بەراستى سەیرە گوڵم ؟؟؟

بەراستى سەیرە گوڵم ؟؟؟

هەندێک لەو کەسانەى کار دەکەن لە بوارى کارى حزبی و ڕوژنامەگەریدا ، یان لە بوارى بەناو کومەڵگاى مەدەنى ڕوژانە پەنجەو زمانیان لە گەردایەو (واوەلایاى دروزنانەدەکەن) بۆ کوردانى (کوردستانى باکورو روژئاوا ) ؟؟؟، لە کاتێکدا سەد پاساوى دور لە ڕاستى و ووژدان و لوجیک دەهوننەوە بۆ دژایەتى کردنى خەلکى هەرێمى کوردستان و حکومەتە خوماڵییەکەى ، دور لە هەر پێوەرێکى مورالى سیاسی و یاسایی ، هەرێم خەتاباردەکەن لە هەر کێشەیەکدا لە گەڵ بەغدا ، لە کاتێکدا هەمیشە سەرکردایەتى هەرێم هاوکارو هەماهەنگ بووە ، بەڵام هەر کاتێک بەرامبەر بە پێشێلکردنى مافە رەواکانى خەڵکى کوردستان هەرێم بێدەنگ نەبێت ،بەهەمو شێوەیەک پەلامارمان دەدەن و پێش هەمو شتێک دەست دەخەنە قوڕگى هاوڵاتیانمان ، سەرە راى ئەو شەر فروشتنانەى بەغدا هەر کەسێک کەمێک ووژدانى هەبێت دەزانێ بارودۆخى هەرێمى کوردستان و خواروو ناوەراستى عیراق لە رووى (ئەمنیەت ، رێژەى هەژارى و نەخوشی ، پاکى و رێک و پێکى شارەکان ، ئاستى بێکارى ، تەنانەت لە ڕووبەڕووبونەوەى نەخوشی کورونا) ئاسمان و رێسمان جیاوازى هەیە ، باشترین بەڵگە ، کە لە کەس شارەوە نییە نزیک لە ساڵیک دەبێ زورینەى خەلکى عیراق لە ئاگردانێکدا ژیان دەباتە سەر و ڕوژانە خوپێشاندەرانى سڤیل لە پێناوى نان و قوتى خویاندا ، لە پێناوى کوتاییهێنان بە دەسەلات و هزرى تائیفەگەرى و پێشێلکردنى سەروەرى نیشتیمانى دا دەیان کەس دەکوژرێن ، بریندارو زیندانی دەکرێن ،، لەوێ ژیان لە هەمو ئاستەکانیدا شێواوە ، بۆیە وە ک دەرەنجامى کورت بینین وناشایەستەیی ، باڵادەستى هزرى شوڤینى و کەرب و چاو هەڵنەهێنان بە پێشکەوتنەکانى هەرێم ، لە رێگاى پەنابردن بۆ بڕینى قوتى خەلکى کوردستان بێ هیچ پاساوێکى یاسایی و ئەخلاقى ، دەخوازن کێشەو گرفت لە هەرێمدا دروست بکەن .
ئەوەى جێگاى داخ و پەژارەیە چەند کەسێکى لادەرو دور لە هەستى ژیان دوستى تەنها زمان (کورد) بەدەنگى خەڵکى کوردستان بونەتە ئەندام پارلەمان ، زۆر لە ئاستێکى نزم و نەشیاودا خراپتر لە شوڤیننیەکان سەنگەریان لە هەرێم گرتووە و چاوساخى دەکەن و برەو بە بوچونە کرچ و کالەکانى دژبەرانى خەلکى کوردستان دەدەن بۆ نمونە :
ئەو بڕە پارەیەى بەغدا بۆ هەرێمى کوردستان رەوانەدەکات ئەو گوژمەیە دواى بڕینى نرخى (٢٥٠٠٠٠) هەزار بەرمیلى نەوتە لە بەرکەوتەى کوردستان ، واتە تەسلیمنەکردنى ئەو بڕە نەوتە پاساوێکى سواو و بی بنەمایە ، هەر وەها زور بە داخەوەش ئەو (هەندێ کەسە) کە لە سەرەوە ئاماژەم پێکردوون بەردەوام خەریکى رستنى پروپاگندەی ئەرزان و بێ رووێکى دیکەن گوایە (خەڵکى کوردستان لە پارەى نەوتى بەسرا) سوودمەند دەبن ؟؟، لە کاتێکدا ئەگەر سەد ساڵى دیکە سێ بەقەدەر ئەو پارەیەى بومانى دەنێرن بە زیادەوەش بینێرن ، ناتواننن قەرەبووى بە تالان بردنى نەوتى کەرکوک بکەن ، کە یەک سەدەیە دەکرایە گازى کیمایایی و ناپاڵم و کوردستانیان پێ سوتماک دەکرد و، داگیرکەریش لە سایەى خێرو بێرى ولاتەکەماندا لە نازو نیعمەتدا دەژیا !!!!.
ئەم رەوتە لە بیرکردنەوەیە ى(ئەو گروپە) ، دەرهاوێشتەى شورانەوەو رووتبونەوەیە ،لە هەر پەیوەستبوونێکى (نیشتیمانى ، نەتەوەیی و ژیان دوستییە ) و، جاری یەکەمیش نییە ئەو رەوتە لە کوردستاندا بوونى هەبێت ، بەلکو بەدرێژایی مێژووى بزاڤى کوردایەتى بە تایبەتى لەو کاتانەدا گەلەکەمان بەرەو ژیانێکى سەقامگیرو ئاسودەیی ملی ڕێگاى گرتبێت هەر بۆ نمونە : ( میرنشینەکان بە تایبەتى : میرینشینى بابان ، سوران و بەرخانییەکان ، کۆمارى هەهاباد ، حکومەتى هەرێمى کوردستان ) ، تەنانەت پروژەى ستەمکارانەى ڕژیمى سورى ناسراو بە (پشتینەى عەرەبى) لە کوردستانى سوریا لە سەرەتاى شەستەکانى سەدەى رابردوودا ، بە پشتیوانى هەڵگرانى ئەم بیرکردنەوەیە ئەنجامدراوە . ئەم جورە (خوبەدەستداوانە ) بە پاڵپشتى داگیرکەران چالاکدەبنەوەو ئەوەى پێیان رادەسپیرێت جێبەجێی دەکەن بەرامبەر بە دەستکەوتێکى رەش و نارەوا ، لە کوتاییشدا تەنها رسوایی و زەلیلى بویان دەمێنیتەوە .
Top