كوردستانی بەهێز و پەتا و هیستریایی ناحەزان و خۆفرۆشان ..

كوردستانی بەهێز و پەتا و هیستریایی ناحەزان و خۆفرۆشان  ..

هەنگاوەكانی كوردستانێكی بەهێزتر بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە و حەكیمانە بەرەو پێشەوەن ، هەر لە پاراستنی گیانی كوردستانیانەوە بگرە تا تا چاكسازی و پێشكەوتن و ئاوەدانی ، سیاسی و دیپلۆماسی ..

پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو، كە پرۆسەی حوكومەتی خەڵكی بونیاتنا تا بە ئێستا لە شێوەیەكی زۆر سیاسییان و دیپلۆماسیانە و زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و جیهانكردووە و ئەوەش وایكردووە كە زۆر بە بایەخەوە بروانە پێگەی كوردستان ..

هەروەها لە رووی پێشكەوتن و ئاوەدانییەوە ، كوردستانی لە دواكەوتوویی و وێرانی و بوارەكانی ترەوە گەیاندە ئاستێكی زۆر گەشەسەندووە و بەبەراوەرد لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان . هەر ئەوە پێشكەوتنە بەرچاوانەش بوون كە دەسەڵاتدارانی عێراقی تووشی هیستریا و ئیرەیی كرد تا كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ، رووبەرووی گەمارۆدان بكەنەوە ..

هەروەها لە قۆناغە هەستیارەكانی چەند ساڵی رابردوو و جەنگ و قەیرانی دارایی ، هاتنی لێشاوەیی پەنابەران و دەیان كێشەی تر ، سەرٍەرایی بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی ناتەندروست و قورمیشكراویی نەیارانی گەلی كورد و هەندێ‌ هێز و لایەن زۆر نابەرپرسانە و دوور لە خۆشەویستی نیشتیمانی بە هەموو توانایەكەوە دژی گەلی كورد و دەستكەوتەكانی وەستانەوە ، بەڵام حیكمەت و خۆراگری سەرۆكایەتی كوردستان بە تایبەت پارتی و بارزانی كە زۆر ژیرانە مامەڵەیان كرد و رێگەیان نەدا دەستكەوتەكان بكەونە ژێر دەستی نەیارانمان..

هێزو ئیرادەی لەبن نەهاتوویی پارتی و بارزانی لە قۆناغە هەستیارەكاندا و هەڵنەهاتن لە بەرپرسیاریەتی كورد و كوردستان هەمیشە توانیوێتی بەهێزتر بێتەوە مەیدانی داكۆكیكردن و پاراستنی بەرژوەنییە باڵاكانی گەلی كورد.

لە ئێستاشدا ، كە ناوچەكە و عێراق رووبەرووبەرووی گۆرانكاری زۆربوونەتەوە، بەتایبەت گەشەسەندنی پەتای كۆرۆنا و قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت و داكشانی داهاتە نێو خۆییەكان بە هۆی گرتنەبەری پلانی فەدەغەكردنی هاتووچۆ كاریگەری زۆری لە سەر داهاتەكانی كوردستان داناوە ، لەگەڵ هەموو ئەو كێشە و ئاریشانەش ، هەنگاوەكانی سەرۆكایەتی حكومەت تەنها بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستانە لە رووی پاراستنی تەندروستی لەلایەك و لەلایەكی تریشەوە دابینكردنی مووچە و خۆراكە بۆ كەسانی هەژارو كرێكار ..

لەلایەكی تریشەوە ، هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان و تیمە فریاگوزارییەكەی بۆ رووبەرووبوونەوەی رەوشی ئێستا ، جێگەی شانازیی كردنە ،بە هۆی ئەوەی سەرٍەرای ئەو ئیمكانییە سنووردار و رەوشە لە ناكاوە بەڵام زۆر سەركەتووانە هەنگاویی جیدی و ژیرانەی بۆ كۆنترۆڵكردن رەوشە و بەرەو سەركەوتن ناوە ..

ئەو سەركەوتنانە ، وایانكردووە ، نەیارانی كورد چاویان بەو سەركەوتنانە هەڵنایەت و لە ئێستاشدا ، بە پاڵپشتی هەندێك وڵاتی ئیقلیمی و ئەو لایەنانەی كە لە بەغدا و تاران چاویان بە هەنگاوەكانی كوردستانی بەهێزتر هەڵنایەت ، لەرێگەی چەواشەكاری و تۆمەتی بێ‌ بنەما بە خەیاڵی خۆیان لە بایەخی ئەو سەركەوتن و دەستكەوتانە كەم بكەنەوە ، بەڵام كاروانی كوردستانی بەهێزتر تا دێت زیاتر سەركەوتن و دەستكەوتی گەورە بە دەست دێنێت و شانازی تۆمار دەكات بەرەو لووتكە و ناحەزان و كۆیڵەكانیش بەردەوام بەرەو ریسوایی و شكستن ..
Top