پارتی، بارزانیی قەڵغانی پۆڵایین لە رۆژەسەختەكاندا ..

پارتی، بارزانیی قەڵغانی پۆڵایین لە رۆژەسەختەكاندا ..

ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر پەیوەندی وململانێیەكانی خەڵكی كوردستان لە گەڵ حكومەت یەك بەدوایەكەكانی عێڕاق وپەیوەندی سەركردایەتی سیاسی كوردو حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ بەغدا هەتاكو ئێستا پەیوەندیەكی باش نەبووەو ئاساییش نەبووە،روون و ئاشكرایە كە لەم سالانە روویان داوە لە كۆنەوەش هەروابووە،حكومەتی عێڕاق جێی متمانەی خەڵكی كوردستان و سەركردایەتی كورد نەبووە مافەكانی پێ ڕەوا نەبینیوە پەیوەندیەكان هەردەم گرژی و ئاڵۆزی تێكەوتووە بەكرداری شەڕی لەگەڵ كردووە خەڵكی كوردستانی كووشتووە ئەنفال و دەربەدەری كردووە، چوار ساڵی رابردوو، هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی سەخت و پر هەوراز و نشێودا گوزەری كرد ، كە ئەگەر كارێزمایی و سیاسەتێكی ژیرانە بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو قەیران و پیلانگێرییانە نەبوابە ، دەرباز بوون لەو رەوشە ئاڵوزە ئاستەم و پركێشە دەبووە ، لەو نێوەدا ، قارەمانییەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خۆراگری گەلی كورد و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی ، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان وهەروەها سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، خۆی خستە ژێرباری ئەو ئەركە قورسە و هەر بەزوویی سەرنجی دنیای دەرەوەی بۆ خۆی و حكومەتەكەی ڕاكێشا، سەرەتا بە ئەوروپا و لەفەرەنساوە دەستی پێكرد، دواتر بریتانیا و ئەمریكا و پاشان زۆربەی جیهانی گرتەوە، بۆیە دەبینین بەم دواییانە حكومەتی عێراقی بەفشاری نێودەوڵەتی هەندێ نەرمی نواند، ئێستاش دوای ئەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بۆی ئاشكرا بوو كە حكومەتی عێراق بەتەنها ناتوانێ ڕووبەڕووبووی قەیرانەكان ببێتەوە و ئەگەر وەها بڕوات دوورنییە داعشێكی تر لەناوچەكە سەرهەڵنەداتەوە، بۆیە هەرزوو كەوتە پەیوەندی گرتن لەگەڵ فاكتەرە سەقامگیرەكەی ناوچەكە كە هەرێمی كوردستانە ئەویش لەڕێگەی دیپلۆماتكار و دەوڵەتمەدار، نێچیرڤان بارزانی دەبینیەوە ئێستا لەسایەی ئەودا ڕۆژبەڕۆژ دۆستمان زۆردەبێت و دوژمنیش لە نوشستایە، پەیوەندی ئەم دواییەی تیلرسن بۆ دەوڵەتمەدار دەرخەری ئەو ڕاستیەن كە زلهێزەكان بەپەرۆشن بۆ حكومەتێكی بەهێز لەهەرێمی كوردستان، بۆیە ئێستا پێگەی ئەم حكومەتە لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە پارێزراوە چەندین جار زلهێزەكان بە حیزبە لۆكاڵیەكانی هەرێمیان گووتووە كە پێویستە پشتگیری حكومەتەكەی نێچیرڤان بارزانی بكەن، بەڵام ئەو لایەنانە بەپێچەوانەوە لەحكومەتەكە كشانەوە، خۆیان لەم بەرپرسیارێتیە گەورەیە دزیەوە، بۆیە چاوەڕوانی هیچی باشیان لێناكرێ، دەوڵەتمەداریش بەم هەنگاوە بوێر و زانایانەش توانی جارێكیتر گەلی كورد لە گێژاوی نوشستی حەتمی ڕزگار بكات، لەو تەنگانە سەختەدا، قەوارەی كوردستان و هەرێمەكەی، نەك حكومەت و كابینەی نیچیرڤان بارزانی و پارتی و یەكێتی بە ئامانج گیران، تیرەكان بۆ سەر دڵی كوردستان و قەوارە سیاسییە دەستورییەكەی بوون نەك حكومەت و كابینەكەی. بەغدا دەیویست بە ناوی سزادان و پەراوێزخستن و فشارهێنان بۆ سەر حكومەتەوە، هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی لاواز بكات و هەڵوەشێنێتەوە و دواجار وەك سێ پارێزگای یاخی دەمجی عێراقی بكاتەوە و هیچ تایبەتمەندییەكی بۆ نەهێڵێتەوە. دەشیویست حكومەتمان نەمێنێ تا دواتر لە دانوستانێكی ئابڕوبەرانەدا لە جیاتی حكومەت لەگەڵ كەسان و دەستە و تاقمێكی سەوداكار لەسەر كەمكردنەوە و تەقزیم كردنی مافەكانی كورد، رێكەوێت، ئەو كارەی كە مەحاڵ بوو حكومەتی هەرێم لەگەڵی بكات. ئەمە ئەو مەترسیە جدییە بوو كە كاڵفامانی نێوخۆ لێی تێنەدەگەیشتن یان نادیدەیان دەگرت یان بە ئاگاییەوە ببونە بەشێك لە ئەركی جێبەجێكردنی و دەیانویست بە مشارەكەی دەستیان چڵە دارەكەی ژێر خۆیان ببڕنەوە. هەموو بانگەوازە غەوغائی و پۆپۆلیستییەكانیروخاندنی حكومەتی هەرێم و دروستكردنی شتێك بە ناوی ئینقازی نیشتمانی و گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی و بانگكردنی بەغدا بۆ مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ پارێزگاكان تا دەگاتە پەلاماردان و سوتاندنی دام و دەزگاكانی حكومەت لەم چوارچێوەیەدا بوون. بەتاڵكردنەوەی ئەم پیلانە ترسناكە، رێگری لە لە نێوبردنی قەوارەی كوردستان، بەگژاچونەوەی تەحەدییە عێراقی و ئیقلیمی و نێوخۆیەكان ئەركێكی یەكجار سەخت بوو.ئەوا بوو پارتی ،بارزانیی لە كاتە سەخت و هەستیارەكاندا رێگەی نەدا ئیرادە و شكۆیی گەلی كورد بشكێت و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بسرٍینەوە ..
5 ساڵی رابردوو ، كوردستان بووە خاوەن گەورەترین شانازیی و شكۆ لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان ، بەوەی بە ئبرادەی پۆڵایینی توانیی شكۆ و ئیرادەی گەلی كورد بەهێزتر بكات .پێشمەرگە ، ئەو كەسە ئازادیخواز و نیشتیمانپەرەوەریە ، كە جگە لە شانازیی و سەرفرازی میللەتەكەی بیر لە هیچ ناكەنەوە . بە درێژایی ساڵانی سەدەی رابردوو، لەو گرژیی و داگیركارییانەی ناوچەكەی گرتەوەو بە تایبەتی ئەو ستەمەی كە لە كورد كراوە لە لایەن وڵاتە زلهێزەكان و داگیركەرانی كوردستان، پێشمەرگە هەمیشە رۆڵی كاریگەری بینیووەو كوردستانی پاراستووە. مێژووی كورد چەندین شۆڕش و بەرخۆدانی بەخۆیەوە بینیوون كە پێشمەرگە قارەمانانە سەركەوتنی بەدەست هێناوەو توانیوویەتی، هەمیشە بە ورەو ئیرادەو باوەڕەوە، لەگەڵ هێزی پێشكەوتووی داگیركەراندا بجەنگێت و بە خۆشەویستیی نیشتمان و ئیرادەی خۆڕاگرەوە، كوردستان بپارێزێت. زۆرینەی هەرە زۆری ئەو شۆڕش و شەڕانەی رژێمی بەعس و داگیركەرانی كوردستان لەگەڵ كوردیان كردوون، بە سەركەوتنی پێشمەرگە كۆتاییان هاتووە، هەتا رزگاركردنی كوردستان لە دەستی بەعس. بەڵام ئەگەر ئەوسا پێشمەرگە وەها بایەخێكی جیهانیی پێ نەدرابێت و ناسراو نەبووبێت و هاریكاری نەكرابێت، ئێستا بەهۆی ئەوەی لەجیاتی جیهان شەڕی تیرۆر دەكات، جیهان هەمووی ئاشنایە بە پێشمەرگەو قارەمانێتیی، لە ئاستی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانراوەو هاریكاری دەكرێت.ئەمرٍۆ ئیرادەو قارەمانێتییەی هێزی پێشمەرگە، وایكرد لە ئاستی نێودەوڵەتی، هاریكاری بكرێت و دانی پێدابندرێت و هەروەها لە كاتی هەوڵی داگیركردن و خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیی پیلانی نەیارانی كورد بۆ سرٍینەوەی ئەزموونی دەستووری كوردستان لە ناوببات و بە هەموو داگیركەران بڵێت كە تا پێشمەرگەیەك هەبێ‌ رێگە نادرێت شكۆ و ئیرادەی كورد و كوردستان بشكێنرێت ...
Top