستی بەهەڵوێستەكردنە راگرتنی بودجەی هەرێمی كوردستان بابەتێكی كاتی یە و تەنیا چەند كەسێكی تووندڕەو دەیانەوێت بۆ كارتێكی سیاسی بەكاریبهێنن بەلام لەكۆتایدا بابەتەكه چارەسەر دەبێت و، بودجەی هەرێم و تەواوی شایستە داراییەكان خەرج دەكرێت، چونكە ئەگەر عێراق پێداگری لەسەر برینی بودجەی هەریم بكات هەڵەیەكی یاسایی و دەستووری دەكات و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەم پێشێلكارییە دەستووری و یاساییە دەزانێت، لەلایەكی ترەوە سەركردایەتی سیاسی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار (مەسرور بارزانی) بەشێوەیەكی زۆر خەمخۆرانە هەموو هەولەكانی بۆ باروبژێوی ژیانی خەڵكی كوردستان خستۆتەكار لەكەمترین ماوەشدا زۆر سەركەوتوانە پرۆسەكه جێبەجی دەكات ، ئەمە بێجگە لەوەی كە دەستەلاتدارانی عێراق ناتوانن دەستبەرداری كارەباو گازی سروشتیی هەرێمی كوردستان بن ، چونكە هەرێمی كوردستان كارەبا بۆ موسڵ و كەركوك و چەندین ناوچەی دیكە دابین دەكات، لەماوەی داهاتووشدا هەریم دەتوانیت گازی سروشتی وەك كارتێكی گرنگ بەكاربهینیت، لەلایەكی دیكەوە حكومەتی عێراق لەرووی پاراستنی ئەمنیەت و سەقامگیرییەوە پێویستی بەهاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، لەهەمووشی كاریگەرتر ئیستا لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نوێداین و حكومەتی كازمی تەواوی داواكارییەكانی كورد جێبەجی نەكات و لەلایەن فراكسیۆنە كوردستانیەكانەوە دەنگی پێنادرێت، هەمان چارەنووسی عەلاوی و زورفی دەبێت.
لەكۆتایدا ئەوەی گرنگە بەبروای خۆم لەنزیكترین كاتدا تەواوی پرسەكە چارەسەر دەبێت، رێكەوتنێكی نوێ لەچوارچیوەی ستراتیژێكی هەماهەنگی هاوبەشدا ئەنجام دەدرێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق