كوردستان، واتا بارزانیی، رزگاریخوازی،سەربەخۆیخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی ..
April 30, 2020
وتار و بیروڕا
هەڵكەوە و ژیۆپۆلۆتیكی كوردستان لەبەر بوونی لەشوێنێكی گرنگی دونیادا ،ئەوە ووڵاتانی چ زلهێز یان ئەوەتا ووڵاتانی داگیركەر هەمیشە ئارەزووییان هەبووە جێگەی خۆیان لەو شوێنە گرنگ و ستراتیژییەی جیهان بكەنەو هەر ئەمەش وای كرد ببێتە شوێنی خەبات و تێكۆشان بۆ كوردان ،جالێرەدا گوومانی تێدا نییە هەر تێكۆشان و خەباتێك بۆ سەركردەی خۆڕاگر و بەئەزموون دەگەڕێتەوه،چونكە خۆڕا گری هەوێنێكە بۆ ئەوەی بتووانیت لە خەباتكردن بەردەوام بیت ، كورد لەم ڕوانگەییەوە كەسانێكی هەبووە كە مێژووەكەی لەگەڵ میللەت و گەل و خاك و نیشتیمان و قەوارە و ووڵاتی كورد تێكەڵ بووەو مێژووەكەی ڕازاوەو جوانتر كردووه، بەڵێ ئەم خەباتكار و تێكۆشەرە مستەفا بارزانییە ،كە هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەوە تەرخان كرد ،كەوا كوردیش وەك نەتەوەكانی خاوەن وڵات ونیشتیمانی خۆیان و دوور لە داگیركاری بژیت و خۆی تەرخان كرد كورد ژێر دەست نەبێت و خۆی ترخان كرد بۆ ئەوەی كورد هەردەم زیندوو بێ و مردوویش بۆ داگیركاران و دووژمنانی كورد بێت ، جا تێكۆشانی مستەفا بارزانیی نەمر لە پێناوە ئەوە بووە كورد نەبێتە ژێر دەست و ئەسیری داگیركەران ،لەبەر ئەم هۆیانە رێبەر رۆحی نەتەوەیی كورد لەهەموو دەرگایەكەوە لەگەڵ مێژووی كورد تێكەڵ و بەیەكتر بەسراونەتەوە و مێژووی كوردیش هەر بە (بارزانی باوك و سەركرده جوانه..ئەگەر هەنگاوێك بۆ مێژووی خۆمان بچینەوە جار بەجار دەبینین دووژمن دەستی بەهۆی نۆكەر و بەكرێگیراوان بۆ خاكی كوردستان و میللەتی كورد درێژ كردووەو لەهەمبەردا و زۆر بەزوویش ئەو دەستانە بڕاوون و نەیانتووانیوە ئامانجەكانی خۆیان بێننە دی ،لەبەر ئەوەی كورد هەردەم لەوان تێگەیشت و هۆشیار ترە و هیچ دەست و تاخمەیەك ناتووانێت ئیرادەی كورد بخەنە مەترسییەوه، چونكە كورد زۆر بوێرە ئەگەر هاتوو كار گەیشتە ئەوەی نۆكەرو بیانی پەرستان نزیك ببنەوە لە ئامانجەكانیان ،هۆكار بۆ زیندووبوونی خۆمان دەگەڕێتەوه ،چونكە مێژوومان هەیە و مێژووەكەش هەر بۆ پاكی و جوانی باوكی رۆحی مستەفا بارزانیی دەگەڕێتەوه .. دووژمن بەرانبەر كورد دەستی كورتەو نۆكەرو تێكدەرانی ئەزموونی كوردستان دەستیان كورترە و ناتووانن كورد لەیەك بكەن. سەرۆك بارزانیی زیاتر لە نیو سەدەیە درێژە پێدەری ئەو رێباز و كاروانەیە كە بارزانیی نەمر بەردی بناغەی رزگاریخوازی و سەربەخۆیخوازی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی بۆ داناوە تا گەیشتن بە لووتكە ..گەر خەباتی و تێكۆشانیی بەردەوام و شەونخوونی و پێشمەرگایەتی و كارێزمایی سەرۆك بارزانیی نەبوایە لە رابردوو و ئەمرٍۆدا ، ئێستا شتێك نەبوو بەناوی دۆزی كوردو خاكی كوردستان .سەرۆك مسعود بارزانی، تەنیا كەسایەتیەك نییە، سیاسەتوان و سەركردەی حزبێك نییە، بەڵكو سەرۆك بارزانی دیرۆكی دەیان ساڵەی بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەیەكی شۆرشگێر و شەهید پەروەرە، سەركردە و ڕێبەری دەستكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانمانە، ناوی ئەو بەسە بۆ ئەوەی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان و تێكۆشان و قوربانیدانی نەتەوەكەمان بێتە بەر باسوخواس.بەشێكی زۆری ئەو پێشھات و پرسانەی ئێستە روودەدەن بۆ وەدەنگ ھێنانی سەرۆكە، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئایندەی بزانن، بێدەنگی ئێستەی سەرۆك پێشھاتی مرزنی بەدوا دێت، بە تێپەڕبوونی كات دەیبینین.بە دڵنیاییەوە ئەو بارودۆخەی ئێستامان كاتییە و تێدەپەڕێت، كۆڵنەدەریی و تێكۆشەریی و لەبن نەھاتوویی گەلەكەمان كۆتی ترس و بیم و سنوور داخستن و ئاوارەیی و برسێتی تێكدەشكێنێ و بەسەریاندا زاڵ دەبێت.بۆیە لە پەنا سیاسەتەكانی سەرۆك بارزانیدا، لە سایەی تەمەنێك لە خەبات و قوربانیداندانی سەرۆكدا، دواجار ئەوە دەبێت كە خەباتمان بۆی كرد، ئەوە دەبێت كە ھەزاران لە ڕۆڵەكانمان سەریان بۆی نایەوە.بۆیە دەبێ گشت هێز ولایەنە نیشتیمانپەروەرەكان پشتیوانی سیاسەت كوردانە و رەواكانی سەرۆك بارزانیی بن بۆ گەیشتنمان بە كەنارٍی دڵنییایی.