هەرێمی کوردستان لە بەردەم دوخێکی سیاسی نەخوازراودا
April 26, 2020
وتار و بیروڕا
تادێت ئاسەوارە نێگەتیڤەکان بەدەردەکەون لە سەر ئاستی مروڤایەتی دا بە گشتی
واخەریکە دوخی جیهان بەرەو چارەنوسێکی مەترسیدار هەنگاو دەنێت
و هەرێمی کوردستانیش بەدەر نیە و نابێت لەم دوخە جیهانیە نەخوازراوە
شایانی باسە دوو هەڕەشەی گەورە ڕویان لە مروڤایەتی کردووە
یەکەمیان دەرکەوتنی پەتای کووڕونا و بڵاوبونەوەی لە سەرانسەری جیهاندا دەوڵەتەکانی خستە بەردەم دوو بژاردەوە
یان ئەوەتا لایەنی ئابوری هەڵبژێرێت ویانیش پاراستنی گیانی هاوڵاتیان
گرتنە بەری ڕێکارەکان لە سەر ئاستی دەوڵەتاندا لە وڵاتێکەوە بو وڵاتێکی تر جیاواز بووە و جیاوازن
هندێ وڵات لایەنی ئابوریان هەڵبژاردو هندێکی تریش لایەنی تەندروستی ئەوانەی کە لایەنی یەکەمیان هەڵبژارد پەتاکە بە شێوەیێکی زور بەر بڵاو لە نێویاندا تەشەنەی کردو
ژمارەیێکی زوری هاوڵاتیانان بونە قوڕبانی و هەتاکو ئێستاش ڕێژەی مردن لە ئاستێکی بەرز دایە و نەیانتوانیوە کونتڕوڵی ڤایروسەکە بکەن
وە ئەوانەی کە گرنگیان بە لایەنی تەندروستی دا بو پاراستنی سەلامەتی گشتی توانیان تا ڕادەیێکی باش پێش بە پەتاکە بگرن و نەهێڵن تەشەنە بکات
ئەم دوو لایەنە واتە ئابوری و تەندروستی یەکیان لەسەر ئەویتر کاریگەری هەیە و تەواوکەری یەکترن
بویە بە بە بڕوای خوم دەبوایە هەمو ڕەهەندەکان گرنکیان پێ پێدرابا نەک بوارێک بەسەر بواڕەکەی تر ئەولەویەتی پێبدرێت
جونکە داڕمانی ئابوری جیهانیش کەمتر نیە لە هەڕەشەکانی کوڕونا بو سەر مروڤایەتی و ئاسایشی تەندروستیش بە هەمان شێوە
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕوی ئابوری و داراییەوە توشی زەڕەرێکی زور هات لە پلناو پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیاندا و هێژا مەسڕور بارزانی پاڕاستنی هاوڵاتی لە سەروی هەمو شتێکەوە دانا کە ئەمە خوی لە خویدا مایەی شانازیە
بەڵام نابێش لایەنی ئابوری و دارایی وڵاتیش بە هەند وەرنەگیرێت
بەڵکو پێویستە لە نێوان هەردوکیاندا لەمڕو بە دوواوە هاوسەنگیەک دروست بکرێت و بکرێتە بنەما یێکی سەرەکی
جونکە وەک چون پەتای کوڕونا مەترسیە لە سەر تەندروستی گشتی تێکجونی لایەنی ئابوری و داراییش مەترسیدارترە و ئاسەواری خڕابی سیاسی، ئەمنی، کومەڵایەتی و سایکولوژی و هتد بە دوای خویدا دەهێنێت.
کوڕونا وەک پەتایێکی کوشندە و ترسناک لە سەر ئاستی گشت وڵاتاندا زور بە خێرا بڵاو بویەوە و بە هزاران مڕوڤی لە ناو بردووە تاکو ئێستا
و زلهێزترین وڵاتانی دونیا دەستەوەستان مان لە بەرامبەریدا و تا ڕادەیێکی زور پڕوسەی ژیانی پەکخست لە هەمو ڕویێکەوە
هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێکی ئەم جیهانە کەم و زور بە دور نەبووە ،بەڵام هێژا سەرۆکی حکومەت پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیانی لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەرکەکانی خوی داناو و توانی زاڵ بێت بەسەر پەتاکەدا و لە ڕوی دارایی و ئابوریشەوە باجێکی زوری دا
بویە لە کوتایی دا و لێڕە بە دواوە پێویستە حکومەت هەمو هەوڵێک بخاتە گەڕ هەم بو بە هێز کردنی سیستەمی تەندروستی و هەم سێکتەرەکانی تری وەک کشتوکاڵ و
پیشەسازی و گەشتوگوزار تاد... لە داهاتودا وەک ئەلتەرناتیڤی بە هێز لە هەمبەر نەوت دا و ماسیش هەرکات لە ئاو بگیرێت تازەیە.