بسم اللە الرحمن الرحیم
April 28, 2020
وتار و بیروڕا
بانگەوازێ بۆ ھەندێ لە مامۆستایانی ئایینی بەرێز
لە کاتێکدا کە ھەموو جیھان سەرقاڵی خۆ پاراستنن لە تووش بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا وە ھەرچی رێکاری تەندروستی ھەن گرتوویانەتە بەر بە پێی رێنماییەکانی تەندروستی جیھانی بۆ رێگەگرتن لە تووش بوون بەو پەتا کوشندەیە تەنھا بۆ پاراستنی ڕوح و گیانی مرۆڤەکانە و ھیچی تر ، تەماشا بکەن ھەموو شوێنە گشتییەکان داخراون بێ جیاوازی بەڵام بەداخەوە لەم ساتە وەختەدا مەترسیدارە ھەندێک بەناو مامۆستای ئایینی ھاتوون بۆ نوێژی تەراویح کە سوننەتەکردنی بە جەماعەت مزگەوتەکانیان کردۆتەوە بێئەوەی خۆێندنەوەیەکی وورد بۆ دەقەکانی قورئانی پیرۆزو فەرموودەکانی پێشەوامان محمد (د.خ) بکەن ھاتوون ڕوح گیانی مۆسڵمانانیان خستۆتە مەترسییەوە بێ رەوچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و شارەزایانی بواری تەندروستی کە تایبەتمەندن بەو پرسە جارێکی تر دەیڵێمەوە ئێوە پسپۆر نین لە بواری تەندروستی ئەوە ئیشی ئێوە نیە بۆچی دەبنە ھۆکاری بڵاو بوونەوەی ئەو پەتا کوشندەیە کە جارێک مەترسییەکەی تەواو نەبووە بۆچی چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشکانی بەرێزو شارەزایانی تەندروستی ناکەن سەبارەت بە نەمانی مەترسی ئەو پەتایە .
وەبیرتان دەھێنمەوە لە بەسەرھاتی بڵاو بوونەوەی تاعون لە شام دا لەسەردەمی حەزرەتی عومەردا (خودا لێی رازی بێت ) کە چ رێکارێکی گرتە بەر سەبارەت بەو پەتا کوشندەیە.
عنْ عَبْدِ اللَّەِ بْنِ عَبَّاسٍ [ ڕَنَّ عُمَرَ بْنَ الْخَگَّابِ خَرَجَ إِڵی الشَّامِ حَتَّی إِژَا کَانَ بِسَرْغَ ڵقِێەُ ڕُمَرَاءُ الْڕَجْنَادِ ڕَبُو عُبَیْدَەَ بْنُ الْجَرَّاحِ ۆڕَێْحَابُەُ فَڕَخْبَرُوەُ ڕَنَّ الْۆبَاءَ قَدْ وقع بڕرچ الشام قال بن عَبَّاسٍ فَقَاڵ عُمَرُ بْنُ الْخَگَّابِ ادْعُ لِی الْمُەَاجِڕینَ الْڕَوَّلِینَ فَدَعَاەُمْ فَاسْتَشَارَەُمْ ۆڕَخْبَرَەُمْ ڕَنَّ الْۆبَاءَ قَدْ ۆقَعَ بِالشَّامِ فَاخْتَڵفُوا فَقَاڵ بَعْچُەُمْ قَدْ خَرَجْتَ لِڕَمْرٍ ۆڵا نَرَی ڕَنْ تَرْجِعَ عَنْەُ ۆقَاڵ بَعْچُەُمْ مَعَکَ بَقِیَّەُ النَّاسِ ۆڕَێْحَابُ رَسُولِ اللَّەِ ێَلَّی اللَّەُ عَڵیْەِ ۆسَلَّمَ ۆڵا نَرَی ڕن تقدمھم علی ھژا الوبإ فَقَاڵ عُمَرُ ارْتَفِعُوا عَنِّی پُمَّ قَاڵ ادْعُ لِێ الْڕَنْێَارَ فَدَعَوْتُەُمْ فَاسْتَشَارَەُمْ فَسَڵکُوا سَبِیڵ الْمُەَاجِڕینَ ۆاخْتَڵفُوا کَاخْتِڵافِەِمْ فَقَاڵ ارْتَفِعُوا عَنِّی پُمَّ قَاڵ ادع لی من کان ھا ھنا مِنْ مَشْێخَەِ قُرَیْشٍ مِنْ مُەَاجِرَەِ الْفَتْحِ فَدَعْۆتُەُمْ فَڵمْ ێخْتَلِفْ عَڵیْەِ مِنْەُمُ اپْنَانِ فَقَالُوا نَرَی ڕَنْ تَرْجِعَ بِالنَّاسِ ۆڵا تُقْدِمَەُمْ عَڵی ەَژَا الْۆبَاءِ فَنَادَی عُمَرُ فِی النَّاسِ إِنِّی مُێْبِحٌ عَڵی ڤَەْرٍ فَڕَێْبِحُوا عَڵیْەِ فَقَاڵ ڕَبُو عُبَیْدَەَ ڕَفِرَارًا مِنْ قَدَڕ اللَّەِ فَقَاڵ عُمَرُ ڕَوْ غَیْرُکَ قَاڵەَا ێا ڕَبَا عُبَیْدَەَ نَعَمْ نَفِرُّ مِنْ قَدَڕ اللَّەِ إِڵی قَدَڕ اللَّەِ ڕَرَڕَیْتَ ڵوْ کَانَ ڵکَ إِبِلٌ فَەَبَگَتْ ۆادِیًا ڵەُ عُدْۆتَانِ إِحْدَاەُمَا مُخْێِبَەٌ ۆالْڕُخْرَی جَدْبَەٌ ڕَڵیْسَ إِنْ رَعَیْتَ الْخِێْبَەَ رَعَیْتَەَا بِقَدَڕ اللَّەِ ۆإِنْ رَعَیْتَ الْجَدْبَەَ رَعَیْتَەَا بِقَدَڕ اللَّەِ ، فَجَاءَ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ عَوْفٍ ۆکَانَ غَائِبًا فِی بَعْچِ حَاجَتِەِ فَقَاڵ إِنَّ عِنْدِی مِنْ ەَژَا عِلْمًا سَمِعْتُ رَسُوڵ اللَّەِ ێَلَّی اللَّەُ عَڵیْەِ ۆسَلَّمَ ێقُولُ إژا سمعتم بە بڕرچ فلا تقدموا علیە وإژا ۆقَعَ بِڕَرْچٍ ۆڕَنْتُمْ بِەَا فَڵا تَخْرُجُوا فِرَارًا مِنْەُ قَاڵ فَحَمِدَ اللَّەَ عُمَرُ پُمَّ انْێَرَفَ] .
خاڵێک ھەیە زۆر گرنگە دەمەوێت ئاماژەی پێبکەم لەو بەسەرھاتە کەبریتیە لەو نموونەیەی کە حەزرەتی عومەر(خودا لێی رازی بێت ) ئاماژەی پێکرد :
(ڕَرَڕَیْتَ ڵوْ کَانَ ڵکَ إِبِلٌ فَەَبَگَتْ ۆادِیًا ڵەُ عُدْۆتَانِ إِحْدَاەُمَا مُخْێِبَەٌ ۆالْڕُخْرَی جَدْبَەٌ ڕَڵیْسَ إِنْ رَعَیْتَ الْخِێْبَەَ رَعَیْتَەَا بِقَدَڕ اللَّەِ ۆإِنْ رَعَیْتَ الْجَدْبَەَ رَعَیْتَەَا بِقَدَڕ اللَّەِ .
بەراستی ئەو نموونەیە باس لە بەر پرسیاری شوانداری دەکات لەو کاتەی کە بە شیوێک یا دۆلێکدا دەڕوات دەبینی لایەک لەوەرگاێ باشی پێوەیە ئەولاکەی تری وشک وبرینگە ئایا مێگەلە وشترەکەی لە کۆی دەلەوەرێنێت ؟؟ بێگومان شوانەکە بەرژوەندی وشترەکانی لا مەبەستە کە بەدووریان بکات لە برسی بوون.
مامۆستایانی ئایینی بەرێز ئیمرۆ لەو ساتە وەختە نالە بارەدا ، ئێوە ئەو شوانە نین کە بەرژەوەندی مێگەلە وشترەکەی لێکبداتەوە لە چ شوێنێک بیانلەوەرێنێت بەڵکو ئەوە پزیشکە ماندوو نەناسەکان و شارەزایانی بواری تەندروستی بەرێزن سەرمەشقی ئەو کارە پیرۆزەن ، ئەوە ئەوانن بریار دەدەن لەوەی مەترسی ئەو کۆرۆنایە نەماوە ، نەک وەکو ئێوە کە ڕوحی موسڵمانان دەخەنە مەترسییەوە بە کۆکردنەوەیان لەمزگەوت بۆ جێبەجێکردنی نوێژی تەراویح کە سوننەتە.
دەبێت وەکو حەزرەتی عومەر ئاسا بن (خودا لێی رازی بێت ) بەردەوام لە خەمی رەعییەکانی دا بوو کە چۆن دەربازیان بکات لەو تاعونە نەک ڕوحیان بخاتە مەترسییەوە مەشورەتی پێکردن ئینجا بریاری دا ، ئایا ئێوەی بەرێز مەشورەتتان کرد لەگەڵ پزیشکە بەرێزەکان و پسپۆرانی بواری تەندروستی سەبارەت بەکردنەوەی مزگەوتەکانتان ؟؟؟ ئایا ئامادەن پەرپرسیارتی خوانەخواستە تووش بوونی موسڵمانان وژیان لە دەستدانیان بگرنە ئەستۆی خۆتان بەرامبەر بە خودا لە رۆژی قیامەت؟؟؟
کردنەوەی مزگەوتەکان بەرووی موسڵمانان لەم ساتەوەختە مەترسیدارەدا سەرپێچی کردنە لە رێنماییە تەندروستیەکان چونکە ئێوە پسپۆر نین لەو بوارە.
لە کۆتایی دا تکا دەکەم بە خۆتاندا بچنەوە !!! وەبیرتان دەھێنمەوە کە خودا د لە کۆتایی دا تکا دەکەم بە خۆتاندا بچنەوە !!! وەبیرتان دەھێنمەوە کە خودا دەفەرمووێت: [ۆلا تُلْقُوا بِڕَیْدِیکُمْ إِڵی التَّەْلُکَەِ] ، واتە : خۆتان مەخەنە ناو بارو دۆخێکەوە بفەوتێن و ژیان لە دەست بدەن ئەم ئایەتە فێری ئەوەمان دەکات کە خۆمان بپارێزین و دوربکەوینەوە بەتایبەت لەو شوێن و جێگایانەی کە بزانین کۆتایی بە ژیانمان دێت ، ھەڵبەتە ئێمە واتا گشتگیرەکەی ئەم ئایەتەمان وەرگرتووە بە پێی ئەو قاعدە ئوسوڵییە : [العبرە بعموم النێ لا بخێوێ السبب] .
ھەروەھا یەکێک لە ئامانجەخوداییەکان [المقاێد الشریعە] پاراستنی بەرژەوەندییە پێویستییەکانە [الچروریات الخمس] ە کە بریتین [پاراستنی ئایین و ، نەفس و، ناموس و،سامان و، ژیریی] .
ئەوەی مەبەستمانە ئاماژەی پێبکەین پاراستنی نەفسە دەبێت ئەوەی پێویستە بۆ مانەوەی ژیان و بەردەوامبوونی درێغی و کەمتەرخەمی لێنەکەین .داواکارم لە خودای باڵادەست وڵاتمان وسەرجەم ھاونیشتمانی ھەموو جیھان بپارێزێت لە بەلاو موسیبەت و نەخۆشییە کوشندەکان . سورە البقرە الایە ١٩٥ .
الکامل فی الشریعە والقانون للزلمی ج٤ ێ٢٥٥
الموافقات / الشاگبی / ج٢ ێ ٨ .